چینی ئۆزۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سووڕی ئۆزۆن–ئۆکسجین لە چینی ئۆزۆندا

چینی ئۆزۆن ناوچەیەکی چینەگۆی زەوییە کە زۆربەی تیشکی سەرووبنەوشەییی خۆر ھەڵدەمژێت.[١] بە بەراورد بە بەشەکانی تری تەوشک، خەستییەکی بەرزی ئۆزۆنی تێدایە. چینی ئۆزۆن بە شێوەیەکی سەرەکی لە پاری خوارووی چینەگۆدا دەبینرێت، نزیکەی ١٥–٣٥ کیلۆمەتر لە سەرووی ڕووی زەوییەوەیە، ھەرچەندە ئەستوورییەکەی لە باری وەرزی و جوگرافییەوە دەگۆڕێت.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Ozone Layer". education.nationalgeographic.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-11-02.
  2. ^ "Science - Ozone Basics". www.ozonelayer.noaa.gov. Retrieved 2023-11-02.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]