بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیک
سەرکردەئەحمەد تورک
ئایسەل توغڵووک
نورەدین دەمیرتاش
دامەزران ٩ی نۆڤامبری ٢٠٠٥
ئایدۆلۆجیا سۆسیالدیموکراسی
ژینگەخوازی
دیموکراسی ڕاستەوخۆ
مافی کەمینە
ناسیۆناڵیزمی کوردی
ماڵپەڕ http://www.dtp.org.tr/

پارتی کۆمەڵگای دێموکراتیک

[دەستکاری]

پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیک، بە کورتی دەتەپە، [بە تورکی: DTP- Demokratik Toplum Partisi]، پارتێکی سیاسیی باکووری کوردستان و ٤٩مین حیزبی سیاسیی تورکیا بوو کە ٩ی نۆڤامبری ٢٠٠٥ی زایینی دامەزرا بەڵام پاش ٤ ساڵ، لە ١١ی دێسامبری ٢٠٠٩ی زایینیدا لە لایەن دادگای دەستووری تورکیاوە بە تۆمەتگەلێک وەک هەوڵدان بۆ پارچەکردنی تورکیا و پشتیوانیکردن لە پارتی کرێکارانی کوردستان داخرا.[١] دادگا هەروەها بڕیاری ٥ ساڵ قەدەخەی کاروباری سیاسیی بەسەر ٣٧ پارلەمانتار و ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حیزبەدا بۆ وێنە "لەیلا زانا، ئەحمەد تورک، ئۆرهان دۆغان، ئایسەل توغڵووک" سەپاند.[٢]

دەتەپە لە کاتی داخرانیدا ٢١ نوێنەری لە پارلەمانی تورکیادا هەبوو و لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ساڵی ٢٠٠٩دا، ڕێژەی ٥.٧٪ی دەنگەکانی بەدەست هێنابوو و دەسەڵاتی ٩٩ شارەوانیی باکووری کوردستانی گرتبۆ دەست.[٣]

دەتەپە ئەندامی چاودێری ڕێکخراوی ئەنتەرناسیۆناڵ سۆسیالیستیش بوو و پاش داخرانی، نزیک بە سەرجەم ئەندامانی چوونە ناو پارتی ئاشتی و دێموکراسی.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ http://www.sabah.com.tr/siyaset/2009/12/11/dtp_kapatildi
  2. ^ https://tr.wikipedia.org/wiki/Demokratik_Toplum_Partisi
  3. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئابی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.