وێستگەی خولگەی مانگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پێشنیاری وێستگەی خولگەی مانگ
ئە. دەروازەکانی لکاندن ب. پانێڵی خۆر

وێستگەی خولگەی مانگ وێستگەیەکی بۆشایی ئاسمانی پێشنیارکراوی ڕووسیایە کە لە خولگەی مانگدا دەسوڕێتەوە. [١] دیزاینەکە لە ساڵی ٢٠٠٧ لە کۆنفرانسێکدا لە سەنتەری ڕاهێنانی گەردوونناسەکانی گاگارین لە شاری ستار سیتی پێشکەشکرا، یەکێکە لە دوو بەشەکانی ژێرخانی مانگی ڕووسیا کە پلانی بۆ دانراوە، بەشەکەی تری بنکەیەک لەسەر ڕووی مانگە.

کۆمپانیای (لۆس) شەش دەرچەی لکاندن و ئاڕیێلی بەهێزی بۆ پەیوەندییەکان و بزوێنەری مانۆڕکردن و کۆنترۆڵکردنی هەڵوێست و پانێڵی خۆر و قۆڵێکی ڕۆبۆتی دەبێت، پێکهاتەکانی وێستگەکە لەسەر وەشانێکی زۆر قورس لە موشەکی ئەنگارا دەنێردرێنە دەرەوەی زەوی.

ڕووسیا ناڕەزایی خۆی لە ڕۆڵ و پێگەی خۆی لە دەروازەی مانگی نێودەوڵەتی دەربڕی، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی وڵاتەکە پلان دابنێت بۆ وێستگەی مانگی خۆی زیاتر بچێتە پێشەوە لە بوارەکە، پێشنیار کراوە کە یەکەم مۆدیۆلی لۆس بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بخرێتە بازاڕەوە، ڕاپۆرتەکانی تر باس لەوە دەکەن کە ئێستا ناسا بەشداری تەواوی ڕووسیای لە دەروازەی نێودەوڵەتی قبوڵ کردووە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، دیمیتری ڕۆگۆزین ، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای بۆشایی ڕۆسکۆسمۆس، ڕایگەیاند کە بەرنامەی دەروازەی مانگ زۆر "ئەمریکی سەنتەری"یە بۆ ئەوەی ڕۆسکۆسمۆس بەشداری تێدا بکات. [٢] لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١ کۆمپانیای ڕۆسکۆسمۆس ڕایگەیاند کە بەشداری بەرنامەکە ناکات. [٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Lunar Orbital Station, LOS". Russian Space Web. Archived from the original on 3 March 2016. Retrieved 31 January 2016.
  2. ^ "Russia skeptical about participating in lunar Gateway". SPACENEWS. 12 October 2020. Retrieved 25 January 2021.
  3. ^ ""Роскосмос" подтвердил выход из лунного проекта Gateway". Interfax. 25 January 2021. Retrieved 25 January 2021.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]