مانتیس (کۆمیکی مارڤڵ)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ماتیس (بە ئینگلیزی: Mantis) کارەکتەرێکی سووپەرھیرۆی خەیاڵییە لە کتێبە کۆمیکەکاندا کە لەلایەن مارڤڵ کۆمیکسەوە بڵاودەکرێتەوە. کارەکتەری مانتیس لەلایەن نووسەر ستیڤ ئینگلھارت و دیزاینەر دۆن ھێکەوە دروست کراوە؛ کە بۆ یەکەمجار لە "تۆڵەستێنەکان #١١٢" (حوزەیرانی ١٩٧٣) دەرکەوت. ئەندامی پێشووی گرووپی تۆڵەسەندنەوەکانە و ھەروەھا ئەندامی ئێستای گرووپی پارێزەرانی گالاکسییە. پام کلیمەنتیف ڕۆڵی مانتیسی لە فیلمی پاسەوانانی گەردوون ٢ (٢٠١٧) بینیوە و ھەروەھا جارێکی دیکە لەم ڕۆڵەدا لە فیلمی تۆڵەستێنەکان: جەنگی بێکۆتا (٢٠١٨) و تۆڵەستێنەکان: کۆتایی یارییەکە دەرکەوتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]