كەم خوێنيى خانەی داسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کەمخوێنی خانەی داسی نەخۆشییەکی بۆماوەییە و تێکچوونێکی خوێنە کە بە ناتەواوی هیمۆگلۆبین (Hbs) ناسراوە. هیمۆگلۆبینی ئاسایی نەرم و بازنەییە و ڕێگە بە خانەکە دەدات بە ئاسانی بە موولوولەکانی خوێندا تێپەڕێت . خانەکانی هیمۆگلۆبینی خانەی داسی ڕەق و شێوەی داسیان هەیە. ئەم خانانە مەیلیان هەیە پێکەوە کۆببنەوە، بۆیە بە ئاسانی بە موولوولەکانی خوێندا تێناپەڕن. ئەم پۆلانە دەبنە هۆی وەستانی ڕۆیشتنی خوێنی هەڵگری ئۆکسجین . بە پێچەوانەی ئەو خانانەی کە هیمۆگلۆبینیان ئاساییە و زیاتر لە ١٢٠ ڕۆژ دەژین، خانە داسییەکان دوای ١٠-٢٠ ڕۆژ دەمرن. ئەم پرۆسەیە دەبێتە هۆی کەمخوێنی لە ماوەی درێژخایەندا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای فارسی