مالکۆم ئێکس
| مالکۆم ئێکس | |
|---|---|
مالکۆم ئێکس لە ئازاری ١٩٦٤ |
|
| ناوی خۆماڵی | Malcolm X |
| لەدایکبوون | مالکۆم لیتتڵ ١٩ی ئایاری ١٩٢٥ ئۆماها، نێبراسکا، ئەمریکا |
| مەرگ | ٢١ی شوباتی ١٩٦٥ (٣٩ ساڵ) نیویۆرک سیتی، نیویۆرک، ئەمریکا |
| ھۆکاری مەرگ | کوشتن بە دزییەوە (بەرکەوتنی گوللە) |
| شوێنی گۆڕ | فێرنکڵیف سیمەتری |
| شوێنی گۆڕ | ئەمریکا |
| نەتەوە | ئەفریقی ئەمریکی |
| ناوەکانی تر | الحاج مالک الشباز |
| ڕێکخراو | نەتەوەی ئیسلام، مزگەوتی موسوڵمان، ڕێکخراوی یەکێتی ئەفریقییە ئەمریکییەکان |
| کاریگەرییان ھەبووە لەسەری | ئێلیجاە موحەممەد مارکوس گارڤی |
| ئایین | ئیسلام سوننی (دوای پەشیمان بوونەوە لە ڕێکخراوی نەتەوەی ئیسلام) |
| ھاوسەر | بێتی شابازز |
| منداڵەکان | Attallah Shabazz Qubilah Shabazz Ilyasah Shabazz Gamilah Lumumba Shabazz Malikah Shabazz Malaak Shabazz |
| واژۆ | |
| ماڵپەڕ | |
| ماڵپەڕی ڕەسمی مالکۆم ئێکس | |
| تێبینی | |
مالکۆم ئێکس یان مالکۆم لیتڵ (بە ئینگلیزی: Malcolm X) (١٩ی ئایاری ١٩٢٥ – ٢١ی فێبریوەری ١٩٦٥)، ناسراوە بە الحاج مالک الشباز،[٢] وەزیرێکی ئەفریقی-ئەمریکی، وتاربێژی خەڵک و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ بوو.[٣][٤][٥][٦] لای شوێنکەوتووان و ڕێزلێگرانی پارێزەرێکی جەربەزەی مافەکانی ئەفریقییە ئەمریکییەکان بوو، ئەو پیاوەی کە ئەمریکییە سپی پێستەکانی بە ڕەقترین زاراوە تاوانبار کرد بۆ ئەو تاوانانەی کە دژ بە ئەمریکییە ڕەش پێستەکان ئەنجامیان دابوو.[٧] ڕەخنگرانی تاوانباریان کرد بەوەی کە هەستاوە بە هەوڵی ڕەگەزپەرستی و بە بەرز ڕاگرتنی ڕەش پێست و بەکارهێنانی زەبر و زەنگ.[٨][٩][١٠][١١][١٢] مالکۆم ئێکس بە یەکێک لە هەرە مەزنترین و کاریگەرترین کەسایەتییە ئەفریقییە ئەمریکییەکان وەسف کراوە لە مێژوودا.[١٣][١٤][١٥]
مالکۆم ئێکس لە ئۆماها، نێبراسکا لەدایکبوو. ڕووداوەکانی ژیانی منداڵی کە لەوانە بریتی بوو لە وانەکانی باوکی کە بایەخی دەدا بە شانازی کردن بە ڕەش پێستی و پشت بەستن بەخۆ، و هەروەها ئەزموونەکانی خۆی کە گرنگی دەدا بە ڕەگەز، ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان بینی لە ژیانی مێردمنداڵی و گەنجێتی دواتری مالکۆم ئێکس. کاتێک کە گەیشتە تەمەنی ١٣ ساڵی، باوکی کۆچی دوایی کرد و دایکیشی خرایە نەخۆشخانەی دەروونی. دواتر کە لە زنجیرە خانووەکان کە شوێنێک بوو بۆ بەخێوکردن مایەوە، مالکۆم ئێکس تێوەگلا لەو کارە تاوانییانەی کە لە بۆستن و نیویۆرک ئەنجامدرا. لە ساڵی ١٩٤٦ مالکۆم ئێکس حوکم درا بە ٨ بۆ ١٠ ساڵ زیندانی.
کاتێک کە لە زیندان بوو، مالکۆم ئێکس بوو بە یەکێک لە ئەندامانی ڕێکخراوی نەتەوەی ئیسلام. لە دوای ئازادکردنی مەرجی لە ساڵی ١٩٥٢، بوو بە یەکێک لە سەرکردەکانی ڕێکخراوی نەتەوەی ئیسلام و وتەبێژی ڕەسمی ئەو ڕێکخراویە. بۆ ماوەی نزیکەی ١٢ ساڵ بووە ڕووی گشتی و گەلی ڕێکخراوی نەتەوەی ئیسلام. دواتر جیاوازی لە نێوان مالکۆم ئێکس و ئێلیجاه موحەممەد، سەرۆکی نەتەوەی ئیسلام، بووە هۆی ئەوەی کە مالکۆم ئێکس واز لەو ڕێکخراویە بهێنێت لە ئازاری ١٩٦٤.
لە دوای جێهێشتنی لە نەتەوەی ئیسلام، مالکۆم ئێکس بووە موسوڵمانێکی سوننی و چوو بۆ مەککە بۆ حەج کردن، کە دوایی بووە هۆی ئەوەی کە وازی لە ڕەگەزپەرستی هێنا و دەستی لێهەڵگرت. بە شێوەیەکی فراوان گەشتی کرد بۆ ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ڕێکخراوی مزگەوتی موسوڵمانی دامەزراند، کە ڕێکخراویەکی ئایینی بوو، وە هەروەها ڕێکخراویەکی تایبەت بە هەموو ئەفریقا، کە ناوی یەکێتی ئەفریقی-ئەمریکی بوو دامەزراند. لە ماوەی کەمتر ساڵێک دوای ئەوەی کە ڕێکخراوی نەتەوەی ئیسلامی جێهێشت، مالکۆم ئێکس لەلایەن سێ ئەندامی ئەو کۆمەڵەیە بە شێوەیەکی نهێنی کوژرا لە کاتێکدا کە وتاری دەدا لە نیویۆرک.
سەرچاوە [دەستکاری]
ویکیپیدیای ئینگلیزی - مالکۆم ئێکس
پەراوێزەکان [دەستکاری]
- ↑ http://en.wikipedia.org/wiki/Malcolm_X
- ↑ This name includes the honorific El-Hajj, given on completion of the Hajj to Mecca.
- ↑ Baldwin, Lewis V.; Al-Hadid, Amiri YaSin. Between Cross and Crescent: Christian and Muslim Perspectives on Malcolm and Martin. Gainesville, Fla.: University Press of Florida. p. 135. ISBN 0-8130-2457-9.
- ↑ Dyson, pp. 13–14.
- ↑ Khan, Ali (1994). "Lessons from Malcolm X: Freedom by Any Means Necessary". Howard Law Journal 38: 80. Retrieved August 2, 2009.
- ↑ Morris, Jerome E. (Summer 2001). "Malcolm X's Critique of the Education of Black People". The Western Journal of Black Studies 25 (2). Retrieved August 2, 2009.
- ↑ Cone, pp. 99–100, 251–252, 310–311.
- ↑ "Malcolm X". The New York Times. February 22, 1965. Retrieved August 2, 2008.
- ↑ Evanzz, p. 305.
- ↑ Lomax, When the Word Is Given, p. 172.
- ↑ Rickford, p. 248
- ↑ "The Black Supremacists". Time. August 10, 1959. Retrieved July 28, 2009.
- ↑ Asante, Molefi Kete (2002). 100 Greatest African Americans: A Biographical Encyclopedia. Amhert, N.Y.: Prometheus Books. p. 333. ISBN 1-57392-963-8.
- ↑ Marable, Manning; Nishani Frazier, John Campbell McMillian (2003). Freedom on My Mind: The Columbia Documentary History of the African American Experience. New York: Columbia University Press. p. 251. ISBN 0-231-10890-7.
- ↑ Salley, Columbus (1999). The Black 100: A Ranking of the Most Influential African-Americans, Past and Present. New York: Citadel Press. p. 88. ISBN 0-8065-2048-5.
بەستەری دەرەکی [دەستکاری]
| Commonsی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە Malcolm X تێدایە. |