شەھریار جەمشیدی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەھریار جەمشیدی

لەدایکبوون١٩٧١ (تەمەن ٥٢–٥٣)
کرماشان
پیشەمۆسیقار
چالاکبوون١٩٩٠- ئیستا
ناسراوە بەکەمانجەژەن و ئاوازدانەر
کارە ناودارەکان
گوڵی زەرد، کەمانچلو
وێبگەماڵپەری فەرمی


شەھریار جەمشیدی یان شاریار جەمشیدی (لەدایکبووی ١٩٧١ لە کرماشان) مۆسیقار و ژەنیاری کەمانچەی کوردە. لە ساڵی ١٩٧١دا لە شاری کرماشان، رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. لەگەڵ چەندین گرووپی مۆسیقای کوردی کاری کردووە و خۆی گرووپی دیلانی دامەزراندوە.[١]

ژیان[دەستکاری]

لە شاری کرماشاندا لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٩٧دا پلەی کارناسیی لە بەشی مۆسیقای زانکۆ ھونەری تاران وەرگرتووە. لەوێ لە زانستی مامۆستایانێک وەکوو ھووشەنگ کامکار، شەریف لوتفی و تەقی بینش و ھتد کەڵکی وەرگرتووە. دوای ئەوە لە لای ئەردەشیر کامکار و ھادی مونتەزیری مەشقی کەمانچەی کردووە. ھەروەھا ھونەرمەندی بەناوبانگی کورد موجتەبا میرزادە کاریگەرییەکی زۆری لە سەر ڕوانگەی ھونەریی شەھریار جەمشیدی بووە.

چالاکیی ھونەری[دەستکاری]

وێنەیەکی شاریار جەمشیدی لە کاتی کەمانچە ژەندندا

گرووپەکان[دەستکاری]

شەھریار جەمشیدی لەگەڵ ئەم گرووپانەدا کاری کردووە:

  • چکاد
  • دیلان: گرووپی دیلانی لە ساڵی ٢٠٠٣دا بە ناو و یادی ھونەرمەند قادر دیلانەوە دامەزراند.[٢]
  • کەمانچلو: گرووپی کەمانچلو لە ساڵی ٢٠١٣ دا بە ھاوکاری ڕافایل وەینرۆس براون و شاریار جەمشیدی لە ولاتی کەنەدا دامەزراوە.[٣][٤]

ئەلبۆمەکان[دەستکاری]

  • ئەڵوەناتی: ئەم ئەلبۆمە بەشێک لە مەقاماتی ناوچەی گەرمیان و ڕوباری ئەڵونە بە دەنگی ھونەرمەندی نەمڕ یەدوڵڵا ڕەحمانی[٥] لە ساڵی ٢٠٠٤ دا لە شاری تاران تۆمار کراوە.
  • دەنگی کوێستان (٢٠٠٧).[٦]
  • گوڵی زەرد: ئەم ئەلبۆمە پێشکەش کراوە بە خەڵکی شاری کۆبانی(٢٠١٤).[٧]
  • کەمانچلو:[٨] لە ساڵی ٢٠١٧ دا لە کەنەدا تۆمار کراوە.
  • لایلایەکانی کۆچەرێک: بەرھەمی تاکەژەنی کەمانچە، پەیوەندی بە مووزیکی ڕەسەنی کوردی ھەیە و بە شێوازی تاکەژەنی تۆمار کراوە (٢٠١٨).[٩]
  • وڵاتی خۆرنشینی منە ڕۆژئاڤا، داهاتی ئەم ئەلبؤمە بۆ ژنانی و کچانی ئازارچەشتوی ئیزەدی شینگال تەرخان کراوە (٢٠٢٠).[١٠]
  • سیبەرەکان، بەرھەمی سێیەمی تیپی کەمانچلۆ (٢٠٢٠).

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ هاوڕێ باخەوان. شەهریار جەمشیدی؛ تاقم: ژیونامە؛ زڤانوو بابەتی(کوردی). ماڵپەڕی کوردیپێدیا. سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٣-٢٠٢٢.
  2. ^ "ماڵپەڕی تیپی دیلان". Archived from the original on 21ی Decemberی 2018. Retrieved 26ی Novemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ماڵپەڕی گروپی کەمانچلو(ئێنگیزی). ماڵپەڕی کەمانچلو. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٦-١١-٢٠١٧.
  4. ^ ڕافایل وەینرۆس براون(ئێنگلیزی). ماڵپەڕی گرووپی کەمانچلو. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٦-١١-٢٠١٧.
  5. ^ "ماڵپەڕی سیدی بەی بی". Archived from the original on 18ی Octoberی 2016. Retrieved 18ی Octoberی 2016. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  6. ^ Call of The Mountains(ئێنگلیزی). ماڵپەڕی شەهریار جەمشیدی. سەردان لە ڕێکەوتی ١٦-٣-٢٠٢٢.
  7. ^ پانتەئا بەهرامی. گل زردی برای کوبانی(فارسی). ماڵپەڕی رادیۆ زەمانە. سەردان لە ڕێکەوتی ١٦-٣-٢٠٢٢.
  8. ^ "بەندکەمپ؛ ئەلبۆمی کەمانچلو".
  9. ^ کەمەنچە، شەهریار جەمشیدی؛لایلایەکانی کۆچەرێک(ئێنگلیزی). بڵاست تورونتۆ. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٤-١٠-٢٠١٨.
  10. ^ پۆلیتیکی ئازاد (June 9, 2020). "Welatê min ê lê roj diçe ava". Yeni Ozgur Politika. Retrieved July 27, 2020.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]