لەی جوون
لەی جوون | |
---|---|
雷军 | |
لەدایکبوون | |
نیشتەجێی | پێکەن، چین |
خوێندنگە | زانکۆی ووھان[١] |
پیشە | ھاودامەزرێنەر & دامەزرێنەری کۆمپانیای شاومی[٢] سەرۆکی کینگ سۆفت سەرۆکی UCWeb Inc. سەرۆکی YY.com[٣] |
ناسراوە بە | دامەزرێنەری شاومیەھەڵەی ژێدەرەکان: The opening <ref> tag is malformed or has a bad name |
ھاوسەر | چان تانگ (张彤) |
مناڵ(ەکان) | ٢ |
وێبگە | Lei Jun's Blog |
لەی جوون لەدایک بووی ١٦ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٦٩، بلیۆنێرێکی چینیە و ھاودامەزرێنەری کۆمپانیای شاومیە، یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنەر و دروستکەری مۆبایل لەجیھان.
ژیاننامە[دەستکاری]
لەی لەدایکبووی ١٦ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٦٩ لەشیانتاو٫ ھوبی٫ چین. لەساڵی ١٩٨٧ خوێندنی ناوەندی تەواو کرد لە قوتابخانەی میانیانگ و دەستی بەخوێند کرد لە زانکۆی ووھان. لە ساڵی ١٩٩٢دا چووە نێو کۆمپانیای کینگسۆفت وەک ئەندازیارێک٫ دوواتر بوو بە بەڕیوەبەری کۆمپانیاکە لە ١٩٩٨، وە لەی بەھۆی خراپی تەدروستی دەستی لەکار کێشایەوە وەک سەرۆک و بەڕیوەبەری کینگسۆفت لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧.
|لە ساڵی ٢٠٠٠ Joyo.comی bookstoreی سەرھێڵی دامەزراند٫ کە فرۆشتیە ئەمازۆن بە بڕی ٧٥ میلیۆن دۆلار لە ٢٠٠٧.
|لە ٢٠٠٨ بوو بە سەرۆکی UCWeb.
|لە ٢٠١١ دووبارە چوەوە نێو کینگسۆفت وەک سەرۆک.
|لە ٢٠١٣ لەی جوون دیاری دەکرێت وەک نوێنەری نەتەوەی کۆنگرێس.
|لە ٢٠١٤ ناوی دەچێنە نێو فۆربس وەک بازرگانی ساڵ.
شاومی[دەستکاری]
لە ٦ی نیسانی ٢٠١١ کۆمپانیای شاومی دامەزرا لە لایان لەی جوون٫ کۆمپانیایەکی تەکنۆلۆجی بەرھەمھێنەری مۆبایلی زیرەکە.
|ئەم کۆمپانیایە مۆبایلی زیرەک، تابلێت، تەلەڤیزیۆن، ڕاوتەر، بانکی ووزە، بڵندگۆی گوێ، وە پاکەرەوەی ئاو، و تەنانەت ڕۆبۆتی بۆشای و سکوتەر.
ژیانی کەسی[دەستکاری]
لەی جوون ھاوسەرگیری کردووە لە گەڵ چان تانگ، و دوو منداڵیان ھەیە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ئ ا Lei Jun, Forbes, 5 ئازار 2014, archived from the original on 21 February 2014, retrieved 5 March 2014
- ^ Xiaomi Management, Xiaomi Tech, 5 March 2014, archived from the original on 2ی Januaryی 2014, retrieved 5 March 2014
{{citation}}
: Check date values in:|archivedate=
(help) - ^ Lei Jun, CrunchBase, 5 March 2014, archived from the original on 20ی Februaryی 2014, retrieved 5 March 2014
{{citation}}
: Check date values in:|archivedate=
(help)