عەمار کۆفی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەمار_کۆفی
لەدایکبوون (١٩٩١-٠٧-١٤) ١٤ی تەممووزی ١٩٩١ (تەمەن ٣٢ ساڵ)
پیشەگۆرانیبێژ
ئامێری مۆسیقادەنگ

عەمار کۆفی (بە ئینگلیزی: Ammar Alkoofe) گۆرانیبێژێکی کوردی باشووری کوردستانە، کە لە وەرزی سێیەمی بەرنامەی "عەرەب ئایدڵ"دا بەشداری کردووە، و پێشتریش لە یەکێک لە پرۆگرامە ناوخۆیییە کوردییەکان بەشداری کردووە. لە دوای بەشداریکردنی لە بەرنامەی بەھرەمەندەکانی عەرەب ئایدڵ لە کەناڵی ئێم بی سی ١ ناوبانگی دەرکرد.

پیشە[دەستکاری]

لە چەپەوە؛ عەمار کوفی لەگەڵ هەڵکەوت زاهیر و عەدنان تەیموور.

لە تەمەنی گەنجییەوە حەزی لە میوزیک و گۆرانیوتن بووە، بە بەشداریکردنی لە بەرنامەی عەرەب ئایدڵ لە وەرزی سێیەمیدا بۆ ساڵی ٢٠١٤، ھەروەھا لە ڕێگەی نمایشە نایابەکەی و دەنگە بەھێزەکەیەوە، عەمار توانی لە ماوەیەکی کورتدا ناوبانگێکی بەرفراوان بەدەستبھێنێت. گوێگرانی جیھانی عەرەبی و کوردی سەرسام کرد و دڵی ملیۆنان کەسی بەدەست ھێنا. گۆرانییەکانی بوونە یەکێک لەو گۆرانیانەی کە زۆرترین بینەریان ھەبوو لە یوتیووب، کە لەلایەن ئەوەوە پەخش دەکران، گۆرانییەکانی بە زمانی عەرەبی و کوردی بوون و ئێستاش بەردەوامە.[١] لەژێر کاریگەری ھونەرمەندانی پێشەنگی کورد و عێراقی و عەرەبدا بووە لەوانە: محەممەد عەبدولوەھاب، نازم غەزالی، حەسەن جەزراوی و کازم ئەلساھر.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]