وتووێژ:مۆداڵیتە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Calak پێشتر، لە پەڕەی داخوازی بەرامبەری کوردیا باسی mode و modal و modalityمان کرد. دوای لێکۆڵینەوە بەو ئاکامە گەیشتم کە باشترین بەرامبەری کوردی بۆ mode پێودان -ە. پێودان ھەم بە مانای ئەنازەیە، ھەم بە مانای ڕێوشوێن و دەستوور. modeیش ھەروایە. لە بنەڕەتا بە مانای ئەندازە و پێوانەیە. بۆ نموونە، لە ماتماتیکدا باسی Modular arithmetic ھەیە کە بە فارسی پێی ئەڵێن پیمانه ای، لە کوردیشا شتێکی وەکوو ئەوەیان بۆ داناوە. ھەروەھا، کە ئەڵێن مۆبایلەکەت چووە مۆدی airplane یانی ھەندێ ڕێوشوێنی پێویستی گرتە بەر. یا کە ئەڵێن modify یا modulate مەبەست پێودان بۆ دانانە. پیرەمێرد لەبارەی گەردوونەوە ئەڵێ:

هەر لەو ڕۆژەوە کە تێکخراوە / هێشتا گەڕێکی لێ نەگۆڕاوە.

هەر بەو پێودانە کە بۆت داناوە / وا دێت و دەچێ، هیچ نەوەستاوە.

بە کورتی ئاوای لێ دێ:

mode = پێودان modal = بەپێودان modality = بەپێودانبوون

پێم خۆشە بیروڕای تۆش بزانم. Aza (لێدوان) ‏٠٧:٢٦، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: سڵاو و ڕێز. دوێشەو پەیامەکەتم دیت و هەر خەریکم فکری لێ دەکەمەوە. تۆ پێت وایە دان لێرەدا چی بێ؟ هەر چاوگی دان-ە؟ چالاک وتووێژ ‏١٧:٠٩، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak سڵاو. نازانم. دەشێ چاوگی دان بێ، چونکە پێودانک -یشمان ھەیە و پاشگری -دانک (ئەگەر پاری دانک لە پێودانک -دا پاشگر بێ) ھەمان دان + ک -یە. وەک ئاگردانک، شەکردانک. ئەڵبەتە ئەمانە زۆرتر لە کرمانجیا باون. Aza (لێدوان) ‏١٩:٥٣، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak چاوگی دان نە، چاوگی دانان. Aza (لێدوان) ‏٠٠:٤٩، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ئەگەر چاوگی دانان بێ دەتوانین بڵێین پێودان (یان پێودانک) ناوی چاوگی پێودانانە. بەم پێیە ئەوەی بە مانای «ئەندازە» بێ وشەی پێو-ە نەک پێودان.
پێو ناوی چاوگی پێوان-ە وەک ترس و پرس کە ناوی چاوگی ترسان و پرسین-ن. ھاومانایە لەگەڵ پیڤ-ی کرمانجی لە چاوگی پێڤان ھەر بە مانای «ئەندازە».
من پێم وایە وشەی پێودان لە ھەنبانەدا دەقیق مانا نەکراوەتەوە بەڵام بەداخەوە تووشی نموونەی تر نەبوومە لە شیعر و ڕستەدا ھەتا ڕێک بزانم مانای چییە. لەو بەیتە شیعرەشدا وێ دەچێ بە مانای معیار-ی فارسی و عەرەبی بێ کە بە ئینگلیزی دەبێتە standard (وەک دەڵێن فارسی معیار یانی Standard Persian).
ئەوە بیروڕای من بوو. زۆر سپاس. چالاک وتووێژ ‏٢٠:٠١، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak سپاس. کەوایە، جارێ ئەیکەمە مۆداڵیتە. Aza (لێدوان) ‏٠٧:٤٩، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: یەک شت زیاد کەم. وەک وتم نازانم وشەی پێودان لە شیعر و پەخشاندا نموونەی تری ھەیە یان نا. بەڵام ئەگەر بێت و تەنیا نموونەکەی لە شیعردا ھەر ئەو بەیتەی پیرەمێرد بێ دەتوانین بڵێین پێودان تصحیف-ی پێومان بووە (ھەڵبەت دەبێ بەجوانی لەمە خاترجەم بین). پێومان ناوی چاوگی پێوان-ە بە مانای «ئەندازە» وەکوو سووتمان و سووتان.
ئەگەر واش نەبێ ھەر دەتوانین لە پێومان بە مانای «ئەندازە» بۆ وشەسازی کەڵک وەربگرین. سپاس. چالاک وتووێژ ‏٠٩:٣٠، ٢ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]