بڕین بە ئاوی خێرا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێڵکاریی بڕین بە ئاوی خێرا
  1. دەروازەی پەستانی بەرزیی ئاو
  2. گەوھەر (یاقوت یان ئەڵماس)
  3. بەردی سوور
  4. یۆڕیی تێکەڵکردن
  5. پاسەوانی
  6. بڕین بە ئاوی خێرا
  7. ماددە بۆ بڕین

بڕین بە ئاوی خێرا ھەروەھا بە ئاوی خێرا ناسراوە، ئامێرێکە بەکاردێت بۆبڕینی چەندەھا جۆری ماددە بە پاڵەپەستۆی زۆری ئاو یانیش بە تێکەڵەی ئاو و ماددەیەکی تیژ. ئەبرسڤ جێت بەکاردێت بۆ بڕینی ماددەی ڕەق و توند وەکوو کانزا یان گڕانیت، بەڵام ئاوی تیژ یان تەنیا ئاو بۆ بڕین بەبێ زیادکردنی ھیچ ماددە یەک لەگەڵ ئاو بەکاردێت وەکوو بڕینی دار یان لاستیک.[١]

ۆتەر جێت بەشێوازێکی گشتی بەکاردێت لە کاتی دروسکردنی پارچەکانی ئامێر ئەمە ڕێگایەکی پێشنیار کراوە بۆ بڕینی ئەوپارچانەی کەھەستیارن بە پلەی گەرمی بەرز. ئاوی خێرای بڕەڕ بەکاردێت لە جۆرەھا پیشەسازیدا، لە نێوانیاندا دەرھێنانی کانزا، تەکنەلۆجیای فرین لە ھەوادا، بۆ بڕین و شێوەدان و کونکردن.

مێژوو[دەستکاری]

ئامێری بڕینی ئاوی خێرای CNC

ئاوی خێرا[دەستکاری]

کاتی بەکارھێنانی ئاو بە فشارێکی زۆر بۆ ڕاماڵین ڕێکەوتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ناوەندی - ١٨٠٠ لەگەڵ کونکردن بە شلە، ئەمە بەردەوام نەبو تاوەکوو لە ١٩٣٠ ئاوی خێرای تەسک دەستیکرد بە دەرکەوتن وەکوو پشەسازی ئامێری بڕین لە ساڵی ١٩٩٣، کۆمپانیای Paper Patent لە Wisconsin پەرەی بە ئامێرێکی بڕین و ڕێکخستن و لولدان دا کە بەکاردەھات لەم نزیکانەدا. کەپەڕەکانی بەشێوەیکی ئاسۆی تێپەڕ دەبون و دەمی ئاوەکەی بە گۆشە دەجوڵا.[٢] ئەم ئامێرە سەرتایانە بە پاڵەپەستۆیەکی کەمی ئاو کاریان دەکرد کە تەنھا بۆ بڕینی شتە نەرمەکان بەکاردەھات وەکوو کاغەز.

تەکنەلۆجیای ئاوی خێرا گەشەی کرد دوای جەنگی جیھانی و زانایان ھەوڵەکنیان خستەگەڕ بۆ بۆدۆزینە وەی ڕێگایەکی نوێ بۆ بڕین. لە ساڵی ١٩٥٦ Carl Johnson لە Duroxی نێودەوڵەدی لە Luxembourg ئامێرێکی دروست کرد بۆبڕینی پلاستیک بەجۆرەھا شێواز بە بەکارھێنانی ئاوی تیژ، بەڵام تەنھا بۆ شتی نەرم بەکاردەھات،[٣] وەکوو کاغەز لە ساڵی ١٩٥٨ Billie Schwacha لەسەنتەری فرۆکەوانی باکووری ئەمریکا پەرەی بەسیستەمێکدا بە بەکارھێنانی پاڵەپستۆیەکی یەکجار زۆری شلە بۆ بڕینی ماددەی ڕەق.[٤] ئەم سیستەمە ترۆمپایرکی ١٠٠٠٠٠psi (690psi) پێویستبوو بۆ گەیاندنی شلە کە توانای پەڕینی ماددەی alloy بەھێزی ھەبوو وەکوو PH15-MO پۆڵای بێ خەوش. کە بەکاردەھات بۆ بڕینی کەلوپەلی چەسپکراو بە شێوازی شانەھنگوینی کەوادەکات بەھڵوەشاندنەوەی شانەکان لەخێرای زۆردا، و پێویستی بەگۆڕانکارییە بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە.[٥]

کاتێک کە کاریگەری نییە بۆ پڕۆژری XB-٧٠، بیرۆکەکە یاسای بوو لێکۆڵینەوەکە بەردەوام بوو بۆ گەشە پێدانی بڕین بە ئاوی خێرا. لە ١٩٦٢، Philip Rice ی کاربۆنی یەک گرتوو دۆزراوە بە بەکارھێنانی لێدانی ئاوی خێرا لە سەروی ٥٠٫٠٠٠ Psi. لێکۆڵینەوەکە لە لایان S.J. Leach و G.L. Walker لە ناوەڕاستی- (٣٤٠ MPa) بۆ بڕینی کانزا و بەرد و و ماددەی تر.[٦] لە ١٩٦٠ەکان فراوان کرا لەسەر بڕینی لاسایانەی خەڵوزی ئاوی خێرا بۆ دیاریکردنی شێوەی دەمی نموونەی بۆ پەستانی بەرزی ئاوی خێراو Norman Franz لە کۆتایەکانی ١٩٦٠ەکان ورد بۆوە لەسەر بڕین بەئاوی خێرا بۆ ماددە نەرمرکان، بە بڕینی تاشە بەرد لە سەرەتای کارەکانی دا. توانەوەی پۆلیمەرە زنجیرە درێژەکان لە ئاودا بۆ باشکردنی تەنەکەی جۆگە خێراکەی ١٩٧٠، خواستن بۆ باشتر کردنی جۆگەیەکی دەمی ئاوی خێرا کە ئەمەش وای کرد Ray Chadwick, Michael Kurko، و Joseph Corriveau ی دامەزراوەی Bendix بیرۆکەی بەکارھێنانی کریستاڵی یاقووت بۆ شێوەی ئاوی خێرا بەکاربێنێت لەکاتێکدا Norman Franz ئەم کارەی فراوان کردو دەمی ئاوی خێرای دروست کرد لەگەڵ کونێک کە بچووک بوو بەقەد ٠٫٠٠٢، John Olsen، ھاوشان لەگەڵ George. پەستانێکی خستە کار تاوەکوو ٧٠٫٠٠٠ Psi (480 MPa)(mm 0.051) Hurlburt و Louis Kapcsandy لە لێکۆڵینەوەیەکی زۆردا (دواتر لە پیشەسازیێکی زۆردا)، باشتر کردنی بازرگانی ئاوی خێرا لە ڕێگەی نیشاندانی زوتری چارەسەری ئاوەکە کە دەکرێ تەمەنی دەمی ئاوەکە زیاتر بێت.

پەستانی بەرز[دەستکاری]

پەستانی بەرزی دەفرەکانوو ترۆمپاکان بوون ڤە نرخی چاکو جێی متمانە لەگەڵ ھاتنی ھێزی بە ھڵمبوون. لە ناوەڕاستی ١٨٠٠ەکان، شەمەندەفەرە ھەڵمییەکان باو بوو و یەکەم مەکینەی چوست کە بە ھەڵم کاری دەکرد لە کاردابوو لەسەرەتاکانی سەدەی بیستەم، بە پشتبەستن بە پەستانی بەرز باشتر کرا، لێکۆڵینەوە لەسەر شەمەندەفەر ڕێگەی خۆشکرد بۆ شەش ئەوندەبون لە پەستانی بۆیلەر، ھە ندێک دەگات بە ١٫٦٠٠ Psi (11 MPa). زۆربەی ترۆمپا پەستانە بەرزەکان، لەم سەردەمەدا، ھەر چەندە، ئیشکردنەکە لە نێوان ٥٠٠–٨٠٠ PSi (3.4-5.5 MPa).

ئەم سیستەمەی پەستانی بەرز ڕێکخرا لەلایان فڕین، تایبەت بە سەیارە، فڕۆکەی وەکوو Boeing کە گەشەی بە سیستەمی کۆنترۆڵکردنی ھایدرۆلیکی دا لە ساڵی ١٩٤٠، لەکاتێکدا نەخشە کێشەکانی تایبەت بە ئۆتۆمبێل ھەرھەمان لێکۆڵینەوەی ئەنجام دا دەربارەی ھایدرۆلیک. پەستانی بەرزتر لە سیستەمەکانی ھایدرۆلیک لە پیشەسازی نەوتدا ڕێ خۆشکەر بوو بۆ گەشە پێدانی مۆرکردنی پێشکەوتو بە پێچەوانەوە بۆ قەدەغەکردنی لێ دەرچوون.

ئەم پێشکەوتنە لە تەکنەلۆجیای مۆرکردن و بەرزبونەوە لە پلاستیکەکاندا لەدوای ساڵانی جەنگ، ڕیخۆشکەربوو بۆ گەشە پێدانی یەکەم ترۆمپای پەستانی بەرزی متمانە پێکراو؛ و داھێنانی Marlex لەلایان Robert Banks و John Paul Hogan ی سەر بەکۆمپانیای Phillips Petroleum و کۆمپانیای پیشە سازی McCartney. و پێویستی دەکرد بە کوتانی پۆلی ئەسیلینە کە لە بەھارەکانی باکستەر، Kansas، دەستیانکرد بە پیشە سازی ئەم ترۆمپایە پەستان بەرزانە لە ١٩٦٠ ەکان بۆ پیشە سازییەکانی پۆلی ئەسیلین؛ و پیشە سازێکی زۆر لە Kent، واشنتۆن بنکەی دانا بۆ بازرگانی ئامێری ئاوی خێرا و گەشە سەندنەکانی John Olsen بۆ پەستانی بەرزی شلەی خەست لە ١٩٧، دواتر نەخشەیەک پوختەکرا لە ١٩٧٦. پیشە سازییەکانی لێشاو دواتر تێکەڵ کرا لەگەڵ لێکۆڵینەوەکانی ترۆمپای پەستانی بەرز لەگەڵ لێکۆڵینەوەکانی دەمی ئاوە خێرییەکەیان و بڕینی ئاوی خێرای ھێنا بۆ پیشە سازییەکانی جیھان.

ئاوی خێرای تیژ[دەستکاری]

قۆناغەکانی گەشەکردنی دەمی ئاوی خێردی تیژ.

لە کاتی بڕین بە ئاو بۆ ماددە نەرمەکان، زیادکردن لە تیژی وای کرد ئاوی خێار بگۆڕدرێت بۆ ئامێرێکی تازە بۆ ھەمو ماددەکان ئەمە دەستی پێکرد لە ١٩٣٥ لەکاتی بیرۆکەی زیادکردنی تیژی بۆ جۆگەی ئاوەکە لەلایان Elmo Smith گەشەی پێدرا بۆ تەقینەوەی شلەی تیژ. نەخشە کێشانی Smith دواتر باشتر پوخت کرا لە لایان Leslie Tirrell بۆ دامەزراوەی تەقیبەوەی ئاوی لە ١٩٣٧، ئەنجامی نەخشە کێشان لە دەمی ئاودا پەستانی بەرزی ئاوی دروست کرد و تیژی بە مەبەستی بۆ لێدانی شێدار.

یەکەم بڵاوکراوە لەسەر ئاوی خێرای تیژی تازە (AWJ) بڕینەکان لەلایان دکتۆر Mohamed Hashish بڵاو کراوە لە ١٩٨٢ BHR بۆ نیشاندانی کاری ڕاپەڕاندنەکان بۆ یەکەم جار ئاوە خێراکان لەگەڵ ڕێژەیەکی بچووک لە تیژییەکان لە توانیان دایە بۆ بڕینی ماددە ڕەقکان ھەروەکوو پۆڵا و کۆن کرێت. لە ئازاری ١٩٨٤ دا ھەندێک لە گۆڤاری ئەندازیاری میکانیکی زانیاری زیاتریان نیشان داوە بڕینی ماددەکان بە (AWJ) ھەروەکوو تیتانیۆم، ئەلەمنیۆم، شووشە، بەرد. دکتۆر Mohamed Hashishخەڵات کرا لە ١٩٨٧ بۆ داھێنانی AWJ. دکتۆر Hashish شێوەی نوێی ئاوی خێرای تیژی (AWJ) دۆزییەوە؛ و تیمەکەی بەردەوام بوو بۆ گەشە پێدان و باشتر کردنی تەکنەلۆجیای AWJ ود ئامێرەکە بۆ زۆربەی جێبەجێکردنەکان دەکرێ کە ئێستا لە سەروی ٥٠ پیشەسازییە لە جیھاندا. گرینکترین گەشە سەندن دروستکردنی بۆڕیێکی تێکەڵ کەری خۆگربو کە دەی توانی کە دەیتوانی بەرگەی پەستانێکی زۆری AWJ بگرێ، و ئەمە بەرھەمی بۆرایت بوو (ئێستا Kennametal) گەشەی کرد بۆ ھێڵی ROCTEC بۆ سیرامیکی کاربۆناتی تەنگستن کە پێکەاتەی بۆ ڕییەکانە کە بە شێوەیەکی گەورە زیادی کردوە لە کارەکانی ڕۆژانەی دەمی AWJ لەسەر تیژی ئاوی خێرای بچووکە بۆیە بڕین بە تیژی بچووکتر لە ٠٫٠١٥ ئینج (٠٫٣٨ ملی مەتر) لەتیرەدا کە دەتواندرێ بفرۆشترێ.

ئیشکردن لەگەڵ سیستەمی ئاوی خێرای Ingersoll-Rand، مایکڵ دیکسۆن یەکەم بەرھەمی لاپەڕەی تیتانیۆمی داھێنا - سیستەمی ئاوی خێرای تیژ ھاوشێوەی ئەمانەی ئێستایە کە بەکاری دێنین. لە کانوونی دووەمی ١٩٨٩سیستەمەکە ٢٤ کاتژمێر لە کارکردن دابوو بۆ بەرھەمھێنانی پارچەکانی تیتانیۆم بۆ ب-١ب لە دامەزراوەی فڕینی Rockwell's North American لە Newark, Ohio.

کۆنتڕۆڵکردنی ئاوی خێرا[دەستکاری]

بڕین بە ئاوی خێرا چوە ناو بەرھەمھێنانی لاسایانەی بازاڕەکان، کۆنتڕۆڵکردنی ڕێکی و متمانەی بڕەڕەکە پێویست بوو و سیستەمە. زوەکانی بڕین بە ئاوی خێرا ھەروەکوو سیستەمەکانی mechanical pantographs و CNC کە لە زانیارییەکانی John Parsons لە ١٩٥٢ NC ئامێرێکی ھاڕین و ئیشپێکردنی G-code. بەرەنگاری سروشتی بۆ تەکنە لۆجیای ئاوی خێرا ئاشکرا کرا بۆ لاسایانەی G-code، ڕێکی پشت دەبەستێت بە گۆڕان لە خێرای دەمەکە کە کاتێک نزیک دەبێتەوە لە گۆشەو زانیارییەکانی. دروستکردنی سیستەمی کۆنتڕڵ کردنی جووڵە بۆ یەکگرتنی ئەم گۆڕاوانە بوبە داھێنانێکی گەورە بۆ ڕێ نیشاندانی پیشەگەرییەکانی ئاوی خێرا لە سەرەتاکانی ساڵی ١٩٩٠ دکتۆر John Olsen ی دامەزراوی OMAX گەشەی بەم سیستەمانەدا کە بۆ دیاریکردنی وردی و خێرای لە ھەر خاڵێکدا لەگەڵ ڕێگاکەدا، و بە بەکارھێنانی ھاوبەشییەکانی کۆمپیوتەر وەکوو چاودێر. گەورەترین پیشەگەری ئاوی خێرا، لێشاوی نێودەڵەتی (ڕۆڵی پیشەسازییەکانی لێشاو)، سودەکانی ئەم سیستەمە ناسراوە و مۆڵەتی بە بەرنامەی OMAX دا، لەگەڵ ئەنجامە گەورەکانی ئامێرەکانی بڕین بە ئاوی خێرا ئاسان کاری کەوتە جیھان بۆ بە کار ھێنانی خێرای و ڕێکی.

Large Water Jet Abrasive Cutting Machine
ئامێرێکی گەورەی بڕین بە خێرای ئاوی تیژ

کارپێکردن[دەستکاری]

ئاوە خێراکان دەگەڕێنەوە سەر ھەمان سەرەتا کە ئەویش بەکارھێنانی پەستانی ئاوی بەرزە بە سەرنجدان لەسەر تێکشکاندن لەلایان دەمەکان. زۆربەی ئامێرەکان ئەمە دەکەن بە کارپێکردنی ئاوەکە بۆ ناو تڕۆمپای پەستانی بەرز. دوو جۆرە تڕمپا ھەیە کە ئەم پەستانە بەرزانە دروست دەکات، ترڕۆمپای خەست و ئامێری ڕاستەوخۆ یان تڕۆپای ستونی. ئامێری ڕاستەوخۆ کاردنەکەی زۆر لە مەکینەی ئۆتمبێل دەچێت، پاڵدانی ئاو لە ڕێگەی پەستانی بەرزی ناو بۆڕی بە بەکار ھێنانی پەستێنەری پێوەنوساو بە شەفتی ستونی. تڕۆمپای خەست پەستان دروست دەکات بە بەکارھێنانی ڕۆنی ھایدرۆلیکی بۆ جووڵاندنی پستۆنەکە تاوەکوو ئاوەکە تێپەڕبێت بە ناو ڕێڕەوە بچووکەکە. ئاوەکە دواتر تێپەڕدەبێت بەناو ڕێڕەوە پەستان بەرزەکە بۆ دەمی ئاوە خێراکە. لە دەمەکەوە، ئاوکە سەرنجی پێدەکرێت لە تێکشکاندنە بەرزەکە لە کونی ئەڵماسەکە. ئەم تێکشکاندنەی ئاو دەردەپەڕێت لە دەمەکەدا، ماددەکەش دەبڕێت بە پێداکردنی ئاوەکە بە خێرای ٣ Mach، لە دەوروبەری ٢٫٥٠٠ ft/s (760 m/s). ئەم کردارە ھاوشێوەیە بۆ ئاوی خێرای تیژ تاوەکوو ئاوەکە دەگات بە دەمەکە. لێرە تیژییەکان ھەروەکوو garnet و aluminium oxide، دەردەدرێن بۆناو دەمەکە بەدەروازە تیژەکە. تیژییەکە دواتر تێکەڵ دەبێت لەگەڵ ئاوەکەی ناو بۆڕییە تێکەڵ کەرەکە و دەکرێتە دەروە بەھۆی پەستانی بەرز.

سودەکان[دەستکاری]

یەکێکک لە سودە گرینگەکانی ئاوی خێرا لە توانای دا ھەیە ماددە ببڕێت بە بئ ئەوەی پێکەاتەی ماددەکە تێکبدات، کە ھیچ شوێنێکی بە گەرمی کاری تێنەکراوە (HAZ). کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گەرمی وا لە ماددەکە دەکات ببڕدرێت بئ ئەوەی زیانی پئ بگات یان پێکەاتەکەی بگۆڕدرێت. گۆشە تیژەکان، لێژبوون، کونەکان، و کەم نیوەتیرەی ناوەکی دەکرێ.

بڕین بە ئاوی خێرا ھەروەھا لە توانایدا ھەیە ماددەی ئاڵۆز ببڕێت. بەرنامەی تایبەتمەندوو و سەری سئ دووری، شێوەی ئاڵۆز دەکرێ بەرھەم بەێندرێت. بۆ ناو دەمەکە بە دەروازە تیژەکە. تیژییەکە دواتر تێکەڵ دەبێت لەگەڵ ئاوەکەی ناو بۆرییەکە تێکەڵ کەرەوە دەکرێتە دەرەوە بەھۆی پەستانی بەرز.

درز، یان پانی، کەرتەکە دەتواندرێت بگونجێندرێ بە ئاڵوگۆرکردنی پارچەکان لە دەمەکەدا، ھەر وەکوو گۆرینی جۆر و قەبارەی تیژییەکە. بڕاوی تیژی نموونەی درزێکی ھەیە لە مەودای٠٫٠٤ بۆ ٠٫٠٥ ئینج(١٫٠١٫٣ملی مەتر)، بەڵام دەتواندرێت تەسک بکرێت بەقەد ٠٫٠٢ ئینج (٠٫٥١ملی مەتر). براوە ناتیژەکان ئاسایانە لە نێوان٠٫٠٠٠٧ بۆ٠٫٠٠١٣ئینج(٠٫١٨٠٫٣٣ملی مەتر)، بەڵام دەکرئ بچووک بێت بەقەد٠٫٠٠٣ئینج(٠٫٠٧٦ملی مەتر)، کە بە نزیکەی بەقەد قژی مرۆڤە. ئەم دەرپەریوە بچووکانە دەتونێ ڕێبدات بە زانیارییە بچووکانەی ئەم کۆمەڵە فراوانەی جێبەجێکردنەکان.

ئاوە خێراکان لە توانای دایە بەوردی بێنێتە خوارەوە ٠٫٠٠٥ئینج (٠٫١٣ملی مەتر) و بەردەوام بۆ خوارەوە بۆ ٠٫٠٠١ئینج (٠٫٠٢٥ملی مەتر).

بەھۆی درزە تەسکەکانی، بڕین بە ئاوی خێرا دەتوانێ بڕی کۆنەی بەرھەم ھاتوو کەم بکاتەوە، بە ڕێگەدان بە چونە ژورەوەی پارچە نەبراوەکان بە شێوەیەکی متمانە پێ کراوی پێکەوە نەک بڕین بە ڕێگا لاسایەکان. ئاوی خێرا بە نزیکەی ٠٫٥بۆ ١ US gal (١٫٩–٣٫٨١) لە ھەر خولەکێکدا (بە پشت بەستن بە سەری قەبارەی کونەکە)، ئاوەکە دەتواندرێت سەر لە نوێ دووبارە بەکاربێتەوە بە بەکارھێنانی سیستەمی ئەڵقەی داخراو. ئاوی بەکارھاتو ئاسایانە پاکە بۆ فلتەر دواتر فرێدانی دەمی ئاوەکە. تیژیgarnetەکە ماددەیەکی مەترسیدار نییە و دەتواندرێت بۆ چەند جارێکی تر بەکاربێتەوە، بە پێچەوانەوە، دەتواندرێت بەکاربەێندرێت لە کاری زبڵداری. ئاوی خێرا ڕێژەیەکی کەم لە تۆز بەرھەم دێنێت، دووکەڵ، ھەڵم، و پیسی، کەمکردنەوەی زیان گەیاندنی خراپ بە ئامێرەکە.

برینی گۆشت بە بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای ئاوی خێرا ڕێگر دەبێ لە پیس بوون چونکە بەرکەوتنی نییە لەگەڵ گۆشتەکە.

نەرمی[دەستکاری]

ئامرازی ئاسنینی بڕین بە ئاوی خێرا

لەبەر ئەوەی سروشتی برین دەتواندرێت بە ئاسانی بگۆردرێت، ئاوی خێرا بە نزیکەی دەتواندرێ بەکاربێت بۆ زۆربەی پیشەسازییەکان؛ ئاوی خێرا بە نزیکەی دەتواندرێ زۆرێک لە ماددەی جیاواز ببڕێت ھەندێکیان تایبەتمەندی بێھاوتایان ھەیە کە دەبێت لە کاتی برینیاندا بە شێوەیەکی باش ئاگادار بیت.

ئەو ماددانەی کە دەبڕدرێت ئاسایانە بە بەکارھێنانی ئاوی خێرای کۆک، لاستیک، کەف، پلاستیک، چەرم، پێکەێنەرەکان، تاشەبەرد، خشتەک، شووشە، کانزا، خواردن، کاغەز و ھتد… زۆربەی سیرامیکەکان دەتواندرێت ببڕدرێت بە ئاوی خێرای تیژ بە مەرجێک ماددەکە بۆ ڕێژەی تیژییەکە بگونجێت (لە نێوان ٧٫٥و٨٫٥لە پێوەریMohes)ئەو نمونانەی کە ناتواندرێ بە ئاوی خێرا ببڕدرێت بریتین لە شووشەی بەھێز و ئەڵماس. ئاوە خێراکان لە توانایاندا ھەیە ببڕن تا سەروی٦ئینج(١ملی مەتر) لە کانزاکان وە١٨ئینج(٤٦٠ملی مەتر) لە زۆربەی ماددەکان، ھەرچەندە پسپۆرە لە دەرھێنانی خەڵوز، ئاوە خێراکان لە توانایاندا ھەیە ببڕن تا سەروی١٠٠ftبە بەکەرھێنانی دەمێکی ١ئینج(٢٥ملی مەتر).

ئامێرە تایبەت دروستکراوەکانی ئاوی خێرا بەکاردێنن بۆ لابردنی bitumen لە لێوارەکانی شەقامەکان کە بوون بە تێکدەری شەقامەکان. سوور بوون شتێکی سروشتییە کە ھۆکارەکەی گەرمی کە شوھەوایەکە ھەوری گەورەی گڤ کراو یەکسان دەبێت لەگەڵ ئاستی bituminous کە دەبێتە ھۆی تێکدانی ڕووی شەقام لە کەشوھەوایەکی شێداردا.

بەردەستبوون[دەستکاری]

ئامێری فیچقەی ئاو لە کارگەکانی سەرتاسەری جیھان بەردەستن، بەقەبارەی جیواز، لەگەڵ ترۆمپای پەستانی جیواز. ئامێری بڕینی فیچقەی ئاوی ئاسای توانای بڕینی دەست پێ دەکات لەبچوکەوە وەک چەند پێیەکی دووجا تاوەکوو سەدان پێی دووجا. ترۆمپای پاڵەپەستۆی زۆریش بەردەستن کەلە psi 40.000 (MPa ٢٨٠) دەست پێدەکات تاوەکوو ١٠٠٫٠٠٠Psi (690MPa)

قۆناغەکان[دەستکاری]

بڕینی ئاوی خێرا شەش خاسییەتی سەرەکی ھەیە کەبریتین لە:

  1. بە کارھێنانی تیژیێکی زۆری ئاو کە بە ھەبوونی ترۆمپایەکی پاڵەپەستۆی زۆر ٩٠٫٠٠٠Psi - ٣٠٫٠٠٠(٦٢٠MPa-٢١٠) و ھەروەھا دەتواندرێت ماددەی بە ھێزکەریشی لەگەڵ تێکەڵ بکرێت.
  2. بۆ دروستکردنی جۆرەھا کەلوپەلی ئامێر، ئەوانەی کە ھەستیارن بە پلەی گەرمی، یان زۆر ڕەقن.
  3. ھیچ زیانێکی گەرمی بە ناوەو دەروە ناگەیێنت.
  4. دەمی ئاوەکەی دروستکراون boride یان پێکەاتەی tungsten carbide.
  5. لەزۆربەی بڕینە کاندا لەبەشی سەرەوە زیاتر لەپلەیەک قووڵتردەکات، ئەوەش دەتواندرێ کەم بکرێتەوە یان نەھێڵدرێت بە دابەزاندنی خێرای بڕینەکە یانیش لارکردنەوەی گۆشەی بڕینەکە.
  6. دووری نێوان دەمی ئاوەکەو ئەو ماددەی کە دەی بڕێت کاریگەری ھەیە لەسەر قەبارەی درزەکە وەلابردنی ماددەکە. دووری ئاسای بریتییە لە ٠٫١٢٥in (3.2mm).

پلەی گەرمیش ھۆکارێکی کاریگەر نییە.

چۆنییەتی قەراغ[دەستکاری]

Different edge qualities for waterjet-cut parts

چۆنییەتی قەراغی بڕین لە وێنەکانی Q١ تا Q٥ نیشاندراون بچووکترین ژمارە خراپترین چۆنییەتی ھەیە و ژمارەگەورەکان باشترین چۆنیرتی ھەیەو و لوسترینە. بۆ ماددەی تەنک، جیاوازی لەخێرای بڕین بۆ Q١ دەتواندرێ سێ بە قەدەر خێرای Q٥ بێت. بۆ ماددەی ئەستەورتر Q١ شەش جار لە Q٥ خێراترببێت. بۆ نموونە ئەلمنیۆمێکی ١٠٠mm کە Q٥ خێرایەکی دەبێتە ٠٫٧٢ in/mm (18 mm/min) و خێرای Q١ دەبێتە ٤٫٢ in/mm (110 mm/min)، ٥٫٨ جار خێراتر.

چەندین-تەوەرەی بڕین[دەستکاری]

سەری تەوەرەی ئاوی خێرای بڕین A-5
بەشی تەوەرەی تاوی خێرا A-٥

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ About waterjets, archived from the original on 2010-02-14, retrieved 2010-02-13.
  2. ^ Fourness, Charles A et al, Paper Metering, Cutting, and Reeling 2014-02-19 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., filed May 22, 1933, and issued July 2, 1935.
  3. ^ Johnson, Carl Olof, Method for Cutting Up Plastic and Semi-Plastic Masses 2014-01-30 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., filed March 13, 1956, and issued April 14, 1959.
  4. ^ Schwacha, Billie G. , Liquid Cutting of Hard Metals 2014-01-30 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., filed October 13, 1958, and issued May 23, 1961.
  5. ^ Jenkins, Dennis R & Tony R Landis, Valkyrie: North American's Mach 3 Superbomber, Specialty Press, 2004, p. 108.
  6. ^ Rice, Phillip K. , Process for Cutting and Working Solid Materials 2014-01-31 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., filed October 26, 1962, and issued October 19, 1965.