ویکیپیدیا:سیاسەتی ناوی بەکارھێنەر

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

ڕیبازی ناوی بەکارھێنەری باس لەو یاسا و ڕەوشتانە دەکات بۆ ھەڵبژاردنی ناو و کرداری ھەژمار لە ویکیپیدیا دەبێ بەرچاو بگیرێن.

لەوانەیە بتەوێ ھەژمارێک درووستبکەی ئەگەر نیتە؛ درووستکردنی ھەژمار کۆمەڵێک سوودی ھەیە، بە تایبەت ئەوەی کە بەشدارییەکانت بە ناوی بەکارھێنەریتەوە دیاری دەکرێن. چاوبکە لە یارمەتی:چوونەژوورەوە بۆ چوونەژوورەوەی ھەژمارێک کە لە پێشدا درووست کراوە.

ناوی بەکارھێنەریی گونجاو

ناوی بەکارھێنەری نازناوێکە کە دوای درووستکردنی ھەژمار، ویکیپیدیا ھەموو بەشدارییەکانت بەو ناوەوە دەناسێت. ئەوە بە دڵخوازی خۆت دەتوانی ناوی ڕاستقینێت ببێت، بەڵام ئاگاداری مەترسییەکانی دەستکاری بە ناوی ڕاستقینە ببە.

ئەو ناوە ھەرچی کە بێت نابێ لەگەڵ ناوەکانی پڕۆەژەکە تێکەڵ بێت و دەبێ جۆرێک بێت کە بەشداربوونی دیکە ھەست بە ئازار نەکەن لێی. ناوێکی نەگونجاو دەتوانێ ببێتە ھۆی درووستبوننی ھەستێکی ناخۆش لای بەشداربووانی دیکە بە نیسبەت خاوەن ناوەکەوە.

لێرەدا چوار جۆرە ناوی بەکارھێنەری ھاتووە کە بەتایبەت بەکارھێنانیان ڕێگە نەدراوە:

  • ناوی بەکارھێنەریی فریودەر: ئەو ناوانەی کە بەشداربووانی دیکە فریو دەدات کە تۆ لە شوێنێک یا پلەیەکی تایبەتی ویکیپیدیادای، یا ئەو ناوانەی کە ببێتە ھۆی تێکەڵ بوونی ناو لەگەڵ بەکارھێنەرێکی بەباشی ناسراو.
  • ناوی بەکارھێنەریی گشتیی: بەکار‌ھێنانی ناوی گرووپێک، کۆمپانیایەک، ماڵپەڕێک یا . . . کە ناوێکی گشتییە، لەسەر ویکیپیدیا.
  • ناوی بەکار‌ھێنەریی ئیھانەدار: دانانی ناوێک کە ئیھانە بکات بە کارھێنەرانی دیکە و ببێتە ھۆی ئازاریان، وشەی ناشیرینی تێدا بێت یا بۆ ھێرشی تاکەکەسی بەکارھێنرابێت.

ئەگەر ناوێکی بەکارھێنەری وەھات ھەڵبژارد کە بووە ھۆی بەربەستکرانی، زۆر ئاساییە کە ھەژمارێکی نوێ بە ناوێکی بەکارھێنەریی پەسەن کراو تۆماربکەیتەوە. ئەگەر لەڕووی نەزانینەوە ناوی بەکارھێنەرییکەت داناوە کە گونجاو نییە، دەتوانی بیگۆڕی؛ خوارەوە ببینە بۆ #گۆڕانی ناوی بەکارھێنەری.

وەک بەشێک لە یاسای دژی خەڵەتاندن بە ناوی بەکارھێنەری، ناوی بەکارھێنەریت نابێ ئەو ھەست درووت بکات کە مافێکی تایبەتت ھەیە(لە کاتێکدا نیتە). ھەربۆیە نابێ وشەی وەک "بەڕێوبەر"، "بروکرات"، "چاودێر" یان ھاوتا بیانییەکانی("administrator" ، "Bureaucrat" ، "steward" ، "checkuser"، "oversight") تێدا بێت. ھەروا تا ئەو کاتەی ھەژمارێکی وەک بۆت وەرنەگیراوە نابێ کۆتایی ناوی بەکارھێنەری "bot" ببێت، لەبەر ئەوەی ئەوە بۆ دیاری کردنی ئەو ھەژمارانە بەکاردێن کە بۆتن.

ئەم پێوەرانە بۆ ھەڵسەنگاندنی ھەردوو ناوی بەکارھێنەری و واژۆی بەکارھێنەران بەکاردێن. لەیادتان بێت ناوی بەکارھێنەری و واژۆ ھەردوو ناسنامەی بەشداربوون، بۆیە ئەگەر کێشە لە ھەریەکەیان ھەبێت، دەبێ ھەوڵی گۆڕانیان بدرێت(لەوانەیە بەکارھێنەرە بەرپرسیارەکان داوای ئەوەت لێبکەن).

شێوەی بەرچاوکەوتنی ناوەکەت

ئەگەر بۆ دانانی ناوی بەکارھێنەریت لە پیتی ڕۆمان یا لاتین (ABC) کەڵک وەربگریت، دەبێ بزانی کە ویکیپیدیا بە گەورە و بچووک بوونی پیتەکان ھەستیارە؛ یەکەم پیت ھەمیشە گەورە بەکاردێت(ئەگەر بچووکیش بینووسیت جیاوازی نییە). بۆ وردەکاری زیاتر و دڵخوازکردنی واژۆ بڕوانە ویکیپیدیا:واژۆ.

ناوی بەکارھێنەری بەم شێوە لە سەردێڕی پەڕەی بەکارھێنەریتدا "بەکارھێنەر:ناوت" و پەڕەی لێدوانت "لێدوانی بەکارھێنەر:ناوت" بەکاردێت.

ھیچ کات ھەوڵی دانان یا بەکارھێنانی نازناوی کەسایەتییەکی ناسراو مەدە. مەگەر ئەوەی ناوی ڕاستقینەت بێ ئەوە. لێرەدا دوو حاڵەت دێتە ئارا: یا تۆ ھەر ئەو کەسایەتییە ناسراوەی یان دەبێ ئاشکرا دەریبڕی کە ئەو نیت. ھەرجۆرە بایەخ نەدان بەم بابەتە دەبێتە ھۆی بەربەستکران. ئەگەر تەنانەت کاتێ ناوی ڕاستقینەی خۆت بەکارھێناوە بەربەست کراوی، زیز مەبە، لەبەر ئەوەی ئەمە بۆ بەرگری لە بەکارھێنانی نەگونجاوی ناوی کەسایەتییەکانی وەک بەڕێزتە. دەتوانی ئاسایی ناوەکەت بەکاربھێنتەوە بەڵام لە ھێندێ بابەتی تایبەتدا دەبێ بیسەلمێنی کە ھەر ئەوەی کە دەیڵێی. دەتوانی بە ناردنی ئیمەیل بۆ info-en@wikimedia.org ئەوە بکەیت.

ناو و نیشانە ئینتەرنەتییەکان

تێکەڵکردنی کەسایەتیی ویکیپیدیا لەگەڵ کەسایەتییەکی دیکە لەسەر ئینتەرنەت دەبێتە ھۆی کێشە. ناتوانی ناونیشانی ئیمەیل یان URL دابنەی بۆ ناوی بەکارھێنەری. ئەگەر ھەوڵت دا ناوی ڕووتی ئەو ناونیشانە دابنەی، بە شێوەیەک کە ببێتە ناساندنی تۆ، ئەوە گونجاوە؛ بەڵام ئەگەر ئەو ناوە ناوی ماڵپەڕی شوێنێکی گشتی یان ناسراو بێت و پێوەندی نەبێت بە تۆوە، گونجاو نییە. ھێندێ لە بەکارھێنەران ناوێک ھەڵدەبژێرن زۆر ھاوشێوەی ئای-پی نەگۆڕی خۆیان، ئەوە پێشنیار ناکرێت.

ناوی کۆمپانیا و گرووپەکان

بەکارھێنانی ناو یان url کۆمپانیا یا گرووپەکان یان بەرھەمە بازرگانییەکان ڕێگە نەدراوە. ناوی بەکارھێنەرییت دەبێ تۆ بناسێنێت. ھەژمارێک کە بۆ ناساندنی کۆمپانیا یا گرووپێک بەکاربێت، ڕێگە نەدراوە؛ لەخوارەوە بڕوانە ھەژمارە دابەشکراوەکان. بە ھۆی ئەوەی بەکارھێنانی ناوی گروپ یا کۆمپانیا بۆ ناوی بەکارھێنەری دەبێتە رێکلام بۆیان، بۆیە ئەو ھەژمارانە بێگومان بەربەست دەکرێن.

زمانی ناوی بەکارھێنەری

یاسایەک نییە کە بەرگری بکات لە تۆمارکردنی ناوی بەکارھێنەری بە زمانی دڵخواز؛ بەو مانایە کە دەتوانی ناوی بەکارھێنەریت بە ھەر زمانێک (کوردی، ئینگلیزی و ھتد) دابنەی. تەنھا دەبێ ئەوەت لەیادبێت کەسانێک کە لە پڕۆژەی تۆدا نین (لەو ناوچەی تۆ دەژیت نین، زمانەکەیان جیاوازە)، لەوانەیە بە باشی نەتوان کۆدی ھەموو زمانەکان ببینن (بۆ نموونە لەوانەیە بەکارھێنەرێکی ئەڵمانی زمانی عەرەبی یا عیبری نەتوانێ بەباشی ببینێت یا لێکیان بکاتەوە)، ھەربۆیە لە بەکارھێنانی نێوپڕۆژەییەکاندا بکۆشە لانیکەم واژۆکەت بە ئینگلیزی بێت.

ناوی بەکارھێنەری ھاوشێوە

ھەژمار بە ناوێکەوە کە زۆر ھاوشێوەی ناوێک بێت کە ئێستا ھەیە(تۆمارکرابێت)، تەنھا بە بەڕێوبەران دەتوانن درووستی بکەن. ئەگەر بڕیارت داوە کە ھەژمارێکی وەھا درووستبکەی، دەبێ داخوازی بۆ بنووسیت. نابێ ھەوڵی درووستکردنی ناوێ ھاوشێوەی ناوی بەکارھێنەرێکی چالاک بدەیت (لەوانەیە ئەوە وەک فریودان بەرچاوبگیرێت). ناوی ھاوشێوەی ھەژماری کەم چالاک یا ناچالاک کێشەیەک نییە.

لەکاتێکدا ئەگەری تێکەڵبوونی پەڕەی بەکارھێنەرێک لەگەڵ وتارەکانی ویکیپیدیا ھەبێت، دەبێ لە سەرووی پەڕەی بەکارھێنەریدا بە دانانی داڕێژەی {--} ڕوونکردنەوە بکرێت کە ئەمە وتارێکی ویکیپیدیا نییە.

ھەڵسوکەوت لەگەڵ ناوە نەگونجاوەکان

ئەگەر ڕووبەڕوو بوویت لەگەڵ ناوێکی بەکارھێنەریی نەگونجاودا (فریودەر، گشتی یا ئیھانەدارە) وەک ئەوانەی لەسەرەوە باسکراوە چەن ڕیگەت لەپێشدایە کە بە پێی ئەوەی کامیان ئەنجامی باشتری دەبێت بۆ ویکیپیدیا یەکێکیان ھەڵدەبژێری؛ ئاگادار بە کە نەبێتە ڕەنجاندنی بەکارھێنەرە نوێکان.

لێدوان لەگەڵ بەکارھێنەر
زۆرێک لەو بەکارھێنەرانەی ھەژمار تۆماردەکەن، ڕێبازەکانیان نەخوێندوەتەوە. ئەگەر ڕووبەڕووی ھەژمارێک بوویت کە کێشەی ھەبوو بەڵام لەڕووی گومانی خراپەوە درووست نەکرابوو، دەبێ ھانی بەکارھێنەر بدەی بۆ ھەڵبژاردنی ناوێکی نوێ؛ ئەمە زۆر ئاساییە و زۆربەی کاتەکان بە باشی کۆتایی دێت. ئەم قاڵبە دەتوانێ بەسوود بێت {{---}}
داواکاری بۆ ڕاپرسی
ئەگەر دلنیانیت لە بەربەستی کردن یا نەکردنی بەکارھێنەرێک بەھۆی ناوی بەکارھێنەریەکەی، بۆ نموونە کاتێ ئاگادارت کردوەتەوە لە کێشەی ناوەکەی بەڵام بەرپرسیار نییە و نایگۆڕێ، دەتوانێ داوای ڕاپرسییەک بکەی لەسەر ناوی بەکارھێنەری؛ بەکارھێنەرانی دیکە بانگھێشت بکە بۆ ئەوەی ڕای خۆیان دەربڕن سەبارەت بە مانەوە یان بەربەستکرانی ئەوە ھەژمارە. پێش ئەوە دەبێ ئەو بەکارھێنەرەت لە کێشەی ناوەکە لە پەڕەی لێدوانیدا ئاگادارکردبێتەوە و ماوەی پێویستت پێدابێت بۆ گۆڕانکاری (ئەگەر بەکارھێنەر دوای بەسەرھاتنی ماوە ھیچ گۆڕانکارییەکی نەکردبێت، ئەوە دەبێتە بەڵگە بۆ بەرپرسیار نەبوونی بەکارھێنەر).
پێشێلکردنی یاسا بە توندی
ئەگەر پێتوایە ناوێکی بەکارھێنەری دەبێ بە خێرایی بسڕێتەوە و لادانی لە یاسا و ڕێبازەکان زۆر ڕوونە و مانەوەی دەبێتە نزم بوونەوەی ئاستی ویکیپیدیا، دەبێ بەرێوبەران ئاگاداربکەیتەوە.
ڕێبازەکانی دیکە
ئەگر بەکارھێنەرێک (بە ھەر ناوێکی بەکارھێنەری) ھەوڵی خراپکاری دەدات یا سپامە، دەبێ بە پێی یاساکانی سپام و بەرگری لە خراپکاری بڕۆیتە پیش.

بەغەیری بابەتە تایبەتەکان، ھەتا ئەو بەکارھێنەرە لانیکەم دەستکارییەکی نەکردووە، گۆزارشتی مەکەن بۆ بەرگری؛ خەسارکردنی کات بۆ ھەژمارێک کە چی دیکە کەڵکی لێوەرناگیرێت یا تا ئێستا بەکارنەھاتووە، گونجاو نییە.

کاتێ دوو کێشە پێکەوە ڕوو ئەدات بۆ ھەژمارێک لەیادت بێت کە ھەوڵی چارەسەری کێشە گەورەکە بدەی لەپێشدا. بۆ نموونە ئەگەر ناوێکی بەکارھێنەری ھەریەک لەو کێشانەی سەرەوەی بوو و ھەروەھا دەستکاریی خراپکاریش دەکات، دەبێ بۆ خراپکاری گۆزارشتی بکەی.

ناوی بەکارھێنەریی گێژکەر

ھێندێ لە ناوە بەکارھێنەرەییەکان لەگەڵ ئەوەی کە لەگەڵ ھیچ یەک لەو کێشانەی باسی کرا لە سەرەوە رێک ناکەوێت بەڵام بەشی خۆی کێشەی تێدایە؛ وەک ئەو ناوانەی وا دەبێتە ھۆی گێژبوون، یان ئەوانەی زۆر درێژن. ھەرچەن ئەم جۆرە ناوانەش گونجاو نین بەڵام ئەم کێشە ئەوەندە نییە کە ببێتە ھۆکار بۆ بەربەستنی خێرایان.

بەکارھێنەرێک بە ناوێکی بەکارھێنەریی گێژکەر کە دەستکاری دەکات زۆر زیاتر لەبەرچاوە و دەبێتە ھۆی سازبوونی کێشە بۆ بەکارھێنەرانی دیکە ھەربۆیە زۆر زووتر دەبێتە ئاکامی بەربەست.


گۆڕانی ناوی بەکارھێنەری

ناوی بەکارھێنەری بە داواکاری لە برووکراتەکان، دەکرێ بگۆڕدرێت. ھەژمارەی بەکارھێنەرێک کە دەستکاری نەکرددبێت یا ژمارەی دەستکارییەکانی زۆر کەم بێت، ناگۆڕدرێت، لەبەر ئەوەی درووستکردنی ھەژماری نوێ بە ناوێ نوێ ساکارترە.

کاتێ ناوێکی بەکارھێنەری گۆڕدرا بەشدارییەکانی پێشوو لە لە ژێر ناوی نوێدا لە پەڕەکانی مێژوو و لۆگەکان و بەشدارییەکانی بەکارھێنەر بەرچاو دەکەون. ناوی بەکارھێنراو لە واژۆ لە پەڕەکانی لێدوان ھەر ناوی پێشوو بەکاردێنێت، مەگەر ئەوەی دەستی بیگۆڕی.

سڕینەوەی ھەژمارە

ھەژماری بەکارھێنەر ناکرێ بسڕیتەوە لەبەر ئەوەی ھەر بەشدارییەک دەبێ بلکێ بەناوی تۆمارکەری یان ئای-پی ئەو کەسە. ئەو بەکارھێنەرانەی دەیانەوێ نەمێنن، دەبێ بە پێی یاسای ونبوون دەتوانن داوابکەن پەڕەی بەکارھێنەری و پەڕەی لێدوانیان بسڕێتەوە و ئینجا ناوی ھەژمارەکەیان بگۆڕدرێت.

ھەژماری ھاوبەش

ھەژمار موڵکی تاکەکەسییە و تەنھا دەبێ یەک کەسایەتی بەکاربھێنێت. بەشکردنی ھەژمار لەگەڵ کەسێکی دیکە(یان تێپەڕەوشەی ھەژمار) ، ڕێگە نەدراوە و ئەنجامی ئەو کارە بەربەستبوونی ھەژمارەکە دەبێت. تەنانەت ئەگەر ئەندامی گرووپ یا ڕێکخراوێکی و بۆ ئەوان کار دەکەیت، ھەژماری دابەشکراو بەکارمەھێنە. دەتوانی ناوی گونجاو وەک "(Megawatt Inc., (John" بەکاربھێنیت.

ئەم یاسایە ھێندێ ھەژمارەکان لەخۆناگرێت، وەک ھەژمارەکانی Wikimedia Foundation یا ئەو ھەژمارانەی بۆ بۆت بەکاردێن؛ لەوانەیە چەن کەس ھاوبەش کاری پێبکەن.

بەکارھێنانی چەن ھەژمار پێکەوە

پێشنیار دەکرێ بەکارھێنەران بی ھۆکارێکی گونجاو، چەن ھەژمار پێکەوە بەکار نەھێنن. ھۆکاری گونجاو وەک کەسێکی کە ھەژمارێکی تۆماردەکا بۆ بەکارھێنانی لە شوێنی گشتییەکان، بۆ پاراستنی ھەژماری سەرەکیی. یا ھێندێ لە بەکاھێنەران بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە خۆکارەکان، جگە لە ھەژماری خۆیان، ھەژمارێکی بۆت تۆمار دەکەن. ھەڵبەت لە ھەریەک لەم شێوانەدا پێشنیار دەکڕی بەسوودوەرگرتنی لە دارێژە تایبەتەکان، ڕوونی بکەنەوە کە ئەم ھەژماری جێگۆرێ بەکارھێنەرە یان ئەمە ھەژماری بۆتە.

بەکارھێنانی نەگونجاوی ھەژماری جێگۆڕ کاتێکە کە نیشان بدەیت کە خاوەنی ئەو ھەژمارانە یەک کەس و نییە و بۆ پەرەپێدانی ڕوانگەکانی تاکەکەسی بەکاربھێنرێت. وەک دەنگدان یا داواکارییەکان یا شەڕەکانی دەستکاری.

بەکارھێنەر نابێ ھەژماری جێگۆڕ بۆ ڕابواردنی بەربەستکرانی یەکێ لە ھەژمارەکانی دیکە بەکاربێنێت؛ ئەوە دەبێتە بەرەبەستی خێرای دووبارە.