پروسیا

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

بروسیا پڕوس یان پروسیا (بە‌زمانی ئە‌ڵمانی: Preußen، بە زمانی کۆنی بروسیا:پغوسا Prūsa) لە بنە‌ڕە‌تدا ناوی دە‌ڤە‌ری ئە‌لمان نشین بوو کە دواتر ناونرا (بروسیای رۆژھە‌ڵات). ریشە‌ی پروسیا لە ناوی دانیشتوانی (بروس) ە‌وە ھاتووە کە بە رە‌چە‌ڵە‌ک (بالتیک) ی بوون. لە ساڵی ١٢٢٥ بە دواتر بوو بە مە‌ڵبە‌ندی دە‌وڵە‌تی سوارچاکە رە‌بە‌نە‌کانی ئە‌ڵمان (Deutschordensstaat)، دواتر کرایە دوو کە‌رت، یە‌کیان لە ساڵی ١٤٦٦ە‌وە وە‌ک بروسیای شانشین خۆی ناساند و سە‌ر بە دە‌سە‌ڵاتی تاجی پۆڵۆنیا بوو. کە‌رتە‌کە‌ی تریش لە ساڵی ١٥٢٥ە‌وە، پاش وە‌لانانی پاشماوە‌ی دە‌سە‌ڵاتی سوارە رە‌بە‌نە‌کان، بە ناوی (میرنشینی بروسیا) ناسرا.[١] لە ساڵی ١٦١٨ میرنشینی پروسیا بووە بە‌شێک لە میرنشینی براندنبیرگی ھە‌ڵبژاردە کە لە ساڵی ١١٥٧ە‌وە دامە‌زراوە‌و لە ١٤١٥ە‌وە لە‌لایە‌ن بنە‌ماڵە‌ی خانە‌دانی ھۆھنتسولرنە‌وە حوکمڕانی دە‌کرا.

دواتر ناوی بروسیا گشت ناوچە‌کانی دە‌وڵە‌تی براندنبیرگی داگرت پاش ئە‌وە‌ی لە ١٧٠١دا خانە‌دانانی ھۆھنتسولرن ناوزە‌دی شای بروسیایان پێ درا. لە‌م ماوە‌یە‌دا ناوی بروسیا گۆرانکاری بنچینە‌یی بە خۆوە بینی پاش دانانی (میر فریدریخی سێھە‌م) بە پاشای شانشینی بروسیاو ناساندنی وە‌ک فریدریخی یە‌کە‌م، . ھە‌رزوو بروسیا بووە دە‌وڵە‌تێکی زلھێز لە ئە‌وروپا و رۆڵی رابە‌رایە‌تی کردنی وڵاتە ئە‌ڵمانە‌کانی لە دە‌ست نە‌مسا (ئوتریخ) ی قە‌یسە‌رنشین دە‌رھێنا، لە ١٨٧١ ئیمپراتۆریە‌تی ئە‌ڵمان راگە‌یە‌نرا کە بروسیا بوو بە (براگە‌ورە) و بریاردە‌ر تیایدا.

پاش روخانی پاشایە‌تی لە شۆرشی تشرینی دووە‌م ١٩١٨ بروسیا کرا بە کۆماری بە‌ڵام زۆری نە‌خایاند و لە ساڵی ١٩٣٢ لە ژێر زە‌بری (گورزی بروسیا) لە‌لایە‌ن حکومە‌تە ئیمپراتۆریە‌تە‌کە‌وە ھە‌ڵوە‌شێنراوە. دە‌وڵە‌تی بروسیا لە جە‌نگی جیھانی دووە‌م کۆتایی پێ ھێنرا کاتێک ئە‌نجومە‌نی ھێزە‌کانی داگیرکە‌ری ھاوپە‌یمان ساڵی ١٩٤٧ بریاری ھە‌ڵوە‌شاندنە‌وە‌ی دا، ساڵی ١٩٤٩ لە سە‌ر زۆرینە‌ی خاکی پروسیا کۆماری فیدرالی ئە‌ڵمانیا پێکھێنراو پاشماوە‌ی خاکە‌کە‌ی (کە لە ١٨٧١دا لە ناو جغزی بروسیا دابوون) پارچە پارچە‌کراو بە‌ر دراوسێکانی ئە‌ڵمانیا کە‌وتن لە فە‌ڕە‌نساوە تا رووسیا..[٢]

بە‌ھا پڕوسیە‌کان[دەستکاری]

ناوی پروسیا ئە‌مڕۆ وە‌ک زاراوە‌یە‌کی مێژوویی و کە‌لتووری و جوغرافیایی بە کار دێت. (بە‌ھا بروسیایە‌کان) لە یادە‌وە‌ری زۆرینە‌ی خە‌ڵکی ئە‌ڵماندا جێگە‌ی شانازین چونکە بوون بە ھاندە‌ری درووستبوون و بە‌رزبوونە‌وە‌ی ئاستی دە‌وڵە‌تی ئە‌ڵمانە‌کان لە جیھاندا، ئە‌م بە‌ھایانە کە ھێشتا جێگە‌ی پە‌یڕە‌وکردنن بریتین لە: رێکخستنی نموونە‌یی، رێزگرتن، خۆبە‌ختکردن، پیرۆزکردنی قانوون، گوێرایە‌لی بە فە‌رمانە‌کانی دە‌وڵە‌ت، دڵ راستبوون، ئارامگرتن، راستبێژی، ئابوورە‌کردن، رێزگرتن لە کات، دوورکە‌وتنە‌وە لە لاف لێدان و لووتبە‌رزی، و خۆماندووکردن.[٣]

ناو و یادگار[دەستکاری]

کاریگە‌ری ناوو کلتووری پروسیا تا ئێستا لە زۆر لاوە بە زیندوویی ماوە‌تە‌وە سە‌رباری ھە‌ڵوە‌شاندنە‌وە‌ی لە ساڵی ١٩٤٧ ئە‌م زیندوو مانە‌وە‌یە لە لایە‌نی ژیانی رۆژانە‌و رۆشنبیری و وە‌رزشی وناوە بە کارھێنراوە‌کان دیارە.[٤] بۆ نموونە:

یە‌کگرتنە‌وە‌

  • بێرلین پایتە‌ختی پروسیا، لە ساڵی ١٨٧١ بووبە پایتە‌ختی نوێی دە‌وڵە‌تی نوێی ئیمپراتۆریە‌تی ئە‌ڵمانیش. ساڵی ١٩٩٠ پاش رمانی دیواری بە‌رلین و یە‌کگرتنە‌وە‌ی ھە‌ردوو بە‌ش دووبارە کرا بە پایتە‌ختی فیدراڵی ئە‌ڵمانیای یە‌کگرتوو. ئە‌نجومە‌نی فیدرال لە ھە‌مان تالاری پێشووی کۆشکی سە‌رۆکایە‌تی پروسیایە.
  • نیشانی جە‌نگی پروسیا ((خاچی ئاسنین)) بە شێوە نوێیە‌کە‌ی ئێستا ھێمایە بۆ سوپای فیدراڵی ئە‌ڵمانیا.

پارێزگاکان

  • سە‌کسۆنیا - تاکە پارێزگایە کە ھە‌مان داڵی پروسی کردۆتە دروشم. ھە‌روە‌ھا دروشمی خانە‌دانانی ھوھنتسلیرن لە دروشمی گە‌ورە‌ی بادن فورتمبێرگ خۆی نما دە‌کات.
  • ھە‌یکە‌لی ئێستای بە‌رێوە‌بردن ھە‌مان شێوازی پێشویی کارگێڕیە لە دە‌وڵە‌تی پروسیا لە رووی ھە‌رێمە‌کان وە‌ک پلە‌ی سە‌رە‌ک وە‌زیران و پارێزگاکان و قە‌زاکان.

وە‌رزش

  • زۆر لە یانە ورزشیە‌کان لە ئە‌ڵمانیا ناوی پروسیا (پرویسن) ھە‌ڵدە‌گرن, وە‌ک پرویسن مونستار،[٥] و بی ئێف سی پرویسن.
  • ھە‌روە‌ھا ناوی یانە‌ی پروسیا دۆرتموند بە شێوە لاتینیە‌کە‌ی (Borussia Dortmund) و پروسیا مونشن گلادباخ.
  • ھە‌روە‌ھا رە‌نگی فانیلە‌ی ھە‌ڵبژاردە‌ی فوتبۆڵی ئە‌ڵمانیا و درووشی دالە‌کە پێکھاتووە لە ھە‌مان رە‌نگی سپی و رە‌ش کە رە‌نگی ئاڵای پروسیا بوون بە داڵە‌کە‌وە.

ناوی شوێنە‌کان

  • ناوی شاری پرویسیش ئالدندورف لە قە‌زای میندن - لوبکە
  • ئاوایی پرویسیش شتروھن (لە ئاواییە‌کانی شاری رادن) لە قە‌زای میندن - لوبکە
  • وە‌ستگە‌ی شە‌مە‌ندە‌فە‌ری برویسن لە لونن نزیک دۆرتموند

ھە‌ڵبژاردنە‌کانی بروسیا[دەستکاری]

ئە‌نجامی ھە‌ڵبژاردە‌کانی ١٩١٩-١٩٣٣
ساڵ ١٩١٩ ١٩٢١ ١٩٢٤ ١٩٢٨ ١٩٣٢ ١٩٣٣
کورتە‌ی ناو بە ئە‌ڵمانی ناوی پارتە‌کە  % کورسی  % کورسی  % کورسی  % کورسی  % کورسی  % کورسی
SPD پارتی دیموکراسی کۆمە‌ڵأیە‌تی ئە‌ڵمان ٣٦٬٤ ١٤٥ ٢٥٬٩ ١٠٩ ٢٤٬٩ ١١٤ ٢٩٬٠ ١٣٧ ٢١٬٢ ٩٤ ١٦٬٦ ٨٠
Zentrum پارتی ناوە‌ندی ئە‌ڵمان ٢٢٬٣ ٩٤ ١٧٬٩ ٧٦ ١٧٬٦ ٨١ ١٥٬٢ ٧١ ١٥٬٣ ٦٧ ١٤٬١ ٦٨
DDP/DStP پارتی دیموکراسی ئە‌ڵمان ١٦٬٢ ٦٥ ٥٬٩ ٢٦ ٥٬٩ ٢٧ ٤٬٤ ٢١ ١٬٥ ٢ ٠٬٧ ٣
DNVP حزبی گە‌لی نە‌تە‌وە‌یی ئە‌ڵمان ١١٬٢ ٤٨ ١٨٬٠ ٧٦ ٢٣٬٧ ١٠٩ ١٧٬٤ ٨٢ ٦٬٩ ٣١ ٨٬٩ ٤٣
USPD پارتی دیموکراسی کۆمە‌ڵایە‌تی سە‌ربە‌خۆی ئە‌ڵمان ٧٬٤ ٢٤ ٦٬٤ ٢٧        
DVP حزب گە‌لی ئە‌ڵمان ٥٬٧ ٢٣ ١٤٬٠ ٥٩ ٩٬٨ ٤٥ ٨٬٥ ٤٠ ١٬٥ ٧ ١٬٠ ٣
DHP پارتی ھانۆڤە‌ری ئە‌ڵمانی ٠٬٥ ٢ ٢٬٤ ١١ ١٬٤ ٦ ١٬٠ ٤ ٠٬٣ ١ ٠٬٢ ٢
SHBLD دیموکراتخوازانی وە‌رزێر و جوتیارانی شلیسڤیگن و ھۆلشتاین ٠٬٤ ١          
KPD حزبی کۆمۆنیستی ئە‌ڵمان   ٧٬٥ ٣١ ٩٬٦ ٤٤ ١١٬٩ ٥٦ ١٢٬٣ ٥٧ ١٣٬٢ ٦٣
WP پارتی رایخ بۆ چینی ناوراست   ١٬٢ ٤ ٢٬٤ ١١ ٤٬٥ ٢١    
Polen پارتی پۆڵۆنی   ٠٬٤ ٢ ٠٬٤ ٢      
NSFP حزبی نە‌تە‌وە‌یی کۆمە‌ڵایە‌تی ئازاد     ٢٬٥ ١١      
NSDAP پارتی کرێکارانی نە‌تە‌وە‌یی کۆمە‌ڵایتی ئە‌ڵمان (نازی/ ھتلە‌ر)       ١٬٨ ٦ ٣٦٬٣ ١٦٢ ٤٣٬٢ ٢١١
CNBL پارتی جوتیاران و گوندنشینانی نە‌تە‌وە‌یی مە‌سیحی       ١٬٥ ٨    
VRP پارتی رایخ بۆ دادوە‌ری و گە‌شە‌سە‌ندن       ١٬٢ ٢    
DVFP پارتی ئە‌ڵمانیای جە‌ماوە‌ری ئازاد       ١٬١ ٢    
CSVD راژە‌ی گە‌لی کۆمە‌ڵایە‌تی مە‌سیحی         ١٬٢ ٢ ٠٬٩ ٣
رێژە‌ی کە‌متر لە ١٠٠ % دە‌گە‌ڕێتە‌وە بۆ ئە‌و پارتانە‌ی کە لە پە‌رلە‌مان نوێنە‌رایە‌تی نە‌کراون.

ژێدە‌ر[دەستکاری]

  1. یانوش مالک: Die Ständerepräsentation im Deutschordensstaat (1466–1525) und im Herzogtum Preußen (1525–1566/68). In: ھارتموت بوکمان: Die Anfänge der ständischen Vertretungen in Preußen und seinen Nachbarländern. خانە‌ی ئە‌لدنبورغ بۆ بلاوکردنوە‌و، میونیخ 1992, ISBN 3-486-55840-4, S. 101–115, hier: S. 101.
  2. Clark, Christopher (2006): Iron Kingdom: The Rise and Downfall of Prussia, 1600-1947.
  3. ...  the old Prussian virtues were virtues, and remain so. Industry; piety; frugality; self-discipline; physical courage; a capacity for self-subordination to a common cause - Michael Eliot Howard, Michael Howard: The Lessons of History, 1991, Yale University Press, ISBN 0-300-05665-6
  4. PRUSSIA—YESTERDAY AND TOMORROW, Symposium at the GHI, March 27, 2001. Conveners: Dieter Dettke (Friedrich Ebert Foundation), Christof Mauch (GHI). Speakers: Manfred Stolpe (minister president of Brandenburg), David E. Barclay (Kalamazoo College). Moderator: Robert Gerald Livingston (GHI).
  5. Official Page of Preußen Münster

لینک[دەستکاری]