ماریۆ گۆمێز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ماریۆ گۆمێز گارسیا لەدایک بووی ١٠ی جوڵای ساڵی ١٩٨٥ لە ناوچەی ڕێدلینگن لە ڕۆژئاوای ئەڵمانیا ، ئەو لە ئێستادا یاریکەری یانەی یانەی شتوتگارت درێسی ژمارە ٢٧ ی یانەکەی دەپۆشێت.

ماریۆ گۆمێز بەدرێس هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا

یانەکان[دەستکاری]

یانەی شتوتگاری ئەڵمانی[دەستکاری]

لە سەرەتای دەستپێکی یاری ماریۆ گۆمێز دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٣ کاتێ بۆتیپی دووەمی یانەی شتووتگارد یاری کرد بەھۆی ئاستە کەم وێنەیەکەی کە لە ٤١ یاری توانی ٢١ گۆڵ تۆمار بکات کە بۆ یاریکەرێکی لاو باشترین دەسکەوتە دواتەبانگێشتی تیپی یەکەمی یانەی شتوتگاردی ئەڵمان کرا کە لەگەڵ ئەم یانەیەش ئاستێکی بێ وێنەی پێشکەش کرد توانی ١٢١ یاری فەرمی یانەکەی ٦٣ گۆڵی تۆمارکرد و لەوەرزی ٢٠٠٦ - ٢٠٠٧ توانی لەگەڵ یانەی شتوتگارد خولی بۆندسلیگابەدەست بھێنن دواتر ماریۆ گۆمێز کەوتە بەر چاوی یانەی بایەرن میونخ ئەلمانی ئەم یانەیە گۆمێزیان بەبڕی ٣٠ ملیۆن یۆڕۆ کڕی کە ئەمەش بۆ یاریکەرێکی لاو نرخێکی زۆرە لە بۆندسلیگا

یانەی بایەرن میونخ[دەستکاری]

لەساڵی ٢٠٠٩ دوای پەیوەندی کردن بەیانەکەی ھەرێمی باڤاری واتەیانەی بایەرن میونخ ، ماریۆ گۆمێز بەردەوام بوو لە ئاستە بەرزەکەی لە گەڵ ئەم یانەیەش لە ١١٥ یاری ٧٥ گۆڵی تۆمارکرد.

ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا[دەستکاری]

دوای ئەو ئاستە زێڕێنەی گۆمێز پێشکەشی کرد کەوتە بەر دڵی ڕاھێنەری ئەڵمانیا یواخیم لۆف گۆمێزی لەساڵی ٢٠٠٧ بانگێشت کرد کە پێشتر یاریکەری تیپی لاوانی ئەڵمانیا بوو

ماریۆ گۆمێز لەکاتی بەرزکردنەوەی خولی بۆندسلیگا لەگەڵ یانەی شتووتگارد لە ساڵی٢٠٠٧.

دەستکەوتەکان[دەستکاری]

یانەی شتووتگارد[دەستکاری]

لەگەڵ یانەی بایەرین میونخ[دەستکاری]

ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا[دەستکاری]

دەستکەوتی تاکەکەسی[دەستکاری]

  • گۆڵکاری بۆندسلیگا بە تۆمارکردنی (٢٨) گۆڵ لەساڵی ٢٠١١
  • باشترین یاریزانی ساڵی ووڵاتی ئەڵمانیا لەساڵی ٢٠٠٧
  • گرانترین بۆندی یاریزان لەمێژووی بۆندسلیگا (( لەیانەیەکی ئەڵمانیەوە بۆ یانەیەکی ئەڵمانی)) بەبڕی ٣٠ ملیۆن یۆڕۆ بووە

سەرچاوە[دەستکاری]