وتووێژ:بڕین بە ئاوی خێرا
سەبارەت بە سڕینەوە[دەستکاری]
سڵاو کاک @Arya sarhan: بڕێکم لێی خوێندەوە و بڕوا ناکەم کە وەرگێڕانی وشە بە وشەی بۆ کرابێت. یەک تۆز تێگەیشتن لێی ئاسان نییە، بەڵام دەکرێت باشتر بکرێت وەکوو لە تاگەکەی خوارتر ئاماژەم بە کێشەکانی کردووە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٥:٢٣، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)
دژایەتی[دەستکاری]
- دژ بۆ سڕینەوە من دژی سڕینەوەیم چونکە بابەتێکی گرنگە و ئەتوانرێت باشتر بکرێت لەجیاتی سڕینەوەی گەر ھەر کێشەی ھەبوو ئەتوانرێ کێشەکان لاببرێن وتارەکە پاک بکرێتەوە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٠٩:٥٠، ٢١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)
- تێبینیی بەڕێوەبەر: نەکرا وتارەکە بایەخدارە و شایەنی مانەوەیە گەر کێشەیەک ھەبوو دەتوانرێت چارەسەر بکرێت و بایەخی پێ بدرێت زۆر سوپاس!. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٠٩:٣١، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
ناو[دەستکاری]
پێم وایە «بڕین بە فیچقەی ئاو» باشترە. Aza (لێدوان) ١٥:٣٢، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
- ئەم وتارە باسی ئامێرەکە دەکا نەک کردەوەکە کە بڵێین بڕین. جێت کە دەبێتە جێت. دەبێ بڵێین ببڕی جێتی ئاو. ببڕ دەبێتە cutter (وەک بکوژ killer).-- چالاک وتووێژ ١٠:١٧، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
- بۆ مەسەلەی ببڕ، ببڕ یان بڕەر؟ چونکە «بکەر، بخۆر، بشۆر، ھێنەر، لێنەر و ...»یشمان ھەیە. دەزانم بسێن ھەیە، بەڵام سێنەریش ھەیە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٢:١٥، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
- ھەر دووکیان دروستن و ناوی بکەر دروست دەکەن (بۆ نموونە کوژەر یا بکوژ یان ئەو نموونەی جنابت ھێناوتەوە).
- بەڵام ئەگەر دەنگی ئاخر وشەکە «ر» بێ پاشگری -ەر زیاد ناکەن چون وشەکە قورس و ناخۆش دەبێ. بۆ نموونە دەڵێن بگۆڕ نەک گۆڕەر.
- لە ئینگلیزیشدا نموونەی وا ھەیە بۆ نموونە پاشگری -ly بە ھەموو ئاوەڵناوێکەوە دەلکێ و ئاوەڵکار دروست دەکا بەڵام ئەگەر ئاخری وشەکە ly بێ ئەوا پێوەی نالکێ.-- چالاک وتووێژ ١٢:٢٦، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
- تەواو، دەستت خۆش. منیش مەبەستم ئەوە بوو. ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٣:٣٥، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
- بۆ مەسەلەی ببڕ، ببڕ یان بڕەر؟ چونکە «بکەر، بخۆر، بشۆر، ھێنەر، لێنەر و ...»یشمان ھەیە. دەزانم بسێن ھەیە، بەڵام سێنەریش ھەیە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٢:١٥، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)