مەنبج

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Manbij
مابوک
منبج
Country سووریا de-jure
خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژاوا controlled by Rojava de facto
GovernorateAleppo Governorate
DistrictManbij
SubdistrictManbij
بەرزایی
٤٦٠ مەتر (١٬٥١٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠٠٩)
 • سەرجەم٧٤٥٧٥

مەنبج یان مابوک (بە ئینگلیزی: Manbij؛ بە شەرکەسی: Mumbuj؛ بە سریانی: ܡܒܘܓ؛ بە یۆنانی: ھیرابولیس بەعەرەبی: منبج)، شارۆچکەیەکە سەر یە پارێگای حەلەبە، کەوتووەتە روزئاوای کوردستان لە کانتۆنی عەفرین، بەگوێرەی سەرژمێری ٢٠٠٤ نزیکەی ١٠٠٬٠٠٠ کەسی تێدا دەژیت، زۆرینەی پێکھاتەکانی لێ دەژیت وەک کورد و عەرەب شەرکەسی بە ئایینەکانی ئیسلام، کریستیانی و ئێزیدی.

ناونانی[دەستکاری]

ناوی ئەم شارە لە تۆماری ئەسکەندەر بەزۆر شێوە کراوە، مادەکان ناویان بردوە بە (مابوک) بەواتای شاری تازە یان بووکی تازە (بووکی ئێمە) لای ئارامییەکان بە (Mnbg) ھاتووە کە بەواتای شوێنی بەھاران دێت، ئاشورییەکان ناوی (Nanpigi)یان لێناوە، دواتر یۆنانییەکان بە (Mabbogh) بانگیان کردوە، گریکییەکانیش بە (Ἱερόπολις)(شانۆی ھێڕاپۆلیس).

مێژوو[دەستکاری]

دراوی ئابد ھەدادس

ئارامییەکان ئەم شارەیان دروست کرد و ناویان نا (Mnbg) کە بەشێک بوو لە شانشینی ئەدینی، دواتر ئاشورییەکان لە ٨٥٦ پ. ز دەستیان بەسەرداگرت و لەلایان شا (شەلمانەسر) ناوی لیتا ئاشوری لێنرا و کۆشکی پاشایەتی لێ دروست کرد.

لەدوای ئاشورییەکان مادەکان دەستیان بەسەرداگرت و ناوی (مابوک)یان لێنا، پاشان فارسەکان دەستیان بەسەر داگرت، مەکدۆنییەکان دوای جەنگێکی سەخت و درێژ توانیان دەستی بەسەردابگرن، پاشان سەلوقییەکان ھاتن و حوکمی شارەکەیان کرد بەڵام دواتر فارسەکان دووبارە وەریان گرتەوە، لە ٥٣ پ. ز بۆیەکەم جار دراو لەم شارە چاپ کرا، لەسەدەی ھەشتەمی بەر لە زایین، لەلایان شا (تیلا) شای ئارامییەکانەوە،

کەش و ھەوا[دەستکاری]

مابوک کەش و ھەوای دەریای ناوەڕاستی ھەیە، کە ھاوینی گەرم و وشکە و زستانی سارد و بەفراوییە، مابوک کەش و ھەوایەکی کیشوەری ھەیە ئەمیش بەھۆی بورانەکانی دەریای سپی ناوەڕاست، پلەی گەرما لەھاوین تا ٤٦ پلەی سەدی ھەڵدەکشێت، لە زستانیش بەفر و بارانێکی زۆری لێ دەبارێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]