ناوچەی خەلیفان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوچەی خەلیفان یەکێک لە ناوچەکانی شارستانی مەھابادە و لەگەڵ ناوچەی ناوەندی دوو ناوچەی شارستانی مەھاباد پێکدێنن، ئەم ناوچەیە کەوتۆتە باکووری شارستانی مەھاباد ھەڵکەوتووە. ئەم ناوچەیە لە دوو گوندستانی کانی بازار و مەنگوڕی ڕۆژھەڵات پێکھاتووە و ناوەندەکەی شاری خەلیفانە که دانیشتووانەکەی له عەشیرەتی گەورک، مەنگوڕ و موکری پێکدێن.

ژمارەی دانیشتووان[دەستکاری]

بە پێی سەرژماریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٦دا (١٣٨٥ی ھەتاوی)، ژمارەی دانیشتووانی ناوچەی خەلیفان ١٨،٠٦٦ کەسە کە لە ٢،٧٤٨ بنەماڵەی ئەم ناوچەیەدا دەژین.

سەرچاوەکان[دەستکاری]