نورجان بەیسال

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نورجان بەیسال

نورکان بەیسال لە چالاکییەکی نێودەوڵەتی PEN لە لەندەن
نورکان بەیسال لە چالاکییەکی نێودەوڵەتی PEN لە لەندەن
نەتەوەکوردی باکووری کوردستان
پیشەڕۆژنامەنووس
ناسراوە بەنووسینی ڕاپۆرت لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا

نورجان بەیسال (١٩٧٥) ڕۆژنامەنووسێکی کوردە و خەڵکی تورکیایە و نیشتەجێی شاری لە دیاربەکرە . [١] لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن بەرگریکارانی ھێڵی پێشەوە کە ڕێکخراوێکی ناحکومی مافی مرۆڤی ئێرلەندییە، وەک براوەی وەرگری خەڵاتی جیھانی بۆ بەرگریکارانی مافی مرۆڤ کە ژیانیان لە مەترسیدایە دەستنیشانکرا.

خوێندن[دەستکاری]

بەیسال لە فاکەڵتی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی ئەنقەرە خوێندوویەتی و بڕوانامەی ماستەری لە بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی بیلکەنت وەرگرتووە. [٢]

ژیان[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٠ بەیسال خەڵاتی دامەزراوەی ڕێکخراوی لوتکەی جیھانی ژنان (WWSF) لەبواری داھێنەری ژنان لە ژیانی گوندنشینەکاندا بەدەستھێنا. خەڵاتەکەی وەرگرت بەھۆی دامەزراندنی 'پرۆگرامی بژێوی گوندنشینی دامەزراوەی ئۆزیگین'ی وەرگرت، کە ھەوڵی بەھێزکردنی ژنانی ناوچەی دیاربەکر دەدا. [٣] ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٢دا، بەیسال خەڵاتی 'گۆڕانکارانی تورکیا'ی وەرگرتووە بەھۆی کارەکانی لەسەر گەشەپێدانی گوندەکان. [٤]

بەیسال دامەزرێنەری دامەزراوەی دیاربەکر بۆ لێکۆڵینەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی (DISA)یە. [٥] بەیسەڵ بە وەرگرتنی خەڵاتەکەی لە لایەن بەرگریکارانی ھێڵی پێشەوە، ساتێکی گرنگی لە منداڵیدا وەسف کرد کاتێک شایەتحاڵی ھێرشی سەربازی تورکیا بوو ھەر کاروانێکی شیوەنگێڕان بۆ چالاکوانی مافی کورد و بەرپرسی لقی دیاربەکر لە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی تورکیا, ڤێدات ئایدن کە ئەشکەنجە درا و کوژرا لە ساڵی ١٩٩١. [٦] خەڵاتەکە لە مانگی ئایاری ٢٠١٨ لە قەڵای دبلن لەلایەن کەیت گیلمۆر جێگری کۆمیساری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێشکەشکرا. [٧]

لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٨، بەیسال لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە لە ماڵەکەی خۆی لە دیاربەکر لە باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا دەستبەسەر کرا. ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە کە ھۆکاری دەستگیرکردنی ئەو تویتانەی بوو کە ڕەخنەی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا گرت لە عەفرینی سوریا. [٨] ئەو بە ڕۆژنامەی جۆرناڵی وتووە، ئێوارەیەک ھێزە ئەمنییەکانی ھەڵگری کلاشینکۆف ھێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و دەڵێت “سەرەتا پێمان وابوو بوومەلەرزەیە. ھەوڵیان دەدا دەرگاکەمان تێکبشکێنن”. [٩] لە مانگی شوباتدا لە وتارێکدا کە نووسیویەتی، لە دۆسیەیەکی جیادا بە 'سوکایەتی بە ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا' تاوانبار کرا. ھەرچەندە سزای دە مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی بەرگریکارانی ھێڵی پێشەوە، 'بە مەرجێک ئازادکرا کە لە ماوەی پێنج ساڵدا تاوانەکە دووبارە نەکاتەوە'. [١٠]

بەیسال لە بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تورکیا کاری کردووە و تا ئێستا چوار کتێبی بە زمانی تورکی لەگەڵ بڵاوکەرەوەی ئیلێتیشیم چاپ کردووە. ھەروەھا ڕۆژنامەنوسی ماڵپەڕی ھەواڵی تورکیا ئەھڤاڵە. [١١] نووسینەکانی ھەروەھا لەلایەن T24 و OpenDemocracy بڵاوکراوەتەوە، و ڕاوێژکاری دامەزراوەی ھاینریچ بۆڵە . [١٢]

لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٩دا، بەیسال بۆ ماوەیەکی کورت دەستگیرکرا بەھۆی بەژداری لە کۆبوونەوەی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (DTK) لە ساڵی ٢٠١٢دا بەشداریی، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم ئازادکرا [١٣] [١٤] لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا و لەکاتێکدا لە دەرەوەی تورکیا بوو، بە ھۆی پۆستەکانی لە سۆشیال میدیا کە ڕەخنەی لە ھێرشی سەربازیی تورکیا لە سوریا گرتبوو، ٣٠-٤٠ پۆلیسی تورکیا ھەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی. [١٥]

لە ساڵی ٢٠٢٠ بەھۆی ڕووماڵکردنی پەتای کۆڤید-١٩ لە تورکیا دەستگیرکرا، ھێنرایە بەردەم دادوەر و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا، بەڵام تۆمەتبار نەکرا. [١٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Nurcan Baysal". Front Line Defenders (بە ئینگلیزی). 2018-05-01. Retrieved 2021-04-22.
  2. ^ "Nurcan Baysal". Heinrich-Böll-Stiftung Türkei (بە ئەڵمانی). Retrieved 2019-06-26.
  3. ^ "Nurcan BAYSAL". womensection.woman.ch. Retrieved 2019-12-02. ٢٤ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Turkey's Changemakers: Making change in Turkey's rural development". Hürriyet Daily News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-12-02.
  5. ^ "Nurcan Baysal". Heinrich-Böll-Stiftung Türkei (بە ئەڵمانی). Retrieved 2019-06-26.
  6. ^ "Kurdish journalist Nurcan Baysal wins international rights prize | Ahval". Ahval (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-05-20. ٢١ی ئایاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "Denis O'Brien hails human rights defenders in speech to charity". The Irish Times (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-05-20.
  8. ^ "Activist Detained in Turkey for Tweets". Human Rights Watch (بە ئینگلیزی). 2018-01-22. Retrieved 2018-05-20.
  9. ^ Brennan, Cianan. "'We thought it was an earthquake; it was men with kalashnikovs at the door' - the woman documenting human rights abuses in Turkey". TheJournal.ie (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-05-20.
  10. ^ "Profile: Nurcan Baysal". Frontline Defenders. 2018. Retrieved 20 May 2018.
  11. ^ "Nurcan Baysal | Ahval". Ahval (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-05-20. ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ "Nurcan Baysal". Heinrich-Böll-Stiftung Türkei (بە ئەڵمانی). Retrieved 2019-06-26.
  13. ^ TurkeyPurge. "Police briefly detain Kurdish journalist Baysal on accusations of terrorism | Turkey Purge" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-12-02. ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ "'How Hard It is to Write the Truth'". Bianet. 3 June 2019.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  15. ^ "Turkish police raids activist and journalist Nurcan Baysal's home in Diyarbakır". Ahval (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-12-02. ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  16. ^ "There's no trust of this government - Nurcan Baysal". Ahval (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-04-07.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ١٨ی شوباتی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.