لێدوانی ویکیپیدیا:حەوتەی ویکی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو ھەڤالان. پاش گەییشتن بە دە ھەزار وتار، لەو وتووێژانەی لە دیوەخاندا کرا زۆربەی بەکارھێنەران باسی کەمکردنەوەی وتارە کورتەکان و باشترکردنی ویکیپیدیایان دەکرد. ھەروەھا پاش کاندیدابوونی من بۆ بەڕێوەبەرایەتیش سەرەکیترین داوای بەکارھێنەران ھەر ئەمە بوو. ھەر بۆیە منیش قۆڵم ھەڵکرد و بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەم کێشانە و باشترکردنی چۆنێتی ویکیپیدیا و ھەر وەکی پێشتر بەڵێنم دابوو ئەم بەشەم (حەوتەی ویکی) کردەوە.

داوا لە بەکارھێنەران دەکەم: ١- جارێ چاوێک لەم بەشە بخشێنن و ئەگەر ھەڵەیەکی ڕێنووس و ڕێزمانی تێدایە چاکی بکەن. ٢- ڕای خۆتان سەبارەت بە شێوازی سەرەکیی ئەم بەشە بنووسن. ٣- پێشنیاری خۆتان بنووسن بزانن بەرنامەکانی دام‌ناوە چۆنە؟ دەکرێ باشتر بکرێ؟ ھەر شتێکی کە دەزانن دەتوانێ بەکەڵک بێ، بینووسن.

تکایە بە زووترین کات وەڵام بدەنەوە ھەتا ئەم بەشە زوو بکرێتەوە و چالاکییەکانی دەست پێ‌بکا. زۆر سپاس.--چالاکوتووێژ ١٣:٠٤, ١٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

دەست خۆش کاک چالاک، پرۆژەیەکی زۆر بەسوودە، بە ڕاستی وتاری زۆر هەن کە دەبێت فروان بکرێن، یان ئەو وتارانەی کە خاوێن بکرێن، من دەتوانم وتارەکان خاوێن بکەم، برادەرانی تریش دەتوانن وتارە کورتەکان فراوان بکەن، منیش تا چەند پێم بکرێ کاری وەرگێڕان دەکەم، پێم باشە بە زووترین کات ئەم بەشە پەرەی پێ بدرێ، زۆر سوپاس. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٣:٣٥, ١٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
ئەرێ کاکە دیار گیان. کارێک کە بە کۆمەڵ بکرێ ھەر ئەوەیە. تۆ شتێکت پێ دەکرێ، من پێم ناکرێ. من لە فلان شتدا شارەزام و کەسێکی تر فیسار شت بە باشی دەزانێ. بەم جۆرە زۆر باشتر بە ئاکام دەگەین، ھەر کەس لە حەوتەیەکدا دوو سێ دێر زیاد بکا بۆخۆی دەبێتە کۆڵێک. ئەگەر لێمان ڕوون بێتەوە کە دەبێ چ بکەین، لە کەمترین کاتدا بە باشترین ئاکام دەگەین. ئیتر ئاوا کاتی بەکارھێنەرانیش بە فیڕو ناچێ چون ئەگەر ھاتن بۆ ویکیپیدیا، ھەمیشە کارێک ھەیە بۆ کردن. بزانین برایانی تریش ڕایان چییە. زۆر سپاس.--چالاکوتووێژ ١٣:٤٥, ١٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
بەڕێزان ئەگەر تێبینییەکیان نییە، ئەوە با ئەم پرۆژەیە کاری خۆی دەست پێ‌بکا. ھیوادرام ھەموو لایەک بەشدارییەکی باشیان ھەبێ و بتوانین بە یارمەتی یەکتر ویکیپیدیای کوردی باشتر بکەین. سپاس.--چالاکوتووێژ ١٩:٤٨, ١٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
من نها هیچ ستێکی نوێم پێ نییە، ئەوانەی کەپێویست بوون خۆت داتناون. بەڕای من دەست بەکارەکانی بکات باشە.. --Muhammed taha (وتووێژ) ٠١:١٩, ١٤ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
دەستان خۆش ئەمە شتێکی زۆر گرینگە ، من لەگەڵ ئەوە دام یەکەم کاری ئەم پڕۆژەیە بۆ ماوەی ٦ مانگ تەنیا درێژکردنەوەی ژیانی کەسایەتیە کوردیەکان و شوێنەوار و کلتوری کوردستان بێت چوونکە ئەمە ویکیپیدیای سۆرانیە بەر لەهەموو شتێک دەبێ خەم بۆ کورد و کوردستان بخۆین ڕەنگە زۆر کەس ویکیپیدیای سۆرانی نەدۆزێتەوە یان بەرگوێی نەکەوتبێت بەڵام کاتێ لە گووگڵ بۆی بگەڕێت بەدوای کەسایەتیەکی کوردی یان شوێنێکی کوردستان پێویستە یەکەم ئەنجامی ویکیپیدیا بێت وەک ئەوەی من لە ئینگلیزی و عەرەبی بینیومە هەرشتێ بوونسم لە وێبگەڕانکاران یەکەم ئەنجام ویکیپیدیایە!بۆیە من پێم باشە وەک کارێکی باش سەرەتا ووتارەکانی ماوە لەسەر کەسایەتی کورد و شوێنەکانی کوردستان بنووسین و ئەوانەی فراوانکردنیان پێویستە فراوانکرێن وەیان خاوێنرکردنەوەیان ئینجا دوای ئەو پڕۆژە کوردیە ووتاری دەوڵەتان و کەسایەتی جیهانیەکان بکەین چوونکە زۆربەی کۆڵکە ووتارەکان لەم دوو بوارەن کە سوودێکی زۆرتری دەبێت > kushared (وتووێژ) ٠٦:٤٤, ١٤ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
کاک محەمەد گیان بە بڕوای من بەشەکانی تر وەکوو خاوێنکردنەوە و ئەمڕۆ لە مێژوودا و ڕۆژژمێرەکان پێویستن. لە حەوتەیەکدا تاقە یەک وتار پەرەی پێ‌بدرێ زۆر کەمە و ڕەنگە کەسێک زانیاریی باشی نەبێ و نەتوانێ بەشداری بکا، با کاری تر ھەبێ بیکا. دەنا ئاوا چاکسازیی ویکیپیدیا زۆری دەخایێنێ. بەڵام ھەڵبژاردنی وتاری کورت: بە بڕوای من پەرەپێدانی کەسایەتییە کوردەکان و شوێنەکانی کوردستان کارێکی زۆر باشە بەڵام شتێکی تر زیاد دەبێ و ئەویش دۆزینەوەی وتارێکی ئاوایە.--چالاکوتووێژ ٠٧:٥٢, ١٤ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
کاک چالاک من پێم باشە لە حەوتەیەک چوار ووتار یان زۆرتر دابنرێت لەبواری جیا گەر یەکێ لە ووتارەکان زۆرنەکرا ئەوا پێرستێکی بۆ دانرێ ئەوانەی لە حەوتەی ویکی چاک نەکراون یان زۆرنەکراون بەمەش بەکارهێنەران دەتوانن لەداهاتوو ووتارەکە دەوڵەمەند بکەنkushared (وتووێژ) ٠٨:٢٠, ١٤ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
یانی ئێمە بەشەکانی تر (خاوێنکردنەوە و ئەمڕۆ لە مێژوودا و ڕۆژژمێرەکان) لابەین و لە جیاتی ٤ وتاری کورت دابنەین؟ خۆ ئەم بەشانە لە پێرستی وتاری کورتیش دانین، ئەی ئەم بەشانە کەی پەرەی پێ‌بدرێ؟ بە تایبەت بەشی ئەمڕۆ لە مێژوودا کە زۆر گرنگە. ئێستا ئێمە دوو وتارمان داناوە بۆ پەرەپێدان و خاوێنکردنەوە. تەجرەبەی من لە ویکییەکانی تردا کە زۆریش گەورەترن نیشانی داوە زۆر جاران ئەو تاقە وتارەش کە ھەڵدەبژێردرێ زۆری پەرە پێ‌نادرێ چ بگا بە ٤ وتار. بەڵام دروستکردنی پێرستەکە بەسوودە و دروستی دەکەم. کاک محەممەد چۆنت پێ باشە بە جوانی ڕوونی بکەوە ھەتا چاکسازی بکرێ. سپاس.--چالاکوتووێژ ٠٨:٣٤, ١٤ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
کاک چالاک منیش هاوڕام بۆ ئەمڕۆ لە مێژوودا بەڵام کێشەمان زۆرە دەبێ لە یەکەم ڕۆژیەوە واتە (١ی کانوونی دووەم تا دواین ڕۆژی واتە ٣١ی کانووی یەکەم) پێداچوونەوەی بۆبکرێت بەوەی هەندێکیان پۆلی ئیمڕۆ لەمێژوویان بۆ زۆرنەکراوە یان تاگی زیاتر لەوڕۆژەدا وە لەپێداچوونەوەکانی ئەو شتە بەپێویستی دەزانم تەنیا ڕووداوەکان و جەژنی ووڵاتان و ڕووداوەکانی کوردستان (شۆڕشی کوردی و دامەزراندنی ڕێکخراو پارتەکان) بێت وە پێویست ناکات لە ئەمڕۆ لە مێژوودا بنووسرێت کێ لەدایک بووە کێ مردووە تەنیا باس لە ڕووداوەکان بکرێت وا چاکیشە زۆتر ڕووداوەکانی کوردستانی گەورە بن چوونکە لەداهاتوو سوودی زۆتر دەبێت و ویکیش دەبێتە سەرچاوەیەک بۆ ئەمە وە بۆ لەدایک بووان و مردوان و ڕووداوەکانی تر دەتوانین لەو ڕۆژانەی کە پۆل:ڕۆژەکانی ساڵ هەن زۆریان بکەین وە سەرچاوەش بۆئەمە دەتوانین سوود لەمانە وەرگرن ، یەکەم ، دووەم > kushared (وتووێژ) ٠٨:٥٢, ١٤ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
بە بڕوای تۆ بەشەکان چۆن بن باشە؟ تکایە بە کورتی بیاننووسە.--چالاکوتووێژ ٠٨:٥٦, ١٤ ئاب ٢٠١٢ (UTC)


بەشەکان

  1. کاری هەنووکە (ئەمڕۆ لەمێژوودا ، هتد...)
  2. ئەو ووتارانەی پێویستیان بەخاوێنکردنە یان پێویستە بکرێنە شێوازی ستانداردی ویکی (بەتایبەتی ووتارە درێژەکان)
  3. زۆرکردنی زانیاری لە ووتارە کۆڵکەکان
  4. ووتارە بێ سەرچاوەکان ((هەندێ ووتار ویکی ئینگلیزی یا عەرەبی یا فارسی بوونە سەرچاوە بۆیە باشترە ئەمان دەستکاری کرێن یان بەشێوەیەکی تر سەرچاوەکانی ویکی ئینگلیزی بەکاربهێنرێن کە لەو زانیاریەدا هەبێت کە لەووتارە کوردیەکە هەیە!) > kushared (وتووێژ) ٠٩:١٢, ١٤ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
ئێستا ھەر ئاوایە و تەنیا بەشی وتارە بێ سەرچاوەکانی کەمە. زیادی دەکەم. چ تریش بکەم کاک محەمەد؟--چالاکوتووێژ ٠٩:١٦, ١٤ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
کاک چالاک جارێ ئەمەندە بکەین زۆر چاکە دوایی دەتوانین بە پێشنیاز و ڕاگۆڕینەوە کاری تر بکەیت چوونکە زۆربەی کێشەکانی ویکی سۆرانی لەمەندەدایە ئەوەندە بکەین شتێکی چاک دەبێت وە باشترە شتێکی تریش بکەین ئەویش چارەسەر کردنی کێشەی ناوەکانە نموونە ناوی کەسایەتی جیهانیەکانە من جارێک ویستم ووتار لەسەر کەسێک بنووسم James بوو نەم زانی بنووسم جەیمز یان جەیمس دوایی سەیری فارسی و عەرەبیم کرد هەریەکەو شتێکیان نووسیوە نموونەی وامان زۆرە نموونەی تر فرێدریش یان فرێدریچ وە جان یان ژان وە داود یان دەیڤد هتد... بۆیە گەر خشتەیەک دروست کەین بۆ ئەو ناوانە بۆ ماوەیەکی کاتی تا زمانی کوردی ئەمانە چارەدەکات چوونکە ئەمە کێشەمان بۆ ساز دەکات ، گەرچی ئەمە پەیوەندی بە حەوتەی ویکیش نیە ببوورە لێرەشم نووسی > kushared (وتووێژ) ٠٩:٢٥, ١٤ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
زۆر باشە برام. بۆ چاکسازیی وتارەکان و لاپەڕەکان بە تایبەت بەشی ئەمڕۆ لەمێژوودا و رۆژژمێرەکان، دەتوانین سەیری ویکییەکانی تر بکەین و لە تەجرەبەی ئەوانیش کەڵک وەربگرین. بۆ نموونە ویکی ئینگلیزی، ئینگلیزی ساکار، فارسی، عەرەبی، تورکی و ویکی کوردیی کرمانجیی خۆمان. بزانین ئەوان چییان کردووە و چییان نووسیوە؛ سەرچاوەکانیان چ بووە، شێوازە لاپەڕەکانیان چۆنە، پۆلەکان و ھتد.
بۆ ناوە بیانییەکانیش پێشنیاری چاکە و باشترە لە دیوەخاندا باس بکرێ و منیش خۆم جاڕیک باسی ئەم گرفتەم کردبوو.
زۆر سپاس.--چالاکوتووێژ ١١:٠٠, ١٤ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
بەڕێزان نوێم کردەوە. بزانن تەواوە؟ پێشنیاری تر؟ دەست پێ بکەین؟--چالاکوتووێژ ١٤:٠٩, ١٤ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

کرانەوەی حەوتەی ویکی[دەستکاری]

بەڕێزان شوکری خوا بەشی حەوتەی ویکی کرایەوە و دەتوانن بەرنامەکانی ئەم حەوتەیە لە ویکیپیدیا:حەوتەی_ویکیدا ببینن. بە بڕوای من ئێستا سەرەکیترین کاری ویکیپیدیای کوردی دەبێ بەشداریکردن لەم بەشەدا بێ. من بەش بە حاڵی خۆم بێجگە لە کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی، لەم بەشە و کارەکانی پێوەندیدار بەم بەشەوە نەبێ، چی تر بەشداری لە بەشکانی تری ویکیپیدیادا ناکەم؛ گەییشتووینەتە دە ھەزار وتارەوە و کاتی ئەوەیە چۆنێتیی (کەیفیەت) ویکیپیدیا بەرین بۆ سەرێ.

ئەگەر ھەر بەکارھێنەرێک سەردانێکی ویکیپیدیا دەکات تاقە دو سێ دێر بە وتارەکانی رۆژژێمێرەکان و ئەمڕۆ لە مێژووی ھەمان ڕۆژدا زیاد بکات، گرفتێک لەم بەشانەدا نامێنێ. ئەوەی دەمێنێتەوە سێ وتارە (کورت، بێ سەرچاوە و ناخاوێن) کە دەبێ بە حەوتەیەک چاکسازی بکرێت و بە بڕوای من کاتێکی باشی ھەیە.

بۆ پەرەپێدانی بەشەکانیش ھەر وەکی وتم دەتوانین سەیری ویکییەکانی تر بکەین و لە تەجرەبەی ئەوانیش کەڵک وەربگرین. بۆ نموونە ویکی ئینگلیزی، ئینگلیزی ساکار، فارسی، عەرەبی، تورکی و ویکی کوردیی کرمانجیی خۆمان. ھەروەھا لە گووگڵدا بگەڕێین و سەرچاوەی باش بدۆزینەوە. ھەموو کارێک سەرەتاکەی گران و ئەستەمە و دوای یەک دوو حەوتان ھەموو شتێک دێتە دەستمان و ئیتر دەستمان ڕادێت.

بە ھیوای بەشداریی ھەموو لایەک بۆ چاکسازی، پەرەپێدان و باشترکردنی ویکیپیدیای کوردی. سپاس.--چالاکوتووێژ ٠٩:١٤, ١٥ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

دەست خۆش کاک چالاک من لە ئێستاوە دەست پێدەکەم > kushared (وتووێژ) ٠٩:٢٢, ١٥ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
سپاس کاکە محەمەد. جنابت ھەمیشە ڕۆڵێکی بەرچاوت ھەبووە لە چاکسازی و پەرەپێدانی ویکیپیدیای کوردی.--چالاکوتووێژ ٠٩:٢٥, ١٥ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
کاک چالاک سەیری ووتاری تۆفیق وەھبی م کرد ووتارەکە باشە بەبڕوای من ووتاری کورت ترمان هەیە! > kushared (وتووێژ) ١٠:١٧, ١٥ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
دەست خۆش کاک چالاک منیش لە ئێستەوە دەست بەکار دەبم. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٣:١٧, ١٥ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
خواھیش دەکەم کاک دیار. بەڕێز کاک محەممەد بە بڕوای من وتاری تۆفیق وەھبی ھێشتا جێگای پەرەپێدانی ھەیە، دروستە وتارێکی خراپ نییە. من بە ئەنقەست ئەم حەوتە وتاری قورسم ھەڵنەبژارد چون چەند ڕۆژ لەم حەوتەیە گوزەراوە وتم با فریا بکەوین. سپاس.--چالاکوتووێژ ١٣:٣٥, ١٥ ئاب ٢٠١٢ (UTC)