لە پشت چاکە و خراپەدا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لە پشت چاکە و خراپەدا
سەرناوJenseits von Gut und Böse
SubtitleVorspiel einer Philosophie der Zukunft
کاری وەرگیراوSketch of a new esthetic of music
بابەتی سەرەکیڕەوشت
پاشکۆوەھای گوت زەردەشت
لەدوای ئەوڕەگەزناسی ئەخلاق
چەشنفەلسەفە، وتار
دانەرفریدریش نیچە
وڵاتی بنەڕەتئەڵمانیا
زمانئەڵمانی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە١ی کانوونی دووەمی ١٨٨٦
Full work available at URLhttps://www.projekt-gutenberg.org/nietzsch/jenseits/jenseits.html
دۆخی چاپکردنپاوانی گشتی، پاوانی گشتی

لە پشت چاکە و خراپەدا (بە ئەڵمانی: Jenseits von Gut und Böse) پەرتووکێکی فەیلەسوفی ئەڵمانی فریدریش نیچەیە کە لە ساڵی ١٨٨٦ بڵاوکراوەتەوە. ئەم پەرتووکە لەسەر بیرۆکەکانی پەرتووکی پێشووی وەھای گوت زەردەشت بنیات نراوە و فراوانتریان دەکات و لە ڕوانگەیەکی ڕەخنەگرانەتر و مشتومڕتر مامەڵەیان لەگەڵ دەکات.[١]

نیچە لە زستانی ١٨٨٥–١٨٨٦دا لە نووسینی تەواو بوو و ناردی بۆ دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی کریندەر لە لایپزیگ بەڵام ڕەتکرایەوە، پاشان ناردی بۆ چاپخانەی کارل دۆنکەر لە بەرلین و لەوێش ڕەتیانکردنەوە چاپی بکەن، بۆیە بە خەرجییەکانی خۆی بڵاویکردەوە لە دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ناومان لە لایپزیگ. لە ماوەی دە مانگی یەکەمی بڵاوبوونەوەی پەرتووکەکە، تەنیا ١١٤ دانەی لێ فرۆشرا.

نیچە لە پەرتووکەکەیدا ھێرش دەکاتە سەر فەیلەسوفەکانی ڕابردوو و تاوانباریان دەکات بەوەی کە ھەستێکی ڕەخنەگرانەیان نییە و پەسەندکردنی کوێرانەیان بۆ پۆستولاتی مەسیحی لە ڕەوشتدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]