نووترینۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نووترینۆ (بە ئینگلیزی:)بریتیە لە هەرە بچوکترین گەردیلە کە تاوەکو ئێستا دۆزرابێتەوە،بەجۆرێک لە ئەلیکترۆنیش بچووکترە.هیچ بارگەیەکی کارەبایی نیە.

دۆزینەوەی نووترینۆوەکان لەئەنجامی دیاردەی شیبوونەوەی هەندێک ئیزۆتۆپی تیشکدەرەوە بوو،دوای ئەوەی لە هۆکاری بڵاوبوونەوەی تیشکی بێتا کۆڵدرایەوە ئەو تیشکەی کە ناوکەکەی چەندین ئەلیکترۆنی هەیە.

کاتێک توخمی تیشکدەر بۆ توخمێکی تر شی دەبێتەوە، لەدەستدانێکی دیاریکراوی وزە ڕوودەدات، ئەم لەدەستچوونەی وزە جیاوازی نێوان وزەی توخمە تیشکدەرو وزەی توخمە تیشک وەرگرەکەیە. بەڵام بەهۆی پابەندبوونی ئەلیکترۆنەکان بە پاراستنی وزە،ئەلیکترۆنەکان بڕی وزەکە وەک خۆی نیشان دەدەن بەڵام لەهەمان کاتدا بڕەکەی جیاوازە(وزەی ناوەوەی ناوکی گەردیلە و وزەی دەرەوەی ناوکی گەردیلە جیاوازە)، خۆی دەبێت وزەکە هەمان بڕ بێت،بەڵام تێبینی کرا کە ئەلیکترەوزەکان برێکی کەمترە وە ئەم جیاوازیەش لەکاتی شیکردنەوەی تیشکەکانی بێتا تۆمارکرابوو، بۆیە لە ساڵی ١٩٣٠ دا پرۆفیسۆر وۆڵفگانگ پاولی وای بۆچوو کە دەبێت گەردیلەی بچوکتر هەبن تاوەکو ئەم بڕە وزە نادیارە (بڕی کەم بوو)هەڵبگرن کە ئێمە ناتوانین هەستی پێ بکەین وە ناوی نا ((نووترینۆوەکان)) کە هیچ بارگەیەکی کارەباییان نیە.

زاناکان بۆ ماوەیەکی زۆر هەوڵیان دا تاوەکو توانیان نووترینۆوەکان بدۆزنەوە.ئەم هەوڵ و لێکۆلێنەوانەش لە سەرەتای ١٩٦٠ دەستی پێکرد تاوەکو کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٠٠.لەئەنجامی ئەم توێژینەوانە دەرکەوت کە نزیکەی ٥٠ تریلیۆن نووترینۆی هەتاوی لەماوەی چرکەیەکدا لەجەستەی مرۆڤ درووست دەبن و بەکاردەهێنرێنەوە لەلایەن خودی جەستەوە.کە ئەمەش لە ئەنجامی کارلێکە ناوەکیەکانی خۆر درووست دەبن لەنێو جەستەی زیندەوەراندا.

لە کۆتاییەکانی ئەیلولی ٢٠١١ دا لە ئەنجامی (تاقیکردنەوەی ئۆپێرا) کە تایبەت بوو بە چاودێری نووترینۆوەکان تێبینی هاتنەدەرەوە و گەیشتنی نووترینۆوەکانیان کرد کە لە(( ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئەوروپا سێرن)) ەوە دەرچوون و گەیشتن بە ((ناوەندی لێکۆڵینەوەی نەتەوەیی ئیتالیا لە گران ساسۆی ئیتالیا)) (دووری نزیکەی ٧٥٠ کم)، ئەوەش دەری خست کە خێرایی نووترینۆوەکان کە بە یەکەی ڕووناکی دەپێورێن ڕێژەکەی زۆر زیاتر بوو لە خێرایی ڕووناکی کە ئەمەش پێچەوانەی هاوکێشەکانی تیۆری ڕێژەیی بوون، ئەمە بووە جێی سەرسوورمانی زاناکان،بۆیە هەڵسان بە سەرلەنوێ تاقیکردنەوە بە بەکارهێنانی پێوەر و چاودێری وردتر،لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوت کە ئەنجامی تاقیکردنەوەی یەکەم هەڵە بووە و بڕەکەی کەمتر بووە لە خێرایی ڕووناکی،چونکە خێرایی هیچ شتێک ناتوانێت زۆرتر بێت لە خێرایی ڕووناکی.

تروسکاییەک[دەستکاری]

نووترینۆوەکان گەردیلەی سەرەتایین ، بڕی " ڕێژە " ی خولانەوەی گۆشەکەی یەکسانە بە ( spin ½ ) بەم پێوەرەش بێت دەچێتە پۆڵی (فێرمیون)ەکان. زانایان لەم دواییانەدا لەو باوەڕەدابوون کە بارستەی ئەو تەوقەکراوانە یەکسانە بە سفر ، بەڵام تاقیکردنەوەکانی تر دەریانخستووە کە هەرچەندە تەنی زۆر بچووکن ، بەڵام بارستەکەیان یەکسان نیە بە سفر.

پێوەرە زانستیەکان[دەستکاری]

Clyde Cowan هەڵدەستێت بە تاقیکردنەوەیەکی نووترینۆوەکان لەساڵی ١٩٥٦.

دوای ئەوەی پێشبینی نووترینۆ لەلایەن زانا( وۆڵفگانگ پاولی ) کرا، زانا ( وانگ گانچان )پێشنیاری کرد بەشێوەیەکی کردەیی هەندێک لەم نووترینۆوانە بەدەست بخات(شیکاریەکانی بێتا). لە ژمارەی ٢٠ ی تەمموزی ١٩٥٦ ی گۆڤاری زانستی (ساینس)، لێکۆڵەران کلید کۆوان ، فرێدریک ڕەینێس و ف . هاریسۆن و ئێچ کروز و ئەی ماکگویر ئەنجامی هەریەکە لە تاقیکردنەوەکانیان و دۆزینەوەکانیانیان لەبارەی(نووترینۆ) بڵاوکردەوە. ئەو ئەنجامە خەڵاتی نۆبڵی فیزیای بەخشییە لێکۆڵەران لە ساڵی ١٩٩٥ دا، ئەمەش دوای نزیکەی ٤٠ ساڵ پاش دۆزینەوەی.

دواتر ئەو تاقیکردنەوەیە بە (کووان-ڕەینێس نووترینۆ) ناسرا، کە دەرکەوت نووترینۆوەکانی ئەلیکترۆنی لە ناو کارایای ئەتۆمیدا لە شیکردنەوەی بێتا دروست دەبن و لەگەڵ پرۆتۆنەکان لە ناو بۆشاییەکانی ناوک کارلێک دەکەن، کە بە پێی کارلێکەکە نیۆترۆن و پۆزیترۆن بەرهەم دێن.

+

ν

e

+

p+

n0

+ e

( لەم کارلێکەدا دژە نووترینۆ ( چەپ ) کارلێک لەگەڵ پرۆتۆن دەکات، بەرهەمهێنانی نیوترۆنا و پۆزیترۆن ( + ئی بارگەی پۆزەتیڤ ) دەکات .

هەر پۆزیترۆنێک ( بارگەی پۆزەتیڤ ) خێرا ئەلیکترۆنێک ( بارگەی نێگەتیڤ ) دەدۆزێتەوە کە لەگەڵی کارلێک دەکات کە دەبێتە هۆی کاردانەوەی ڕاستەقینە، کە هەر جووتێک یەک دەگرن و تیشکی گاما بەرهەم دەهێنن کە دەکرێت تۆمار بکرێت. هاوکات نووترینۆوە لێکەواوەکان تۆمار کران، لەگەڵ تیشکی گاما،جگە لەوەی لەلایەن هەستەوەرەکانیش لە کاتی ڕاستەقینەدا هەستی پێکراوە. تیشکەکانی گاما لە ئەنجامی کارلێککردن و لەناوبردن نیۆترۆنەکان دروست دەبن کە لە هەستەوەری " anya " دا بەدی دەکرێت - واتا لە ماوەی چەند چرکەیەکی کاتدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]