می گێنتێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
"می گێنتێ"
تاکەگۆرانی لە لایەن جەی باڵڤین و ویڵی ویلیام
لە ئەلبومی Daddy K - The Mix 11
بڵاوبوونەوە٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (2017-06-30)
جۆرداونڵۆدی دیجیتاڵی
تۆماربوون٢٠١٧
چەشنڕیگەیتۆن
ماوە3:09
بڵاوکەرەوە
  • Scorpio Music
  • Universal Music Latin Entertainment
نووسەر(ان)
  • مۆھۆمبی
  • ئاندرێس دەیڤد
  • ئادام ئەسعەد
  • جەی باڵڤین
بەرھەمھێنەر(ان)ویڵی ویلیام
گۆرانییە تاکەکانی جەی باڵڤین
"Bonita"
"جوان"
(٢٠١٧)
"Mi Gente"
"خەڵکەکانم"
(٢٠١٧)
"Sensualidad"
"کەسی ھەستیار"
(٢٠١٧)
کاتزانیی گۆرانییە تاکەکانی ویڵی ویلیام
"Voodoo Song"
"گۆرانی جادووگەر"
(٢٠١٧)
"Mi Gente"
"خەڵکەکانم"
(٢٠١٧)
ڤیدیۆکلیپ
داڕێژە:یوتیوب

"می گێنتێ" (بە ئینگلیزی: "My People"، بە کوردی: "خەڵکەکانم") گۆرانییەکە تۆمارکراوە لەلایەن گۆرانیبێژی کۆڵۆمبی جەی باڵڤین و گۆرانیبێژ و بەرھەمھێنەری فەڕەنسی ویڵی ویلیام. بڵاوکرایەوە لە ڕێکەوتی ٣٠ی جونی ٢٠١٧ بە یارمەتی Scorpio Music و Universal Music Latin. ئەم گۆرانییە ڕیمیکسی گۆرانییەکی ویڵی ویلیامە بەناوی "Voodoo Song (گۆرانی جادووگەر)"ە. گۆرانییەکە خزمەتکرا بۆ ڕادیۆی ھاوچەرخی ئەمریکا لە ڕێکەوتی ١٨ی جوڵای ٢٠١٧. جۆری ڕیمیکسەکەی لەگەڵ بیانسێ بڵاوکرایەوە لە ڕێکەوتی ٢٨ی سێپتەمبەری ٢٠١٧. جەی باڵڤین و ویڵی ویلیام شەش تریان بۆ "می گێنتێ" بڵاوکردەوە لە ڕێکەوتی ٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ لەگەڵ ستیڤ ئاوکی، ئالیسۆ، سێدریک گیرڤایس، دیلۆن فڕانسیس، سونری جەیمس و ڕیان مارسیانۆ، و ھێنری فۆنگ.

دامەزراندن[دەستکاری]

"می گێنتێ" ڕیمیکسی گۆرانییەکی ویڵی ویلیامە بە ناوی "Voodoo Song (گۆرانی جادووگەر)". کە دوو مانگ پێش "می گێنتێ" بڵاوکرایەوە.

جێبەجێکردنی بازرگانی[دەستکاری]

جۆرە ڕاستەقینەکەی گۆرانییەکە چووە لووتکەی ڕیزبەندییەکانی زۆربەی وڵاتانی ئەمریکای لاتین. ڕیمیکسەکەی یارمەتیدا بگات بە لووتکەی ڕیزبەندییەکانی وڵاتانی ئەمریکا، کەنەدا، بۆلیڤیا، کۆستاریکا، ئەرجەنتین و ئوسترالیا.

لە نەتەوە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، جۆرە ڕاستەقینەکەی گۆرانییەکە بە ژمارە دوو ڕیزبەندکرا لە ڕیزبەندی گۆرانییە خۆشەکانی لاتین و ژمارە ١٩ لەسەر تەختەی ئاگاداری ١٠٠ گۆرانی خۆش لە ئەمریکا. دوای بڵاوبوونەوەی ڕیمیکسەکەی، لەگەڵ بیانسێ، گەیشتە ژمارە یەک لە ڕیزبەندی گۆرانییە خۆشەکانی لاتین، دوی تێپەڕبوونی ٣٥ ھەفتە ژمارە یەک جێی گیرایەوە بە گۆرانی "Despacito (بە ھێواشی)"، "می گێنتێ" بۆۆە چوارەم گۆرانی جەی باڵڤین کە بووەتە ژمارە یەک لە ڕیزبەندی گۆرانییە خۆشەکانی لاتین، وە ھەروەھا بووە گۆرانییەکی بەرز ڕیزبەندکراوی بیانسێ کە لە ڕیزبەندیدا لەدوای "Irreplaceable (ناجێگیر)" کە بە ژمارە چوار ڕیزبەندکرا و "Beautiful Liar (درۆزنی جوان)" کە بە ژمارە دە ڕیزبەندکرا لە ساڵی ٢٠٠٧. لە ڕیزبەندی ١٠٠ گۆرانی خۆش دا، ڕیمیکسەکە لە ژمارە ٢١ەوە جووڵا بۆ ژمارە سێ دوای بەدواداچوونی پڕی ھەفتەکە، یەکەم گۆرانی تاکی لووتکەی دەیەمی بەخشییە جەی باڵڤین و ویڵی ویلیام و حەڤدەھەم گۆرانی تاکی لووتکەی دەیەمی بەخشییە بیانسێ لەسەر ڕیزبەندییەکە. ھەروەھا ڕیمیکسەکە گەیشتە ژمارە یەک لە ڕیزبەندی گۆرانی دیجیتاڵی لە ئەمریکا لەگەڵ ٧٩٬٠٠٠ لەبەرگیراوەی فرۆشراو لە ئەو ھەفتەیەدا (فرۆشتنەکان تێکەڵکراوە لەگەڵ گۆرانییە ڕاستەقینەکە)، "می گێنتێ" بووە گۆرانی ژمارە یەکی باڵڤین و ویلیام لە ئەم ڕیزبەندییە ڕێزدارەدا، و ژمارە شەشەمی بیانسێ، ھەروەھا تەنھا بووە دووەم گۆرانی ووتراوی ئیسپانی لە لووتکەی ڕیزبەندییەکەدا دوای "دێسپاسیتۆ" ئەمە وای لە "می گێنتێ" کرد لە تەنیشت "دێسپاسیتۆ"وە بێت، بۆ یەکەمجار لە مێژووی ڕیزبەندی تەختەی ئاگاداریدا دوو گۆرانی تاکی نا ئینگلیزی بچنە لووتکەی دەیەم.

لە کەنەدا، جۆرە ڕاستەقینەکەی گۆرانییەکە بە ژمارە ١٣ ڕیزبەندکرا لە ڕیزبەندی ١٠٠ گۆرانی خۆش لە کەنەدا. دوای بەدواداچوونی پڕی ھەفتە بۆ ڕیمیکسەکە، گۆرانییەکە گەیشتە ڕیزبەندێکی نوێ کە گەیشتە ژمارە دوو لە ڕیزبەندییەکەدا لە پشت گۆرانی "ڕۆکستار"ی پۆست مالۆن و ٢١ سەیڤەیج، "می گێنتێ" بووە گۆرانی بەرز ڕیزبەندکراوی جەی باڵڤین و ویڵی ویلیام لە ڕیزبەندییەکەدا و سیانزەھەم گۆرانی تاکی لووتکەی دەیەمی بیانسێ. ھەروەھا لە ژمارە ١٧ەوە جووڵا بۆ ژمارە یەک لە ڕیزبەندی گۆرانی خۆشی دیجیتاڵیدا.

جەی باڵڤین و ویڵی ویلیام شەش ڕیمیکسی زیادەی "می گێنتێ"یان بڵاوکردەوە لەگەڵ ستیڤ ئاوکی، ئالیسۆ، سێدریک گیرڤایس، دیلۆن فڕانسیس، سونری جەیمس و ڕیان مارسیانۆ، و ھێنری فۆنگ.

میوزیک ڤیدیۆ[دەستکاری]

کاری دەرھێنانی بۆ کراوە لەلایەن ٣٦ گرەیدۆس، میوزیک ڤیدیۆکە سازکرا لە ڤیڤۆ لە ھەمان ڕۆژ کە گۆرانییە تاکەکە بڵاوکرایەوە. لەیلا کۆبۆ لە گۆڤاری Billboard ڤیدیۆکەی پێناسەکرد بە "تەقینەوەیەکی ڕەنگ و سەما" کە دیمەنی خەڵکە لە دەورووبەری زەوی یەکدەگرن لە میوزیکدا، گۆرانییەکە ھەندێک کەسی بەناوبانگی تێدایە، کە یەکێکیان میلیۆنێری ئیتاڵی گریانلوسا قاچی.

میوزیک ڤیدیۆکە زیاتر لە ١٫٦ میلیارد بینەری ھەبووە لە یوتیوب لە فێبریوەری ٢٠١٨، واتە بووەتە ٣٢ەم ڤیدیۆی پڕ بینەر لە یوتیوب.

ڕیمیکسی بیانسێ[دەستکاری]

"می گێنتێ"
تاکەگۆرانی لە لایەن {{{Artist}}}
بەرھەمھێنەر(ان)
  • ویڵی ویلیام
  • بیانسێ (add.)
کاتزانیی گۆرانییە تاکەکانی بیانسێ
"Shining"
"بریسکەدار"
(٢٠١٧)
"Mi Gente (Remix)"
"خەڵکەکانم (ڕیمیکس)"
(٢٠١٧)
"Walk on Water"
"ڕۆیشتن لەسەر ئاو"
(٢٠١٧)
ڤیدیۆکلیپ
داڕێژە:یوتیوب

لە ٢٨ی سێپتەمبەری ٢٠١٧دا، جۆری ڕیمیکسەکە بەیارمەتی دەنگیی گۆرانیبێژی ئەمریکی بیانسێ بڵاوکرایەوە لە فرۆشگا دیجیتاڵەکان و خزمەتگوزارییەکانی میوزیک. ڕیمیکسەکە بڵاوکرایەوە وەک گۆرانییەکی تاک لەلایەن Universal Music Latin، Republic Records، Columbia Records، و Parkwood Entertainment. بیانسێ ھەموو ئەو داھاتەی لە گۆرانییەکەوە دەستیکەوت بەخشییە خێرخوازییەکانی نەھێشتنی ھەژاری لە مەکسیک، پۆرتۆ ریکۆ، و دوورگەکانی تری کاریبی. باڵڤین و ویلیام ئاشکرایان کرد کە بیانسێ باشترین ھەڵبژێردراو بووە بۆ ڕیمیکسەکە، ھیچ داخوازییەک نەبووە بۆ ڕازیبوون بۆ گۆرانییەکە کە ئەویان ھەڵبژاردووە.

میوزیک ڤیدیۆ[دەستکاری]

میوزیک ڤیدیۆکە بە ھەمان شێوە بڵاوکرایەوە لە یوتیوب بە یارمەتی بەرھەمھێنەری ئەمریکی دیپلۆ، دی جەی فەڕەنسی دەیڤد گوێتا، دی جەی ھۆڵەندی مارتن گاریکس، دی جەی ھۆڵەندی تیێستۆ، یوتیوبەری ڤەنزوێلی لێلێ پۆنس، یاریزانی تۆپی پێی بەڕازیلی نەیمار، گۆرانیبێژی بەڕازیلی ئانیتا، گۆرانیبێژی کۆڵۆمبی ئێل لانێ، یاریزانی تۆپی پێی پرتوگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و چەند ڤیدیۆیەکی دروستکراوی ھەواداران.

پێشوازیکردنی ڕەخنەگرانە[دەستکاری]

وەشانەکەی لەگەڵ بیانسێ ناونرا بە "باشترین تراکی نوێ" لە وێبسایتی Pitchfork لەگەڵ ماثێو ئیسماعیل رویز ئاشکرای ئەکەن کە گۆرانییەکە "دەربارەی شانازی کلتووری بڵاوکراوەیە، یەکێکە کە لێوارەکان تێئەپەڕێنێت و پێشبڕکێ ئەکات، لە کۆڵۆمبیا بنچینەی جەی باڵڤینەوە بۆ پۆرتۆ ریکۆ و بەرامبەر ھەموو لاتینیدادەکان. ئەوە لێدوانێکە کە "El mundo nos quiere" (جیھان ئێمەی ئەوێت) خراوەتە سەر مستەکۆڵەیەکی سەر ڕاوەشێنەر، بیانسێ لەمە تێدەگات، و بە ڕیمیکسەکەی، یارمەتی وشەکانی ئەدات بە کردار. ئەمە دەنگی وەک ھاوبەشی کردنە.". ڕانداڵ ڕۆبێرتس لە لۆس ئەنجلس تایمز ئەمەی نووسیوە: "بۆ ئەوەی بڵێم بیانسێ دەستی ھەیە لە ڕیمیکسەکەدا نا ئاشکرایە، میوانە ناحەزەکان کە ھاوبەشیکردنەکانیان سنووردار ئەکەن بۆ گۆرانییەکی ھۆنراوە و کۆپلە دواکەوتوو، بیانسێ لە یەکەم ھۆنراوەوە ”می گێنتێ“ ئەشێوێنێت، و قازانج ئەکات بۆ پیشەگەرێکی دوو زمانزان بەھۆی ڕیتمییەوە، گۆرانییەکی بیت بەرز لەوە ئەچێت کە شاژنەکە خۆی بێت."

دەرکەوتن لە میدیای تر[دەستکاری]

گۆرانییەکە بیستراوەکان لە پەخشی تەلەفزیۆنی How to get away with Murder.

سەرچاوەکان[دەستکاری]