ئاوەز
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
ئاوەز کە خەوت دەعبا وەبەر دێ، فرانسیسکۆ گۆیا، ١٧٩٩
ئاوەز یان ئەقڵ لێھاتوویییەکی ھزرییە لە مرۆڤدا کە توانایە لە دەرھێنانی ئاکامەکان لە پێشگرە (گریمان) و پێشەکییەکان. کەواتە کاری ئاوەز ئەنجامگرییە. ئاوەز یەکێک لەو ئامرازانەیە کە بوونەوەرە ئاوەزمەندەکان بۆ پێشنیارکردن یان دەستنیشانکردنی سۆنگەکان یان ڕاڤەکانی ھۆ و بەرھۆ کەڵکی لێ وەردەگرن.
لە ئینگلیزیدا ئاوەز دەبێتە reason، ھەڵبەت ئەگەر وەکوو ناوێکی دەرھەست لە ڕستەدا دەرکەوتبێ، ئەگەر نا reason واتە ھۆ: لێکدانەوەیەک کە ڕاڤە دەکا یان ئەوەی پاساو دەھێنێتەوە.