مەولەوی عەبدولحەمید
عەبدولحەمید | |
---|---|
Personal | |
لەدایکبوون | عەبدولحەمید ئیسماعیلزەھی نز. ١٩٤٧/١٩٤٦ (٧٦–٧٨ ساڵ)[١] |
ئایین | ئیسلام |
نەتەوە | ئێرانی |
ھەرێم | بەلۆچستان |
مەزھەب | سوننە |
زانستی دادمەندی | حەنەفی[٢] |
بزووتنەوە | دیوبەندی |
پیشە | زانای ئایینی |
Senior posting | |
وێبگە | http://abdolhamid.net/ |
عەبدولحەمید ئیسماعیلزەھی ( بە فارسی: عبدالحمید اسماعیلزهی) ناسراو بە مەولەوی عەبدولحەمید (بە فارسی: مولوی عبدالحمید) زانایەکی موسڵمانی سوننەی ئێرانییە کە وەکوو «ڕێبەری موسڵمانانی سوننەی ئێران» دەناسرێت. ئەو پشتیوانی زۆربەی ڕەھای خەڵکی بەلۆچی لە ئێران لەگەڵە، کە بە مەولەوی ناوی دەھێنن. ئەو پێشنوێژی مزگەوتی مەکی لە زاھیدان[٣] و بەڕێوەبەری قوتابخانەی زانستی ئایینیی زاھیدانە.[٤]
ئەو لە درێژە خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران، ڕەخنەی توندی لە دەسەڵات گرت، بەتایبەتی لە دوای ھەینیی خوێناویی زاھیدان و سیاسەتەکانی حکوومەتی بە ھەڵە زانی. خەڵکی زاھیدان کە بەشداری لە نوێژی ھەینیدا دەکەن، ھەموو ھەفتانە دوای تەواوبوونی وتەکانی مەولەوی و نوێژ لە شەقامەکانی دەوروبەر خۆپیشاندان بەڕێوە دەبەن.[ژێدەر پێویستە]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Philipp Breu, translated by John Bergeron, "Sunnis in Iran: The Zahedan network", Qantara, retrieved 15 November 2017
- ^ Ahmad Reza Taheri (2013), "The Sociopolitical Culture of Iranian Baloch Elites", Middle Eastern Studies, 46 (6): 973–994, doi:10.1080/00210862.2013.810079, S2CID 144860635
- ^ Adelkhah, Fariba (2015). The Thousand and One Borders of Iran: Travel and Identity. Iranian Studies. Vol. 27. Routledge. p. 116. ISBN 978-1317418979.
- ^ Brigitte Maréchal; Sami Zemni, eds. (2013). The Dynamics of Sunni-Shia Relationships: Doctrine, Transnationalism, Intellectuals and the Media. Iranian Studies. Vol. 27. Hurst Publishers. p. 175. ISBN 9781849042178.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مەولەوی عەبدولحەمید تێدایە. |