پەیمانی پرێسبورگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەیمانی پرێسبورگ
جێبراتسیلاڤا
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ١٨٠٥
واژووکارانئیمپراتۆریەتیی نەمسا، ئیمپراتۆریەتیی یەکەمی فەڕەنسا

پەیمانی پرێسبورگ پەیمانێکی ئاشتی بوو کە لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ١٨٠٥ لە نێوان ئیمپراتۆریەتیی یەکەمی فەڕەنسا و ئیمپراتۆریەتیی نەمسا ئەنجامدرا، بەپێی ئەو پەیماننامەیە حکوومەتی نەمسا ویلایەتی ئیستریا و دالماتیا و ڤێنیز و ویلایەتی سوابیا و تیرۆلی دەداتە فەڕەنسا، و بەو کردەوەیە سێ ملیۆن نەمسایی لەدەستچوو. ناپلیۆن ویلایەتی دالماتیا و ئیستریا و ڤێنیزی دا بە شانشینی ئیتاڵیا کە بە تەواوی لەژێر دەسەڵاتی فەڕەنسادا بوو. و ویلایەتەکانی سوابیا و تیرۆلی لە نێوان ھاوپەیمانە ئەڵمانییەکانیدا دابەشکرد کە پاشای باڤاریا و پاشای ووتمبێرگ بوون. جگە لەوەش ئیمپراتۆری نەمسا دەستبەرداری نازناوی ئیمپراتۆری ڕۆمیی پیرۆز بوو. ئەم پەیماننامەیە کارەساتێکی گەورە بوو بۆ ئیمپراتۆریەتیی نەمسا و ئیمپراتۆریەتیی فەڕەنسای کردە زلھێزێک لە ئەورووپا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «صلح پرسبورگ (۱۸۰۵)»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٣٠ی ٨ی ٢٠٢٣.