عەرەبی شەمۆ
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
عەرەبی شەمۆ (ماوەی ژیانی:١٨٩٧ - ١٩٧٨) یان عەرەب شامیلۆڤ نووسەرێکی کورد بوو و بە باوکی ڕۆمانی کوردی ناودەبرێت عەرەبی شەمۆ لە گوندی سوسز قارسی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانلی لە بنەماڵەیەکی سەر بەشێخانی ئێزیدی لەدایک بووە کە لەو کاتەدا لەژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی ڕووسیادا بوو هاتۆتە دونیاوە ، یەکەمین ڕۆمانی کوردی نووسیوە کە بە کوردی بڵاوکراوەتەوە بە ناوی شوانی کورد (بە کوردیی باکووری: Şivanê Kurmanca)
بەرهەمەکان [دەستکاری]
- لە ساڵی ١٩٥٨ پەرتووکی بەربانگی لە چاپدا
- لە ساڵی ١٩٥٩ پەرتووکی جیهانی بەختەوەری چاپدا
- لە ساڵی ١٩٦٦دا داستانی قەڵای دمدمی وەرگێڕا بۆ زمانی ڕووسی بەپیتی سلاڤی لە یەریڤان، لەم داستانەدا عەرەبی شەمۆ هەوڵی دا ئەو جەور و ستەمەی کە لە لایەن داگیرکەرانی سەفەوی و عووسمانی لە کوردکراوە بخاتە ڕوو.
- ڕۆمانی شوانی کورد لە ساڵی ١٩٧٧ لە چاپدرا
- ڕۆمانی هۆپۆ لە ساڵی ١٩٩٠ لە چاپدراوە
- چیڕۆکی نێو خەڵکان
- بەرهەمە کۆکراوەکانی عەرەبی شەمۆ