مۆداڵیتە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە زمانەوانی و فەلسەفەدا، مۆداڵیتە (modality) توانایی و ھێزی زمانە بۆ گرتنەبەری ھەندێ ڕێوشوێن بە مەبەستی درکاندنی پەیوەندیی شتەکان لەگەڵ واقیع یا ڕاستیدا، یا دەربڕێنی ڕوانگەی بێژەر یا نووسەر لەبارەی ئەوەوە کە دەوترێ یا دەنووسرێ. ھەر ڕستەیەک کە دڵخوازبوون یا ڕێتێچوون یا ڕێپێدراوبوون یا پێویستبوونی شتێ بدرکێنێ «مۆداڵ» بە ئەژمار دێت. بۆ وێنە، «باشترە ئالان بچێتەوە بۆ قوتابخانەکەی»، یا «پێویستە ئالان بچێتەوە بۆ قوتابخانەکەی».[١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Modality (linguistics)", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-10-29, retrieved 2024-03-22
  2. ^ "وجهیت". rasekhoon.net. Retrieved 2024-03-22.