ویکیپیدیا:حەوتەی ویکی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ناوبڕ:
وپ:حو
COTWnew.png
حەوتەی ویکی

ئەگەر چی ژمارەی وتارەکانی ویکیپیدیای کوردی ١٠،٠٠٠ی تێپەڕاندووە و ئێستا ١٣٬٧٥٢ وتاری ھەیە، بەڵام زۆربەی وتارەکان کەم‌وکووڕییان تێدایە. بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە حەوتەی ویکی دامەزراوە. لە حەوتەی ویکیدا نووسەرانی ویکیپیدیا بە گەلەکۆمەگ و گەڵەڕاوێژ ھەوڵ دەدەن بۆ پەرەپێدانی ویکیپیدیا و باشترکردنی پەڕەکانی.


شێوەی کاری حەوتەی ویکی

حەوتەی ویکی لە سەرەتای ڕۆژی یەکشەممەوە دەست پێ‌دەکات و ھەتا کۆتاییی رۆژی شەممە بەردەوام دەبێ. لە نێوان ئەم ڕۆژانەدا پێویستە ئەم کارانەی خوارەوە بکرێن:

  • پەرەپێدانی وتارێکی «کورت»:
ھەموو حەوتەیەک وتارێکی کورت و کۆلکە لە نێوان کۆلکەوتارەکاندا ھەڵ‌دەبژێردرێ و پەرەی پێ‌دەدرێ. وتارەکە دەبێ گرنگ بێ و گونجاو بێ بۆ پەرپێدان؛ ھەر بۆیە باشترە لە وتارە کەم‌بایەخترەکان چاوپۆشی بکرێ (بۆ نموونە وتاری گوندەکان کە لە زۆربەی ویکیپیدیاکانی تریشدا کورتن و زۆر جێگای پەرەپێدانیان نییە). بۆ دیتنی ھەموو کۆلکەوتارەکان بڕوانن پۆل:کورت.
  • خاوێنکردن و پەرەپێدانی وتارێکی «پێویست بە خاوێنکردن»:
وتاری پێویست بە خاوێنکردن وتارێکە کە بە پێی شێوازەکانی ویکیپیدیا بۆ نووسینی وتارەکان نەنووسراوە. لە حەوتەی ویکیدا ھەموو حەوتەیەک وتارێکی ناخاوێن ھەڵ‌دەبژێردرێ و خاوێن دەکرێتەوە و پەرەی پێ‌دەدرێ. بۆ دیتنی ھەموو وتارە ناخاوێنەکان بڕوانن پۆل:ھەموو ئەو پەڕانەی خاوێنکردنیان پێویستە.
  • چاکسازیی وتارێکی «بێ‌سەرچاوە»:
وتاری بێ‌سەرچاوە بە وتارێک دەڵێن کە ھیچ سەرچاوەیەک و ژێدەرێکیان نییە بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکەیان. لە حەوتەی ویکیدا ھەموو حەوتەیەک وتارێکی بێ‌سەرچاوە ھەڵ‌دەبژێردرێ و چاکسازی دەکرێ. بۆ دیتنی ھەموو وتارە بێ‌سەرچاوە بڕوانن پۆل:وتارە بێ‌سەرچاوەکان.
  • پەرەپێدانی پەڕەکانی «ئەمڕۆ لە مێژوودا»:
پەڕەکانی ئەمڕۆ لە مێژوودا لە پەڕەی دەستپێکدا (پەڕەی سەرەکیی ویکیپیدیا) دەردەکەون ھەر بۆیە زۆر بەرچاون و پەرەپێدانیان زۆر گرنگە. لە حەوتەی ویکیدا پەڕەکانی ئەمڕۆ لە مێژوودا، ھەر لە سەرەتای حەوتەوە ھەتا کۆتاییی حەوتەوە پەرەی پێ‌دەدرێ.
  • پەرەپێدانی وتارەکانی «ڕۆژژمێری زایینی»:
لە حەوتەی ویکیدا پەڕەکانی ڕۆژژمێری زایینی، ھەر لە سەرەتای حەوتەوە ھەتا کۆتاییی حەوتەوە پەرەی پێ‌دەدرێ.

وتارەکان سەبارەت بە کەسایەتییە کوردەکان و کوردستان مەڵایەتییان ھەیە بەسەر وتارەکانی ترەوە. لە کۆتاییی حەوتەدا و پێش نووسینی برنامەی حەوتەی داھاتوو، ئەو وتارانەی چاکسازی نەکراون دەبێ بخرێنە ناو پەڕە پەرەپێنەدراوەکانی حەوتەی ویکییەوە.

ئەمڕۆ

ھەینی

١٨ی نیسانی ٢٠١٤ی زایینی


٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٤ی کوردی


١٧ی جومادەلئاخیری ١٤٣٥ی کۆچی

حو: ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ ١١ ١٢ ١٣ ١٤ ١٥ ١٦ ١٧ ١٨ ١٩ ٢٠ ٢١ ٢٢ ٢٣ ٢٤ ٢٥ ٢٦ ٢٧ ٢٨ ٢٩ ٣٠ ٣١ ٣٢ ٣٣ ٣٤ ٣٥ ٣٦ ٣٧ ٣٨ ٣٩ ٤٠ ٤١ ٤٢ ٤٣ ٤٤ ٤٥ ٤٦ ٤٧ ٤٨ ٤٩ ٥٠ ٥١ ٥٢


حەوتەی ویکی (حەوتەی ١٦ەم)

دروست نەکراوە.
Gtk-go-back-ltr.svg دروست بکە

دروستکردن[دەستکاری]

<noinclude>{{حو/ڕێدۆزی|پێشوو=ساڵ/حەوتە|پاش=ساڵ/حەوتە}}</noinclude>
*'''پەرەپێدانی وتارێکی «کورت»: [[؟؟]]'''
*'''خاوێنکردن و پەرەپێدانی وتارێکی «پێویست بە خاوێنکردن»: [[؟؟]]'''
*'''چاکسازیی وتارێکی «بێ‌سەرچاوە»: [[؟؟]]'''
*'''پەرەپێدانی لاپەڕەکانی «ئەمڕۆ لە مێژوودا»''':
:لاپەڕەکانی [[ویکیپیدیا:ئەمڕۆ لە مێژوودا/؟؟|؟؟]] ھەتا [[ویکیپیدیا:ئەمڕۆ لە مێژوودا/؟؟|؟؟]]
*'''پەرەپێدانی وتارەکانی «ڕۆژژمێری زایینی»''':
:وتارەکانی ڕۆژژمێری زایینی: [[؟؟]] ھەتا [[؟؟]]
{{حو/ژێرنووس|ئەرشیڤ=؟؟|حپ=؟؟}}
ئەرشیڤ= ساڵی ئەرشیڤ
حپ= ژمارەی حەوتەی پێشوو (وەکوو: حەوتە=٣٨ ← حپ=٣٧)
ھەروەھا بڕوانە: داڕێژە:HWpreload