وردەئۆرگانیزم

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ھێشویەک لە بەکتریای ئیشریکیا کۆلای کە ١٠٠٠٠ جار گەورە کراوەتەوە.

وردەئۆرگانیزم یان ھووریژینەوەر یان ئۆرگانیزمی تەکخانەیی یان میکرۆئۆرگانیزم یان میکرۆب بە ئۆرگانیزمێک دەوترێ کە میکرۆسکۆپی بێ (واتە زۆر لەوە بچووکتر بێ کە بە چاوی ئاسایی ببینرێت). بە زانستی توێژینەوەی میکرۆئۆرگانیزمەکان دەگوترێت میکرۆبناسی (میکرۆبیۆلۆژی). لە ساڵی ١٦٧٥وە، پاش ئەوەی کە ئانتۆنی فان لیوێنھۆک (Anton van Leeuwenhoek) بە میکرۆسکۆپێک کە خۆی دروستی کردبوو میکرۆئۆرگانیزمەکانی دۆزیەوە، میکرۆبناسی وەکوو بوارێکی زانستی دامەزرا.

زنجیرەی وردەئۆرگانیزمەکان زۆر بەربڵاوە و بریتییە لە بەکتریاکان، کارگەکان، ئارکیا (archaea)، و سەرەتاییەکان (protists)؛ ڕووەکە میکرۆسکۆپیەکان (کە پێیان دەگوترێت کەوزە سەوزەکان)؛ وە ئاژەڵانێک وەکوو پلانکتۆن، پلەناریەن (planarian) و ئامیبا (amoeba).

ھەندێک لە میکرۆبناسەکان ھەروەھا ڤایرۆسەکانیش لە نێو ئەم دەستە دادەنێن، بەڵام ھەندێکی دیکە ڤایرۆسەکان بە نازیندو دەزانن.[١][٢] زۆربەی وردەئۆرگانیزمەکان تەکخانەیین (واتە یەک خانەیان ھەیە)، بەڵام ئەمە شتێکی جیھانی نییە، چونکا ھەندێک لە چەندخانەییەکان (فرەخانەییەکان) میکرۆسکۆپین، لە حاڵێکدا کە ھەندێک لە سەرەتاییە تەکخانەییەکان و بەکتریەکان، وەکوو Thiomargarita namibiensis ماکرۆسکۆپین وە بە چاوی ئاسایی دەبینرێن.[٣]

وردەئۆرگانیزمەکان لە ھەموو بەشەکانی ژینگۆ دا دەژین، کە لەوێ ئاوی شل ھەیە. کەواتە وردئەندامەکان لە نێو خاک، کانیاوە گەرمەکان، لە سەر بنی ئۆقیانووس، لە ئاسمان لە نێو ئاتمۆسفێر و لە نێو دڵی بەردەکانی نێو پێستی زەوی دا ھەن. وردەئۆرگانیزمەکان زۆر گرینگن بۆ دووبارەبەکارھێنانەوەی (ریسایکلینگ) مادە خۆراکییەکان لە ئێکۆسیستەم، چونکا ئەوان وەکوو داڕزێنەر کار دەکەن. بە ھۆی ئەوەی کە زۆرێک لە وردەئۆرگانیزمەکان دەتواننن نیترۆژن جێگیر بکەن، ئەوان بەشێکی بنەڕەتین لە سیکلی نیترۆژن، وە توێژینەوەکان لەم دواییانە دەری خستووە کە ئەو میکرۆبانە کە لە ڕێگەی باوە دەگوازرێنەوە دەتوانن دەوریان ھەبێت لە بارین و کەش و ھەوا دا.[٤]

ھەروەھا مرۆڤ لە بیۆتێکنۆلۆژی دا لە میکرۆبەکان کەڵک وەردەگرێت، ھەم بە شێوەی کۆنی بەرھەمھێنانی خۆراک و خواردنەوە، وە ھەم لە ئەو تێکنۆلۆژیە ئەمرۆژیانەی کە لە سەر بنەمای ئەندازیاریی ژێنێتیک دانراون. بەڵام، میکرۆبە نەخۆشخەرەکان زیانبارن، چونکا ھێرش دەکەنە سەر ئۆرگانیزمەکان، لە نێو ئەوان دا گەورە دەبن و دەبنە ھۆی نەخۆشیھایەک کە میلیۆنھا مرۆڤ، ئاژەڵ و ڕوەک لە ناو دەبات..[٥]

مێژوو[دەستکاری]

ڕەوتی گۆڕان[دەستکاری]

پێش دروستبونی زانستی میکرۆبیۆلۆژی[دەستکاری]

مێژوی دۆزینەوەی وردەئۆرگانیزمەکان[دەستکاری]

ئانتۆنی فان لیوێنھۆک، یەکەم میکرۆبناس و یەکەم کەسێک کە وردەئۆرگانیزمەکانی بە میکرۆسکۆپ بینیوە.

پۆلێنکردن و پێکھاتە[دەستکاری]

داری ڕەوتی گۆڕان بنچینەی ھەر سێ دۆمەینی ژیان نیشان ئەدات.[٦] بەکتریەکان بە ڕەنگی شین، یوکاریۆتەکان بە ڕەنگی سوور، و ئارکیا بە ڕەنگی سەوز دیاری کراون. جێگەی ڕێژەیی ھەندێک لە فیلۆمەکان (Phylum) بە دەوری ئەم دارەدا نیشان دراوە.

پرۆکاریۆتەکان[دەستکاری]

بەکتریەکان[دەستکاری]

بەکتریای ستافیلۆکاکۆس ئۆرێس (Staphylococcus aureus) کە نزیکەی ١٠٠٠٠ جار گەورە کراوەتەوە.

ئارکیا[دەستکاری]

یووکاریۆتەکان[دەستکاری]

سەرەتاییەکان (Protists)[دەستکاری]

مۆرانەیەکی میکرۆسکۆپی لۆرییا فۆرمۆسا (Lorryia formosa).

ئاژەڵان[دەستکاری]

کارگەکان (Fungi)[دەستکاری]

ڕوەکەکان[دەستکاری]

زاگەکان و ئێکۆلۆژی[دەستکاری]

ئێکستریمۆفیلەکان[دەستکاری]

میکرۆبەکانی خاک[دەستکاری]

میکرۆبە ھاوژینیەکان[دەستکاری]

گرنگی[دەستکاری]

کەڵک و سوود لە خۆراک دا[دەستکاری]

کەڵک و سوود کە خاوێنکردنەوەی ئاو دا[دەستکاری]

کەڵک و سوود لە وزە دا[دەستکاری]

کەڵک و سوود لە زانست دا[دەستکاری]

کەڵک و سوود لە ئاسوودەیی ژیان دا[دەستکاری]

گرینگی بۆ تەندروستی مرۆڤ[دەستکاری]

توانای ھەرسی مرۆڤ[دەستکاری]

نەخۆشیەکان و ئیمیۆنۆلۆژی[دەستکاری]

گرنگبوون بۆ ئێکۆلۆژی[دەستکاری]

پاکژیی[دەستکاری]

ھاوبابەت[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. Rybicki EP (1990). "The classification of organisms at the edge of life, or problems with virus systematics". S Aft J Sci 86: 182–6. ISSN 0038-2353. 
  2. LWOFF A (1957). "The concept of virus". J. Gen. Microbiol. 17 (2): 239–53. PMID 13481308. 
  3. Max Planck Society Research News Release Accessed 21 May 2009
  4. Christner BC, Morris CE, Foreman CM, Cai R, Sands DC (2008). "Ubiquity of biological ice nucleators in snowfall". Science 319 (5867): 1214. DOI:10.1126/science.1149757. PMID 18309078. 
  5. 2002 WHO mortality data Accessed 20 January 2007
  6. Ciccarelli FD, Doerks T, von Mering C, Creevey CJ, Snel B, Bork P (2006). "Toward automatic reconstruction of a highly resolved tree of life". Science 311 (5765): 1283–7. DOI:10.1126/science.1123061. PMID 16513982. 

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

ھەرێمێکی کوێستانی لە وڵاتی سویس
لێدانی ھەورەتریشقە لە کاتی فیشقەی گڕکانی گالونگونگ

سروشت، لە بەرینترین مانادا، ھاوسەنگە لەگەڵ جیھانی فیزیکی یان جیھانی ماددیدا. وشەی "سروشت" ئاماژە دەکات بە دیاردەکانی جیھانی فیزیکی و ھەروەھا ژیان بەگشتی. سروشت لە باری ئەندازەوە لە ژێرئەتۆمی ھەتا گەردوونی دەگرێتەوە.