تیشکە مادییەکان
|
|
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگاتە شێوازی ستانداردی نووسین. (بەکارھێنانی ڕێنوێنیە وردترەکانی خاوێنکردن لەبەر چاو بگرە.) تکایە ئەگەر دەتوانی، یارمەتیی پەرەپێدانی ئەم وتارە بدە. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی لە خۆ گرتبێت. |
لە ناوەکانیانەوە دھردەکەوێ کە ئەم تیشکانە سروشتێکی ماددیان ھەیە و سروشتی ووزەیان نی یە، ئەمانیش دەکرێن بە دووبەشەوە:
- تیشکی ئەلفا
- تیشکی بێتا
[دەستکاری] تیشکی ئەلفا
ئەم تیشکە پێکدێت لە ووردەتەنی بچووک کە لە پرۆتۆنین و نیوترۆنین پێکھاتوون، بەواتای ئەوەی ھەر یەکێک لەم ووردەتەنانە وەکو توخمی ھیلێۆم وایە. شتێکی سروشتی یە کە بڵێین ئەم تەنانە بە بارگەی موجەب بارگەکراون، چونکە پرۆتۆن موجەبە و نیوترۆنیش بێ بارگەیە. ئەم تیشکانە مەودایان کورتە و لەھەوادا دووریەکی کەم دەبڕن کە نزیکەی ٣ سم دەبێت. لە لەشی مرۆڤدا مەوداکە ھەر زۆر کەمە و تەنھا ٠.٠٤ ملم دەبێت. لەلایەنی تیۆری یەوە ئەمانە لەھەموو تیشکە ناوکیەکانی تر زەرەرمەندترن. بەڵام لە ڕاستیدا و لە خراپترین حاڵەتدا کاریگەریان لە پێستی مرۆڤ تێناپەڕێت. بەڵام بەپێی ھەمووپێوانەکان ئەم تیشکە بە زەرەرمەند دادەنرێ وبەھۆی کورتی مەوداکەی و کاریگەری یە تێکدەرەکەیەوە ناتوانرێ لەھیچ بوارێکدا سوودی لێوەربگیرێ.
[دەستکاری] تیشکی بێتا
ئەم تیشکانە بریتین لە ئەلکترۆنی بارگە سالب کە مەودایان لە تیشکەکانی ئەلفا درێژترە، مەوداکەیان لە ھەوادا بە ٣٠٠ سم دەخەمڵێنرێ، وە لە لەشی مرۆڤدا بە نزیکەی ٥ ملم. زیانەکانی ئەم تیشکانە لە تیشکی ئەلفا بە نزیکەی ٢٠ جار کەمترە و ئەتوانرێ لەچەند بوارێکی دیاریکراودا سوودیان لێوەربگیرێ وەکو لەبواری دۆزینەوە و وێنەگرتنی ناوچە ڕووکەشیەکانی لەش وەکو ڕژێنی ئاوڕژێن.