میراتی بۆرن (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

میراتی بۆرن (بە ئینگلیزی: The Bourne Legacy) فیلمێکی ئەکشن و ھەستبزوێن و سەرکێشی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠١٢ لە نووسین و دەرھێنانی تۆنی گیلرۆی. لەم فیلمەدا جێرمی ڕێنەر، ڕەچەڵ وایس، ئێدوارد نۆرتن و ئۆسکار ئیسحاق ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕاوە. فیلمی میراتی بۆرن تاکە فیلمە لە زنجیرەی بۆرن کە مات دەیمن ڕۆڵی سەرەکی تێدا نەگێڕاوە. بەپێی وتەی خودی دایمون، ڕەتیکردووەتەوە بگەڕێتەوە بۆ ڕۆڵی بۆرن، چونکە پۆڵ گرینگراس وەک دەرھێنەر لەناو فیلمەکەدا نەبووە. وێنەگرتن بە پلەی یەکەم لە شاری نیویۆرک بوو، ھەندێک دیمەن لە فلیپین و کۆریای باشوور و کەنەدا وێنەگیراون. فیلمەکە لە ١٠ی ئابی ٢٠١٢ بڵاوکرایەوە، بەگشتی پێداچوونەوەی لەباری لێکرا و داھاتی ٢٧٦ ملیۆن دۆلاری لە بۆکس ئۆفیسدا بەدەستھێنا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]