نەبا (ڕۆژنامە)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆژنامەی نەبا
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤
سەرناوصحيفة النبأ
وڵاتدەوڵەتی ئیسلامی
زمانعەرەبی

ڕۆژنامەی نەبا ڕۆژنامەیەکی ھەفتانەی فەرمییە کە لەلایەن فەرمانگەی ناوەندی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئیسلامییەوە بڵاودەکرێتەوە. ژمارەی یەکەمی ڕۆژنامەکە لە ساڵی ٢٠١٤ دەرچووە و تا ئێستا بەردەوامە لە دەرکردنی ھەفتانە. ڕۆژنامەکە ھەواڵە ناوخۆیییەکان و ئۆپەراسیۆنەکانی دەوڵەتی ئیسلامی و گرنگترین ھەواڵە نێونەتەوەیییەکان دەگرێتەوە، ئەمە جگە لە چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی و لایەنەکانی تری ئامۆژگاری و وتاری ئایینی و بەھا پەروەردەییەکان. ڕۆژنامەکە بە زمانی عەرەبی بڵاودەکرێتەوە و نەبا ڕاستەوخۆ دوای دەرچوونی لە ئینتەرنێتدا بە شێوەی ئەلیکترۆنی لە سەرەتای ھەر ھەفتەیەکدا لە ڕێگەی ماڵپەڕەکانی سەر بە دەوڵەتی ئیسلامییەوە بڵاودەکرێتەوە.

«حەسادی ئەجناد» ئینفوگرافیکێکە کە ھەفتانە لە ڕۆژنامەکەوە بڵاودەکرێتەوە و ھێرشەکانی داعش لە ماوەی ھەفتەیەکدا نیشان دەدات.

ڕۆژنامەکە کۆمەڵێک چاوپێکەوتنی لەخۆگرتبوو کە لەگەڵ سەرکردە و شازادە و بەرپرسانی ڕێکخراوەکە ئەنجامیانداوە، و لەژێر ناونیشانی «حوارات النبا-وتووێژەکانی نەبا» پێشکەشکرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]