وەلیەددینی عێراقی
وەلیەددینی عێراقی ناوی تەواوی باوکی زەرعەی کوری ئەحمەدی کوری حافیزی گەورە عەبدولرەحیمی عێراقی یە.[١] بەئەسڵ کوردە و خەڵکی کوردستانی باشور - عێراقە لە قاھیرەی پایەتەختی میسر لەدایک بووە و ھەرلەوێش وەفاتی کردووە، یەکێک بووە لە زانا گەورەکانی مەزھەبی شافعی و کتێبەکانی لەسەر بابەتی فیقھی ئیسلامی و ئوسولی فیقھن.
لەدایکبوونی و پێگەشتنی[دەستکاری]
وەلیەددین لە ساڵی ٧٦٢ ک - ١٣٦٠ز لەدایکبووە، باوکی گرنگیێکی زۆری پێداوە و وای لێکردووە لە کۆری زۆرێک لە زانایانی خودان زانیاری و شکۆ دابنیشێت و گوێیان لێبگرێت سەفەری بۆ ھەریەک لەشارانی دیمەشق، مەککە و مەدینەی مونەوەرە کردووە، سەرەتا تەنھا لەلای باوکی خوێندوێتی دواتر لەسەر دەستی ئیناسی و عەفیفی و قەزوینی پێگەیشتووە. شارەزایێکی زۆری ھەبووە لەھەریەکە لە زانستەکانی حەدیس و ئوسولی فیقھـ و زمان. بۆ ماوەی بیست ساڵ کاری دادوەری کردووە و دواتر لەپای ئەوەی کاتی ھەبێت بۆ فێرکردن و نوسین و خوێندنەوە وازی لە دادوەری ھێنا، بەڵام دواتر دەکرێتە دادوەری سەرەکی میسر لەدوای جەلالەددینی بەلقینی.[٢]
بەرھەمەکانی[دەستکاری]
- شرح سنن أبی داود.
- شرح البھجة.
- مختسر المھمات.
- النکت علی الحاوی والتنبیە والمنھاج.
- شرح جمع الجوامع فی الأصول.
- شرح نظم البیضاوی.
- شرح نظم الاقتراح.
- النکت علی منھاج البیضاوی.
- شرح تقریب الأسانید.
- حاشیة علی الکشَّاف.
- نکت الأطراف والمھمات.
- البیان والتوضیح لمن أخرج لە فی السحیح.
وەفاتی[دەستکاری]
وەلیەددینی عێراقی/کوردی لە ١٧ی مانگی شەعبانی ساڵی ٨٢٦ کۆچی بەرامبەر ١٤٢٢زاینی وەفاتی کردووە.[١]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ئ ا الجمعیة العلمیة السعودیة للسنة وعلومھا:منھج الإمامین زین الدین وولی الدین العراقیین فی کتاب طرح التّثریب فی شرح التقریب ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "الموسوعة المعرفیة الشاملة:ابن العراقی، ولی الدین". Archived from the original on 4ی Marchی 2016. Retrieved 20ی Julyی 2015.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
و|archive-date=
(help) ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.