پازار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پاراز فەرھەنگۆکێکی ئینسایکلۆپێدیاییی ڕەنگەکان لە زمانی کوردییە کە لەلایەن سەحەر موعێزی لە ٩ بەرگ بەرھەم ھاتووە. فەرھەنگی پازار لە چاپخانەی زانکۆی سەلاحەددین چاپ کراوە و حەفتا و سێ ھەزار وشەی پەیوەندیدار بە ڕەنگەکان لە زمانی کوردیدا لە خۆ گرتووەتەوە.[١]

ڕوانگەکان[دەستکاری]

بەختیار سەجادی، مامۆستای زمانی کوردی لە زانکۆی کوردستان سەبارەت بەم فەرھەنگۆکە دەڵێت کارێکی بێ‌وێنە و ناوازەیە و نموونەی ھاوشێوەی ئەم فەرھەنگە لە زمانەکانی تر و لەو ئاستەدا نادۆزرێتەوە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]