چیتا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چیتا بڕبڕەدار و شیردەرێکە لە ڕیزبەندی گۆشتخۆرەکان, خێزانی پشیلە. لە ڕابردوودا ئەم ئاژەڵە لە زۆربەی ناوچەکانی ئەفریقا و ناوچەیەکی فراوانی ئاسیای ناوەڕاست و کیشوەری هیندستان دەدۆزرایەوە، بەڵام ئەمڕۆ ڕووبەڕووی کەمبوونەوەی بەرچاوی ژمارە بووەتەوە. لە نێوان چوار ژێر جۆری چیتادا، ژێر جۆرەیەک کە بە " چیتای ئاسیایی" ناسراوە، مەترسی لەناوچوونی جددی لەسەرە و چەند دەنکەکیان لە دەشتەکانی ناوەڕاستی ئێران ماونەتەوە. [١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Charruau, P.; Fernandes, C.; Orozco-Terwengel, P.; Peters, J.; Hunter, L.; Ziaie, H.; Jourabchian, A.; Jowkar, H.; Schaller, G. (2011). "Phylogeography, genetic structure and population divergence time of cheetahs in Africa and Asia: evidence for long-term geographic isolates". Molecular Ecology. 20 (4): 706–724. doi:10.1111/j.1365-294X.2010.04986.x. ISSN 1365-294X. PMC 3531615. PMID 21214655.


  • ویکییپیدیای فارسی