قەڵای سرۆچک
قەڵای سرۆچک
Srochk citadel قلعة سروجک | |
---|---|
وڵات | کوردستان[١] عێراق |
پارێزگا | سلێمانی |
قەزا | قەزای سەید سادق |
ناحیە | ناحیەی سرۆچک |
دامەزرێنەر | میرنشینی ئەردەڵان |
بەرزایی | ١١٠١ مەتر (٣٬٦١٢ پێ) |
قەڵای سرۆچک ئەو قەڵا دێرین و مێژووییە دەکەوێتە نزیک گوندی قەویلەی خۆرھەڵاتی ناحیەی بەرزنجەی ناوچەی شارباژێڕ و لەسەر ڕەوەزە شاخێکی سەخت و بەرز لەشوێنێکی گرنگ و ستراتیژی ھەڵکەوتووە.
ناو
[دەستکاری]- ناوی شاژنی فەرمانڕەوای قەڵاکە (سرۆچ جوان) یان (سرۆچ خان) بووە. گوایە ناوی ناوچەی سرۆچک لە ناوی ئەو شاژنەوە ھاتووە.[٢]
- مامۆستا جەمیل ڕۆژبەیانی دەنووسێت کە ناوی سرۆچک لە ناوی (سروج) ی کوردستانی سوریاوە ھاتووە کە ئەو کاتە لەترسی زووڵمی عوسمانیەکان چەند ھۆزێکی ناوچەی سروچ کۆچیان کردووە بۆ سرۆچک و لەوێ ماوونەتەوەو پییان وتوون سرووچیەکان ئێدی وردە ووردە ناوەکە گٶڕاوەو بووە بەسرۆچک ی ئەمڕۆ.[٣]
- وشەی سرۆچک وشە یەکی تورکیە و لە دوو بڕگە پێک ھاتووە (سوە) واتا ئاو، (چک) واتا ئاوی دڵۆپ دڵوپ یان جۆرە چۆڕ ئەمەش لە ناوی کانی قە ڵاکەوە ھاتووە و کە ئاوێکی کەمی چۆڕە چۆڕی ھە یە.
مێژوو
[دەستکاری]مێژووی دروست کردنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میرنشینی ئەردەڵان، و پێش فەرمانڕەوایی مەئموون بەگ (١٤٥٧ـ١٤٩٤ز) ی ئەردەڵان. لەسەردەمی میرنشینی بابانیش دا وەکو زیندانییەکی گرنگی سەربازی سوودی لێ وەرگیراوە و بەھۆی کێشە و ململانێیە بەردەوامەکانی ناو بنەماڵەشەوە چەند پاشایەکی بابانی ماوەیەک تێیدا زیندانی کراون، ھەر چەندە دیوارەکانی لەبەردی تایبەتی بەقسڵ و گەچ و بەشێوەیەکی زۆر پتەو دروست کراوە، بەڵام لەئێستادا بەھۆی پشت گوێ خستنی لایەنی پەیوەندیدار زوربەی دیوارەکانی داڕماوە، دەربارەی دروست کردنەکەشی باس لەوە دەکرێت دوای تەواو کردنی قەڵاکە، وەستاکەی کوژرابێت بۆ ئەوەی نھێنی دروست کردن و شوێنە سەربازییەکانی بە شاراوەیی بھێڵرێتەوە و دوژمن کەڵکیان لێوەرنەگرێت.[٤]
شێوازی قەڵاکە
[دەستکاری]دەرگای بەشی خوارووی قەڵای سرۆچک دابەڕووی گوندی میرمامدا سەرچاوەی ئاوی قەڵاکە لەوێوە لەژێر تاشەبەردوو شاخەکەوە ھەڵدەقوڵێت. دەوری سەرچاوە ئاوەکەیان بەدیواری قەڵاکە ھەڵچنیوە و خستوویانەتە ناو قەڵاکەوە بەراستی کارێکی ئەندازیاری پڕ ھونەری جوانی ئەو سەردەمەی تێدا کراوە بۆ ئەوەی دوژمن پەی بەسەرچاوەی ئاوی قەڵاکە نەبات لە ترسی داگیرکردن. پاشان بەچەندەھا قاڵدرمەی بەردین سەردەکەویتە ناو قەڵاکە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ شێخ محەممەدی مەردۆخ. «مێژووی کورد و کوردستان» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
- Pages using the JsonConfig extension
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using infobox settlement with no coordinates
- Pages using infobox settlement with unknown parameters
- پێگە شوێنەوارییەکانی کوردستان
- خانووبەرەکان و پێکھاتەکانی ھەولێر
- پێگە شوێنەوارییەکانی عێراق
- قەڵاکانی کوردستان
- قەڵاکان