ئۆقیانووس

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

ئۆقیانووس یان شازەریا (لە یۆنانییەوە: Ωκεανός) تەنێکی گەورەیە لە ئاوی دەریا. ئۆقیانووسەکان نزیکەی ٧١٪ی ڕووبەری زەوینیان داپۆشیوە، ٣٦١،٠٠٠،٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە، و دەتوانن تا ١٠،٩٢٣ مەتر قووڵ بن. تا ئێستا ٢٣٠،٠٠٠ لە جۆرەکانی ژیانی زەریایی ناسراوە، بەڵام زانایان بەراورد دەکەن کە گشتی تا ١٠ ئەوەندەی ئەو ژمارە بگات.