ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/وزەی خۆری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

وتاری پاڵێوراو: وزەی خۆری (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: وزەی خۆری (بە ئینگلیزی: Solar Energy) وزەیەکە کە لە ڕووناکی و گەرمیی خۆرەوە وەردەگیرێت. ئەم وزەیە بە بەکارھێنانی کۆمەڵێک تەکنۆلۆژیای نوێ بەرھەم دێت کە ھەموو ڕۆژێک خەریکی گەشەکردن و پێشکەوتنن. بڕێک لەم تەکنۆلۆژیایانە بریتین لە بەکارھێنانی کۆکەرەوەی گەرمیی خۆری، تەکنۆلۆژیای (فۆتۆڤۆڵتایی یان تەختەخانەی ھەڵمژی خۆری)، وزەی گەرمی خۆر، تەلارسازیی خۆری، کێڵگەکانی وزەی خۆری و تەکنیکییەکانی توانەوەی خوێیە جۆربەجۆرەکان و فۆتۆسینتەسیزی دەستکرد.

--فەرهاد (لێدوان) ‏٠٢:٥٠، ١ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری[دەستکاری]

دژایەتی[دەستکاری]

بێلایەن[دەستکاری]

 لێدوانەکان[دەستکاری]

  •  لێدوان: وتارەکە کێشەی پۆلی ھەیە ئایا ئەتوانیت چاکی بکەیت؟ سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:١٩، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • @Sakura emad: جێبەجێ  کرا ھەر وەکوو ویکیپیدیای ئینگلیزی کران بە سێ پۆل. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٢٣:٢٥، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • @Aram:چەندین جار بەسەری داچوومەتەوە،لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا کارکردنی لەسەر ماوە،سەرەرای ئەمەش لەبەر گرنگی بابەتەکە کە لەویکیپیدیاکەمان نیە یان کەمە پێویستە پەرەی پێ بدەین و کۆششێک بکەین و ویکیپیدیای کوردی لە وتاری وێژەیی و ژیاننامەیی ڕزگاری بکەین و پڕ زانستی بکەین،ئەم جۆرە وتارانە خۆیان وشکن و زانستی قورسن بەڵام ئەوە مانای ئەوە نیە کە لێی ڕابکەین.بژیتفەرهاد (لێدوان) ‏٢١:٣٦، ٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • کاک @فەرهاد: من ئەوپەڕی بەرزی دەنرخێنم کە لە کاتی خۆتان گرتووە بۆ ویکیپیدیا بەتایبەت کە گرنگی بە وتارە زانستییەکان دەدەیت. بەڵام عادەتەن کاتێک نووسراو یان ھەر بەرھەمێکی تر بڵاو دەکرێتەوە، دەبێت کەسێک یان زیاتر (نەک دروستکەرەکە) بەجوانی بەسەرداچوونەوەی بۆ بکەن چونکە ڕەنگە دروستکەر خۆی نەتوانێت درک بە ھەڵەکانی خۆی بکات، بەڵام کاتێک بەسەرداچوونەوەی بۆ دەکرێت، قایل دەبێت کە ھەڵەی تێدا بووە. ھەر بە چاو سەیرم کرد و وەک ویکیپیدیاوانێک شێوازەکەیم پێ باش نەبوو. ماوەیەکی زۆریشە (کە نزیکەی ٤ مانگ دەبێت) پاڵێوراوە و کەس دەستی بۆی درێژ نەکردووە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٥٠، ٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • کاک @Aram: تکایە لەدوای وتاری ھەڵبژێردراوی ئەم مانگە با داھاتووی وزەی خۆری ڕوونکەینەوە، بەپێی ژمارەی دەنگەکان بڵێین دەبێتە ھەڵبژێردراو یان نا، تا ئێستا سێ لەگەڵ و یەک دژ ھەیە گەر خوشک و براکانی دیکەش ڕای خۆیان بدەن زۆر باش دەبێت، بەڵام تکایە با بە مانگی داھاتوو یەکەم بێین و ھەڵبژاردن و ھەڵنەبژاردنی ئەو وتارە ڕوون بکەینەوە. زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:٤١، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • کاک @Ahrir: یەکێک لەهۆکارە هەرە سەرەکیەکانی پێش نەکەوتنی عێراق پابەند نەبوونە بە دەستوری عێراق ئەمە وایکردووە ئەم وڵاتە هەر لەپاش بێت و کەسانی دڵسۆزیش لێی ڕابکەن،ویکیپیدیای کوردیش دەستورێکی هەیە کە زۆر لێی لادراوە بۆتە هۆی ئەوەی کە پێش نەکەوێت و دڵسۆزانێکی زۆر لێی سارد ببنەوە.فەرهاد (لێدوان) ‏٠٩:٥٦، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • کاک @Ahrir: بەڕاستی وتارەکە بەسەرداچوونەوەیەکی باش و دەستیشی دەوێت. وا نەزانن من پێم ناخۆشە ببێتە ھەڵبژێردراو بەڵکوو، دەمەوێت باشترین بێت ئینجا ببێتە وتاری ھەڵبژێردراو. بەتایبەت گەر وتارەکە زانستی بێت تامەزرۆم کە شتێکی بێھەڵە بێت. دڵنیا بن ئێستا ھەڵبژێردرێت، کەس دەستکارییەکیشی تێدا ناکات، بەڵام پێش ھەڵبژاردن ئەم پاڵاوتنە ھاندەرێکە. وەک دەنگی دژیش، تەنیا من دەنگم داوە و دەتوانن خۆتان ھەڵی بژێرن. کاک @فەرهاد: لەو لێدوانە سیاسییەت تێنەگەشتم، بەڵام دڵنیا بن من دەمەوێت باشترینەکان بکەم. بەڵێن نادەم، بەڵام گەر کاتم ھەبێت، کاتی بەسەرداچوونەوەی بۆ تەرخان دەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٥، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • کاک @Aram:هیچ گومانێک لە نیازپاکی و خەمخۆری بەڕێزتان نابینم،ماندوو نەبن،من مەبەستم لەشێوازی بەڕێوەبردنی ئێستایە،ویکیپیدیای کوردی دەهەزار وتاری هەبوو حەوت بەڕێوەبەر کاریان دەکرد ئێستا وا نزیک دەبینەوە لە ٤٠هەزار وتار کەچی هەر حەوت بەڕێوەبەرمان هەیە لەم حەوتەش تەنها سێ تا چوار بەڕێوەبەر چاڵاکن ئەمە لەکاتێکدا پێویستمان بە دە بەڕێوەبەری چاڵاک هەیە لە ڕۆژێکدا،چەندین بەشداربوومان هەیە کە توانایەکی چاکی تەکنیکیان هەیە، پێویستە بکرێن بە بەڕێوەبەر ئەوکەسانە هەرچەندە کۆمەڵە وتارێکی کەمیان درووست کردووە یاخود وتارەکانیان کەم ناوەڕۆکە بەڵام لە ڕووی تەکنیکیەوە لێ هاتوون،پێویستە چاوێک بەشیوازی بەڕێوەبردن دا بدەنەوە،کاری بەڕێوەبەرەکان دابەش بکرێتەوە و تایبەتمەند بکرێت بۆ نموونە بەڕێوەبەرێک تەنها کاری دیزاین بکات یەکێکیان تەنها کاری پۆڵ و سەرچاوەکان و یەکێکیشیان تەنها خاوێنکردنەوە و بەسەرداچوونە بکات،ئەگەر سەیری کارەکانی من بکەیت دەبینی وەرگێرێکی چاڵاکم و ئەو وتارانەی وەریان دەگێڕم پڕ ناوەڕۆکن بەڵام لەهەمان کاتدا لەڕووی تەکنیکیەوە زۆر لاوازم بۆیە بەشداربوویەکی وەک من تەنها کاری وەرگێران دەکەم بە کەلکی هیچی تر نایەم،بەڵام تکایە هاوکاری هەریەکە لە بەشداربووان @Ahrir:و @Sakura emad:و @-Haryad:و هتد… بکەن بۆ ئەوەی ببنە بەڕێوەبەر،وە هەوڵ بدە ڕازی ببن لەوەی داوای مافی بەڕێوەبەرایەتی بکەن،ئەمە کارێکی جدیە و پێویستە،بەم شێوازەی ئێستا کار بەڕێ ناکرێت،دەستەکانت دەکوشم،ماندوو نەبیت.فەرهاد (لێدوان) ‏٠٧:١٥، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • زۆر سپاس بۆ پێشنیارتان کاک @فەرهاد: بۆ دانی مافی بەڕێوبەری خەتای کاک ئارام و ئەمانە نییە بەلکوو دەبێت ئەو کەسەی پێی خۆشە لێرەدا داوای مافەکە بکات، من زۆر کەسی دیکە بێجگە لە ئەوانەی ئێوە گوتتان ھەر وەک خاتوو ئامینە دەناسم کە بێگومان گەر داوای مافی بەڕێوەبەرایەتی بکەن پێیان دەدرێت. AGH (وتووێژ📝) ‏٠٨:٥١، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • بەڕێز @Ahrir: دەزانم کاکە ئارام بێ خەتایە هەموو بەڕێوەبەرەکان بەگوێرەی پێویست ئیشی خۆیان دەکەن بەڵام کێشەکە ئەوەیە کاتیان نیە،باشە بۆ تا ئێستا @Amine yousefi:نەبۆتە بەڕێوەبەر من هەروام زانیوە بەڕێوەبەرە.فەرهاد (لێدوان) ‏١٣:٥٧، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    بەڕێز @فەرهاد بەپێی زانیاری من، لەدوو حاڵەتەدا بەکارھێنەرێک ئەتوانێت مافی بەرێوەبەرایەتی وەرگرێت، ١. خۆی داوای بوون بە بەرێوەبەر بکاتەوە، ٢.کەسێک بیپاڵێوێت بۆ بەڕێوەبەری. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٣٩، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    بەڕێز @Sakura emad:بۆچی داوای مافی بەرێوەبەری ناکەیت؟فەرهاد (لێدوان) ‏٢٠:٥٤، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    سڵاو ھاوڕێیان، من داوای مافی بەڕێوبەرایەتیم نەکردووە، لەبەر ئەوەی دەتوانم کارەکانم لە ویکی بکەم و پێم وا نییە بەڕێوبەران بۆ دەستکاریی ناوەڕۆکی ویکی دەسھەڵاتێکی زۆر زۆرتر لە بەکارھێنەرێکی ئاسایییان ھەبێت، جگە لە چەن شتی بچووک وەکوو سڕینەوە یان پاراستنی پەڕەکان. بە بڕوای من کێشە لە کەمبوون یان چالاکنەبوونی بەڕێوبەران نییە، و تەنیا ھەر یەک بەڕێوبەری چالاک، بۆ ئەو کارانە بەسە. بەداخەوە جارێ لە شوێنێکی تر چالاکم و ناتوانم زۆر لێرە بەشدار بم، دەنا بە دڵنیایییەوە ئەوەی لە دەستم ھاتبا بۆ پێداچوونەوە و چاکسازیی وتارەکان، دەریغم نەدەکرد.Şûşe وتووێژ ‏٢١:١٣، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    بەرێز @فەرهاد سپاس بۆ خەمخۆریت بۆ ویکیپیدیای کوردی، سەرەتا با شتێک بخەینە ڕوو لەسەر بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەبەران بەکارھێنەرانی پێشووی ویکیپیدیان کە ئەڵێم پێشوو واتا خاوەن شارەزایین و شارەزاییان نیشان داوە بۆ کۆمەڵگا لەچەن بوارێک کە تایبەتە بەبەڕێوەبردنی ویکیپیدیا وەک ١.شێوازی مامەڵە لەگەل بەکارھێنەران، ٢.چالاکبوون لەو شوێنانەی پێویستی بەبەرێوەبەرایەتی ھەیە[١][٢][٣][٤][٥]٣.شارەزابوون لە سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیا، بەڕێوەبەر بەکارھێنەرێکە چاوەڕێی چەن شارەزاییەکی بەرزی لێدەکرێت.

سەرچاوەکان

  1. ^ چاودێری وتارە نوێیەکان
  2. ^ چاودێری وتارەکان بە گشتی
  3. ^ ئامادەبوون و شارەزایی لە ویکیپیدیا:وتارەکان_بۆ_سڕینەوە
  4. ^ کۆنتڕۆلکردنی کوالێتی وتارەکان
  5. ^ ئامادەبوون و شارەزایی لە ویکیپیدیا:داواکارییەکان بۆ بەربەستکردنی خراپکاران
—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٥:١٠، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • @Sakura emad: بەڕێوبەر پێش شارەزایی لە سیاسەتەکانی ویکیپیدیا، دەبێت دڵسۆزیی خۆی بۆ ویکیپیدیا و بۆ کۆمەڵگەی ویکیپیدیا سەلماندبێت. ڕەنگە کەسێک ھەست بکات شارەزای سیاسەتەکانی ویکییە و جۆری خوێندنەوەی بۆ سیاسەتەکان بەم شێوەیە بێت وتووێژ:کێندرا لەست تکایە ئەم وتووێژە بخوێنەوە چونکە دوایین دەستکارییەکانت لەوە ناچێت بەسوود بن بۆ ویکیپیدیاŞûşe وتووێژ ‏١٠:١٩، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    زۆر سپاس باجە @Amine yousefi: بەڵێ وایە، تکایە خاتوو @Sakura emad: تاگی سڕینەوەیان لێ مەدە، لە ویکیپیدیا ئەم جۆرە وتارە بێسەرچاوانە زۆرن کە دەبێت سەرچاوەیان بۆ زیاد کرێت نەک تاگی سڕینەوە، لە دڵسۆزی بەڕێزتان سەبارەت بە ویکیپیدیا ھیچ دوودڵییەکم نییە بەڵام خۆ گەر ھەر ئەو کارە دەکەی، گەر لە ویکیپیدیای ئینگلیزی و ھتد سەرچاوەیک ھەڵگری و داینەی زۆر بەسوودتر و باشتر دەبێت، بەڵام تکایە گەر ئەوەشت بۆ ناکرێت تاگی سڕینەوەی لێ مەدە. AGH (وتووێژ📝) ‏١٠:٥٦، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    بەڕێزان @Ahrir و @Amine yousefi ئامانجی کارەکە سڕینەوەیان نییە ئێوە ئاگادار نین و من دوو بەڕێوەبەرم لە کارەکە ئاگادارکردۆتەوە بەکارھێنەر:Sakura emad/Notice/deletion لێرە، ئامانجەکە ئەوەیە دەقە بێسەرچاوەکان لا ببرێن، من لەگەل سڕینەوە نیم، تەنھا لەگەڵ ئەوە نیم لە ئامانجی زانستنامەکە لابدەین کە سەرچاوە، بایەخداری، بێلایەنی ڕوانگە، سێ سیاسەتی سەرەکین لە وتارێک و پێویستە ئەمانە ھەبن، ئەوەش دەخەمە ڕوو لێرە سیاسەت ناسەپێت، سیاسەت و ڕێسا چییە؟ کۆمەڵگا دایناوە ھەر کۆمەڵگاش ئەتوانێت سیاسەتێک ڕەت بکاتەوە، گەر لە باسەکەم لانەدەم ھەر شتێک دەھێنیتە ناو ویکیپیدیا پێویستی بە سەرچاوەی باوەرپێکراو ھەیە. ئەمە بۆ ئەوە نییە ئێمە پارێزەری بەسەر کەسەوە بکەین و بڵێن بەپێی وپ:نموونە دەبێت ئەوە بکەیت و ئەوە نەکەیت ئامانج باشترکردنی زانستنامەکەیە —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١١:٤٥، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • کاک @Aram: تکایە وتارەکە ھەڵبژێرن، چۆن بەپێی دەنگەکان ٣ لەگەڵ و یک بێلایەن و یەک دژ ھەیە. بۆ خاوێنکردنەوە و پێداچوونەوەش دەتوانین لەگەڵ ھەڵبژاردنی یان دواتر بیکەین، بەڵام زۆری لێ تێپەڕ بووە و ئێمە ئێستاش ئەنجامەکەمان ڕوون نەکردووەتەوە! سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:١٧، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • کاک @Ahrir: بەخوا ھێشتا پێداچوونەوەی دەوێت و من ناتوانم ئاوا ھەڵی بژێرم. ئێستا گریمان ھەڵیشمان بژارد، دڵنیا بە دوای ھەڵبژاردن، کەس ناچێت بە لایەوە بۆیە، ھەر دەبێت پێش ھەڵبژاردنی بەسەرداچوونەوەی بۆ بکرێت. بڕوانە وتارە ھەڵبژێردراوەکان و بزانە کەس بەشدارییان تێدا دەکات؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:١٦، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: دەتوانی بڵێی کامە بەشانە بەسەرداچوونەوەی دەوێت؟ بۆ بەشداریکردنەکانیش نازانم بۆ کەس ڕای خۆی نانووسێ! من و کاک ئێپین ھەر کام یەک وتارمان کاندیدا کردووە بەڵام کەس بەشداری تێدا نەکردووە. AGH (وتووێژ📝) ‏١٢:٤٦، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ahrir: وەڵا بەشێوەیەکی گشتی ھەمووی. من خۆم تەنیا بەسەرداچوونەوەم بۆ دەستپێک و بەشی یەکەمی کردووە. لە وزەی خۆری#وزەی گەرمی تا کۆتایی بەسەرداچوونەوەی دەوێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٠، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: با ھەموو پێکوە کار بۆ چاکسازیکردنی بکەین، بەڵام گەر کاتی زۆر دەوێ با جارێ ئەو دوو وتارە نوێیە ھەڵبژێرین. AGH (وتووێژ📝) ‏١٦:١١، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ahrir: من وەک خۆم ئەم دوو حەفتەیە کاتم نییە بێمە ویکیپیدیا، بەس لەوەولا ئیشەڵڵا دێمەوە. جیاوازیی نییە و ھەر وتارێکی تریش بێت، ھەر دەبێت بەسەرداچوونەوەی بۆ بکرێت. لەسەر منیش مەوەستن و کاری خۆتان بکەن. من تەنیا بەکارھێنەرێکم و با کارەکان لەسەر من پەکیان نەکەوێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٠، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: زۆر باشە. ئەی کەسێک بەڕێوەبەر نەبێ دەتوانێ وتاری ھەڵبژێردراو ھەڵبژرێ و چۆن ئەو کارە دەکا؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١٧:١٥، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ahrir: بەڵێ، دەتوانێت. کارەکە بە بەڕێوەبەرەوە نەبەستراوەتەوە. ھەموو تابەکانی ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان بخوێنەوە و گەر پرسیارت ھەبوو، لە پەڕەی لێدوانەکەم بپرسە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٢٠، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: زۆر باشە سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:٤٢، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەنجام

پەسەند کرا:بەپێی دەنگی پاڵاوتنەکە، (هەفتەی داهاتوو). Tessla (وتووێژ) ‏٠٩:٠٨، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.