ویلیام زابکا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ویلیام زابکا

زابکا لە گالاکسیکۆن ڕیچمۆند لە ٢٠١٩
لەدایکبوون (١٩٦٥-١٠-٢٠) ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٥ (تەمەن ٥٨ ساڵ)
نیویۆرک سیتی، نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکان
نەتەوەئەمریکی
پیشەئەکتەر
چالاکبوون١٩٨٣–ئێستا
ھاوسەرستەیسی زابکا (ھاوسەرگیری ٢٠٠٨)
مناڵ(ەکان)٢


ویلیام زابکا (لەدایکبووی ٢٠ی تشرینی یەکەمی[١] ١٩٦٥)[٢] ھەروەھا ناسراو بە بیڵی زابکا، ئەکتەرێکی ئەمریکییە. بە ڕۆڵی جۆنی لۆرێنس لە مناڵی کاراتێ (١٩٨٤) و کۆبرا کای (٢٠١٨–ئێستا) ناسراوە.[٣] لە ٢٠٠٤دا، پاڵێورا بۆ خەڵاتێکی ئۆسکار بۆ نووسین و بەرھەمھێنانی کورتە فیلمی Most.

ژیانی سەرەتایی و تایبەتی[دەستکاری]

زابکا لە نیویۆرک سیتی لەدایکبووە، کوڕی نانسی زابکا، کە پەیوەندیکاری بازرگانی و بەرھەمھێنەر و یاریدەدەری بەرھەمھێنان، و ستان زابکا، کە دەرھێنەر و نووسەر و مۆسیقادانەرە.[٤] برایەک و خوشکێکی ھەیە. باوکی، دەرھێنەری یاریدەدەری The Tonight Show Starring Johnny Carson بووە لە دوو ساڵی سەرەتای بەرنامەکەدا، و وەک بەڕێوەبەری بەرھەمھێنەر لە چەندان وێنەی جووڵاودا کاری کردووە، لەوانە فیلمی Forced Vengeance (١٩٨٢)ی چاک نۆریسە.[٥] لە ٢٠٠٨دا، ھاوسەرگیری لەگەڵ ستەیسی زابکادا کردووە و دوو منداڵیان ھەیە.[٦]زابکا مەسیحییە.[٧]

پیشە[دەستکاری]

زابکا بەھۆی یەکەم فیلمیەوە، کە مناڵی کاراتێ (١٩٨٤) بوو، بەناوبانگبوو. ڕۆڵی جۆنی لۆرێنسی دەگێڕا کە دوژمنی سەرەکیی پاڵەوانی چیرۆکەکە، لە ڕۆڵگێڕانی ڕاڵف ماچیۆ، بوو. ھیچ مەشقێکی کاراتێی نەکردووە لە کاتی ھەڵبژاردنی بۆ ڕۆڵەکە، تەنھا زۆرانباز بووە.[٨] بەشداریکردنی لە فیلمەکەدا وای لێکرد دواتر فێری ھونەری جەنگیی تانگ سوو دۆ ببێت و دواتر پشتێنی سەوزی پلەی دووەمی وەگرت.[٣]

لە ١٩٨٠کاندا، زابکا دەرکەوت لە فیلمە کۆمێدییەکانی Just One of the Guys (١٩٨٥) و Back to School (١٩٨٦)دا. زابکا ھەروەھا ئەستێرەی ھاوبەشی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی The Equalizerی سی بی ئێس بوو لە ڕۆڵی کوڕی کەسایەتییە سەرەکییەکە (١٩٨٦–٨٩). ھەروەھا ڕۆڵی جاکیشی گێڕا، کە خۆشەویستی ئۆدرییە، لە National Lampoon's Europian Vacation (١٩٨٥).دواتر ھەوڵیدا دوورکەوێتەوە لە ڕۆڵگێڕانی کەسانی ملھوڕیکەر. لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی داوە کە خەڵک ھەندێکجار ھەراسانیان کردووە بەھۆی ئەو کەسایەتییە خراپەکارانەی کە ڕۆڵی گێڕاون.[٩][١٠]

لە ١٩٩٠کان و ٢٠٠٠کاندا، بەزۆری لە فیلمە ئازادەکاندا ڕۆڵی دەگێڕا و فیلمسازی دەخوێند. لە ٢٠٠٣دا، کورتە فیلمی Mostی نووسی و بەرھەمھێنا، و لە کۆماری چیک و پۆڵەندادا وێنەگیرا. یەکەم پەخشی Most لە فێستیڤاڵی فیلمی سەندانسی ٢٠٠٣دا بوو و چەندان خەڵاتی بردەوە لە چەندان فێستیڤاڵی جیاجیا، لەوانە خەڵاتی باشترینی فێستیڤاڵ لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمەکانی پام سپرینگ لە ٢٠٠٣. لە ٢٠٠٤دا، پاڵێورا بۆ خەڵاتێکی ئۆسکار بۆ Most لە پۆلی کورتە فیلمی ڵایڤ ئاکشن.[٩][١٠][١١]

لە ٢٠٠٧دا، زابکا موزیک ڤیدیۆیەکی باندی نەو مۆر کینگس بە ناوی «Sweep the Leg»ی دەرھێنا و ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕا. ڤیدیۆکە لە نواندنی زابکایە لە ڕۆڵی کاریکاتێرێکی خۆی، کە لە کەرەڤانێک لە بیاباندا دەژیێت و ئالودەی ڕۆڵەکەی لە مناڵی کاراتێدا بووە. ڤیدیۆکە کامیۆی چەندان بەشداربووانی مناڵی کاراتێی تێدایە، لەوانە مارتن کۆڤ و ڕاڵف ماچیۆ.[١٢][١٣] لە ٢٠١٠دا، زابکا کاری دەرھێنانی بۆ موزیک ڤیدیۆی گۆرانیی «Why Wait»ی ڕاسکاڵ فلاتس کرد و دواتر کاری دەرھێنانی بۆ «Yours If You Want It»ی ھەمان باند کرد. ھەروەھا لە ٢٠١٠دا، زابکا دەرکەوتنێکی کامیۆی ھەبوو لە فیلمی کۆمێدیی Hot Tub Time Machineدا دەرکەوت. لە ٢٠١٣دا، زابکا، لەگەڵ ماچیۆ، وەک میوان لە ئەڵقەی «The Bro Mitzvah»ی چۆن دایکتانم بینیدا دەرکەوتن. زابکا لە چەندان ئەڵقەی وەرزی نۆیەمی سیتکەمەکەدا دەرکەوتووە. ھەروەھا زابکا کاری دەرھێنانی بۆ ڕئکلامەکانی بریکارەکانی وەک لیتڵ تایکس و ڤێرایزن کرد لە ھێرسی لە ڤێنیس، کالیفۆرنیا.[١٤]

زابکا لە ٢٠١٥

لە ٤ی ئابی ٢٠١٧دا، ڕاگەیەندرا کە زابکا دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆڵی جۆنی لۆرێنس لە زنجیرەیەکی دە ئەڵقەیی پاشکۆی مناڵی کاراتێ بۆ یوتیووب پریمیەم بە ناوی کۆبرا کای کە لە ٢٠١٨دا پەخشکرا. ھەروەھا بەرھەمھێنەری جێبەجێکاری ھاوبەشی زنجیرەکەیە لەگەڵ ڕاڵف ماچیۆدا. زنجیرەکە باسی ٣٤ ساڵ دوای پێشبڕکێی کاراتێی ئۆڵ گالیی ١٩٨٤ە و چیرۆکەکە لە دەوری جۆنی لۆرێنس (زابکا) دەسوڕێتەوە کە – بۆ ڕێکخستنەوەی ژیانی، و تۆڵەسەندنەوە لە پێشبڕکێکەی ١٩٨٤ – دۆجۆی کۆبرا کای دووبارە دەکاتەوە. ئەمە دوژمنایەتییەکەیان لەگەڵ لاروسۆ، کە ئێستا سەرکەوتووە، گەرم دەکاتەوە و لاروسۆش ھەوڵدەدات ھاوسەنگیی ژیانی بھێڵێتەوە بێ ڕێنماییەکانی بەڕێز میاگی، کە ئێستا کۆچی دوایی کردووە[١٥][١٦]

فیلمۆگرافی[دەستکاری]

فیلم
ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
١٩٨٤ مناڵی کاراتێ جۆنی لۆرێنس
١٩٨٥ Just One of the Guys گرێگ تۆلان
National Lampoon's European Vacation جاک
1986 Back to School چاس ئۆزبۆرن
The Karate Kid Part II جۆنی لۆرێنس کامیۆ
١٩٨٨ A Tiger's Tale ڕاندی
١٩٨٩ The Karate Kid Part III جۆنی لۆرێنس ڤیدیۆی ئەرشیڤ
١٩٩١ For Parents Only تێد ناوی جێگرەوە: Mean Parents Suck
١٩٩٢ Shootfighter: Fight to the Death ڕوبێن ناوی جێگرەقە: Shootfighter
١٩٩٤ Unlawful Passage ھاوی
١٩٩٥ Shootfighter II ڕوبێن
The Power Within ڕەیمۆند ڤان ناوی جێگرەوە: Power Man
١٩٩٧ High Voltage بوڵدۆگ
١٩٩٩ Interceptors دەیڤ ناوە جێگرەوەلان: Interceptor Force
Predator 3: Intercepters
The Last Line of Defence
٢٠٠٠ Falcon Down بەرگریکەر جلن
٢٠٠١ Ablaze کێرت پیتەرس
Mindstorm ڕۆجاک ناوە جێگرەوەکان: Artificial Telepathy
Project: Human Weapon
٢٠٠٢ Gale Force ڕانس
Hyper Sonic جێبەجێکارەکە
Landspeed بۆب بەیڵی
Dark Descent ماڕتی (تەنھا لە سەرەتای فیلمەکەدا) ناوی جێگرەوە: Descent Into Darkness
Antibody ئۆتۆ ئێمریک
٢٠٠٣ Most
-
ناوی جێگرەوە: The Bridge، نووسەر و بەرھەمھێنەر
٢٠٠٤ Roomies سلیک ستیڵمەن ناوی جێگرەوە: Wild Roomies
٢٠٠٧ Smiley Face پاسەوانی زیندان
Cake: A Wedding Story سام ناوی جێگرەوە: Cake: A Wedding Comedy
Starting from Scratch بیڵ بۆومەن
٢٠١٠ Hot Tub Time Machine ڕیک ستیڵمەن
Mean Parents Suck لێکۆڵەر تێد کلێمێنت
٢٠١٤ Where Hope Grows میڵتن ماڵکۆڵم
٢٠١٥ The Dog Who Saved Summer ئەفسەر جۆنی
٢٠١٦ The Man in the Silo کێڤن
تەلەڤیزیۆن
ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
١٩٨٣ The Greatest American Hero کلارێنس مۆرتنەر جونیەر ١ ئەڵقە
١٩٨٤ Gimme a Break! جێفری ١ ئەڵقە
CBS Schoolbreak Special ڕیک پیتەرسن ١ ئەڵقە
١٩٨٤–١٩٨٥ E/R درەگی کید/دز ١ ئەڵقە
١٩٨٥–١٩٨٩ The Equalizer سکۆت مەککۆڵ ٩ ئەڵقە
١٩٩٦ To the Ends of Time ئەلێکساندەر فیلمی تەلەڤیزیۆنی
٢٠٠٠ Epoch جۆو فیلمی تەلەڤیزیۆنی
Python گرێگ لارسن فیلمی تەلەڤیزیۆنی
٢٠٠٢ Python II گرێگ لارسن فیلمی تەلەڤیزیۆنی، بە بیڵی زابکا ئاماژەدراوە
٢٠١٣ Robot Chicken جۆنی لۆرێنس، کۆلۆنێڵ ستیڤن شەی، وێروۆڵف (دەنگ) میوان، ئەڵقە: "Caffeine-Induced Aneurysm"
٢٠١٣–٢٠١٤ چۆن دایکتانم بینی گاڵتەجاڕ/خۆی میوان (وەرزی ٨)، ڕۆڵی پاڵپشت (وەرزی ٩)
٢٠١٤ Psych ڕاھێنەر باگ میوان (وەرزی ٨)
٢٠١٥ Gortimer Gibbon's Life on Normal Street سێنسێی جێف میوان، ئەڵقە: "Stanley and the Tattoo of Tall Tales"
٢٠١٨–ئێستا کۆبرا کای جۆنی لۆرێنس ھەروەھا بەرھەمھێنەری جێبەجێکار

پاڵاوتنەکان[دەستکاری]

ساڵ خەڵات پۆل فیلم ئەنجام
١٩٨٥ خەڵاتەکانی ھونەرمەندە لاوەکان باشترین ئەکتەری پاڵپشتی لاو لە وێنەی جووڵاوی موزیکاڵ، کۆمێدی، سەرکێشی یان دراما مناڵی کاراتێ پاڵێوراو
٢٠٠٤ خەڵاتەکانی ئۆسکار باشترین کورتە فیلم، ڵایڤ ئاکشن Most (بە ھاوبەشی لەگەڵ بۆبی گارابیدیان)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Hubbard, Linda S.; Steen, Sara J. (1989). "Zabka, William". In Hubbard, Linda S.; O'Donnell, Owen (eds.). Contemporary Theatre, Film and Television. Cengage Gale. p. 467. ISBN 9780810320703. Born October 20 in New York, NY; son of Stan Zabka (assistant director); mother, a production assistant
  2. ^ Hornik, Susan (April 11, 2019). "How Karate Training Helped Cobra Kai's William Zabka Get Back in Fighting Shape at 53". Men's Health. Archived from the original on April 14, 2019. Retrieved December 9, 2020. ...at age 53 [as of April 2019]
  3. ^ ئ ا "Sweep the Leg! Interview with the real Johnny, William Zabka". Kung Fu Magazine. Archived from the original on November 12, 2013. Retrieved May 26, 2010. {{cite news}}: More than one of |archivedate= و |archive-date= specified (help); More than one of |archiveurl= و |archive-url= specified (help) ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "William Zabka Biography (1965-)". Filmreference.com. 1965-10-20. Archived from the original on 2017-06-27. Retrieved 2016-10-09.
  5. ^ "A Little About Us..." Zabka.com. ٣١ی ئایاری ٢٠١٤. Retrieved 16ی Marchی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)
  6. ^ "Stacie Zabka – Inside The Life Of William Zabka's Wife". Naibuzz. Julian. Retrieved 5ی Januaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  7. ^ Gregg, Dawn (١٠ی ئایاری ٢٠١٥). "Co-stars McKaley Miller & Billy Zabka Talk 'Where Hope Grows' & Favorite Memories". Sonoma Chritian Home. Retrieved 5ی Januaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)
  8. ^ O'Neal, Sean (2010-06-08). "William Zabka". The A.V. Club. Retrieved 2019-11-10.
  9. ^ ئ ا Fretts, Bruce (March 31, 2014). "Billy Zabka on How I Met Your Mother, the Zabkatage, and Sweeping the Leg". Vulture.com. Retrieved March 16, 2018.
  10. ^ ئ ا Sellers, John (June 23, 2011). "And the Number One Dick Is...Zabka!". GQ. Retrieved March 16, 2018.
  11. ^ Goldberg, Lesley (August 4, 2017). "'Karate Kid' TV Sequel, Starring Ralph Macchio and William Zabka, a Go at YouTube Red (Exclusive)". The Hollywood Reporter. Retrieved March 16, 2018.
  12. ^ Frye, Cory (March 10, 2018). "Of Being and Johnny Lawrence (Sweep the Leg)". Albany Democrat-Herald. Corvallis Gazette-Times. Retrieved October 21, 2018.
  13. ^ Strauss, Chris (October 9, 2014). "'Karate Kid' villain Billy Zabka is still best friends with the Cobra Kais". USA Today. Retrieved October 21, 2018.
  14. ^ Weldon, Sarah (August 4, 2017). "The Karate Kid: Where Are They Now?". Entertainment Weekly. Retrieved March 17, 2018. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ Goldberg, Lesley (ئاب 4, 2017). "'Karate Kid' TV Sequel, Starring Ralph Macchio and William Zabka, a Go at YouTube Red". MSN. Microsoft. Archived from the original on March 22, 2018. Retrieved March 22, 2018.
  16. ^ Topel, Fred (April 27, 2019). "'Cobra Kai' Season 2: About That 'Karate Kid' Reunion in Episode 6…". /Film. Retrieved 2019-10-21.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]