وتووێژ:پێوانەی میکرۆسکۆپی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Aza: وردبین بەرانبەر microscope بە کار براوە، بۆیە ئەمە بکرێ بە «پێوانەی وردبینی» باشتر ئەبێ. ‎Gêjełûk ‏١٧:٠٤، ٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Gejeluk ئەی پێوانەی ماکرۆسکۆپی چی بێ؟ Aza (لێدوان) ‏١٩:٠١، ٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ماکرۆ پێچەوانەی مایکرۆیە، بۆیە پێم وا بێ «گەورە» یا «زل» شیاو بێ. ‎Gêjełûk ‏١٩:٢٩، ٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk یانی تۆ ئەڵێی زلبینی یا گەورەبینی بە کار بێنین؟ ھیچ جوان نین. Aza (لێدوان) ‏٠٧:٠٣، ٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ماکرۆسکۆپی واتە بە ئەندازەیێ گەورە بێ کە بە چاوی پەتی ببینرێ. «گەورەبینی»م پێ باشە و تەواویشە، وەک لێرە دیارە بەو واتایە دێ. ‎Gêjełûk ‏٠٩:٥٢، ٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk میکرۆ و ماکرۆ دژی یەکن. ئەگەر میکرۆ ورد بێ، ئەبێ ماکرۆ درشت بێ، چونکە دژی ورد درشتە. قسەی من ئەوەیە کە درشتبینی و گەورەبینی جوان نین. من ھەر میکرۆ و ماکرۆم پێ باشترە. Aza (لێدوان) ‏١٢:٠١، ٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
درشتم نەبیستووە. لەم حاڵەتەدا ئەبێ وردبین بکرێ بە میکرۆسکۆپ، ناکرێ لە ھەر شوێنی و شتێ بە کار بێ. ‎Gêjełûk ‏١٨:١٤، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk پێم باشە میکرۆسکۆپ بێ. لەبەر ئەوە کە لە ڕۆژھەڵاتا ھەر وای پێ ئەڵێن. تۆ بڵێ وردبین وائەزانن قسەی magnifier ئەکەی. Aza (لێدوان) ‏٠٤:٣٤، ١١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]