وتووێژ:ئێگزیستانسیالیزم
ناو[دەستکاری]
ئەم ناوەم بە دڵ نییە. بۆ نایلزم هیچخوازیمان دانا، با بۆ ئەمەش هاوواتا کوردییەکەی دابنرێت. لە وتارەکە ئاماژە بە بوونخوازی دراوە، ئەوە دانێینەوە؟--◂ ئێپین لێدوان♬ ٠٧:١٩، ١٩ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)
- لەگەڵ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٦:٥٥، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)
- دژ. Aza (لێدوان)
- دژ.--چالاک وتووێژ ٢٠:٠٤، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)
- لەگەڵ Gêjełûk ١٣:٢٨، ٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)
- لەگەڵ Tessla (وتووێژ)
- بوونخوازی ھەڵەیەکی باوە، وەک نووسینگە و خوێندنگە و بوونگەرایی و زۆر وشەی تر کە لە لایەن نەزانانەوە دانراون. بوون چاوگە و نابێ بۆ وشەسازی بە کار بێت. ھەڵەی باو پەرەی پێ نەدەین باشترە. -Aza (لێدوان) ١٥:٢٧، ٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)
- @Aza چەندین وشەی لێکدراو و داڕێژراومان ھەیە چاوگیان تێدایە، ھەموویان ھەڵەن؟ چاوگ چ کێشەیەکی ھەیە؟ Gêjełûk ١٨:٠٩، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)
- @Gejeluk ئەبێ وشە بە وشە باس بکرێ. کێشەی چاوگیش بەتەواوی نازانم چییە، کاک چالاک شارەزاترە. لەو بپرسە. ئەوەندەی لێ ئەزانم کە بۆ نموونە لە زمانی کوردیدا قەت نەبووە پاشگری -گە بلکێ بە چاوگەوە، بۆیە نووسینگە و خوێندنگە دیار نییە لە ڕووی چی دروست کراون. ھەروەھا چاوگ نەزۆکە، یانی بۆ نموونە ئێمە کە بۆ observation ڕوانین -مان بە کار ھێناوە، بۆ observational دائەمێنین. بیکەین بە چی؟ ڕوانینی؟ دەی جوان نییە.
- چەن ساڵ پێش کۆڕی زانستیی زمانی کوردیی ئێران نامیلکەیەکی دا دەرەوە بە ناو بنەماکانی وشەسازی و وشەڕۆنان لە زمانی کوردیدا، یەکێ لەو بنەمایانە ئەوە بوو کە تا ئەکرێ لە بەکارھێنانی چاوگ بۆ وشەسازی دەست پارێزرێت. Aza (لێدوان) ٠٣:٤٩، ١١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)