ئیشریکیا کۆلای

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێشویەک لە بەکتریای ئیشریکیا کۆلای کە ١٠٠٠٠ جار گەورە کراوەتەوە.
ھێشویەک لە بەکتریای ئیشریکیا کۆلای کە ١٠٠٠٠ جار گەورە کراوەتەوە.

بەکتریای ئیکۆلای، جۆرێکە لەو بەکتریایانەی کەلەناو کۆئەندامی ھەرسدا جێگیر دەبێت .لە جۆری بۆیە گرام نێگەتیڤە و ناھەوایی ھەڵبژێرەرە . کە ڤیتامین K2 بەرھەم دێنێت کە کە یارمتی ئەنزیمەکان دەدات بۆ کرداری ھەرس. زۆربەیان زیان بەخش نین، چەند جۆرێکیان نەبێت لەنموونەی (EHEC) کە دەبێتە ھۆی نەخشی مەترسیدار و لەرێی خۆراکەوە دەگوێزرێتەوە.

  • لەرێی خۆراکی پیسەوە دەگوێزرێتەوە وەک خەیار و تەماتە‌ و بەروبوومەکانی شیرەمەنی و ئەو خواردنانەی بە باشی ناکوڵێنرێت.

نیشانەکانی[دەستکاری]

  • گرژبوونەوەی ناو سک.
  • سکچونێکی توند کە ڕەنگە ھەندێک جار خوێنی لەگەڵدا بێت.
  • کەسی توشبوو دوچاری ڕشانەوە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەش دەبێت.

رێگاکانی خۆپاراستن[دەستکاری]

  • کوڵاندنی خواردن بەشێوەیەکی باش، لەسەرو ٧٠ پلەی سەدییەوە میکرۆبەکە دەکوژێت.
  • ڕاگرتنی پاکوخاوێنی کەسی و ششتنەوەی سەوزە و سەرجەم ئەو بەروبومانەی پێویستیان بەششتنەوەیە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]