شەڕی کفری دەوار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەڕی کفری دەوار
بەشێکە لەAnglo-Egyptian War
وڵاتمیسر
پۆتانی شوێن٣١°٧′٥٢″N ٣٠°٧′٤٨″E
کاتی ڕوودان٥ی ئابی ١٨٨٢
بەشداربووشانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و ئێرلەندا
Map

شەڕی کفری دەوار (بە عەرەبی: معركة كفر الدوار‎) یەکێکە لەو شەڕانەی کە لە سەردەمی شۆڕشی عەرەبیدا لە نێوان میسرییەکان و ھێزە ئینگلیزەکاندا ڕوویان داوە. لە بەرەبەیانی ١١ی تەممووزی ١٨٨٢دا کەشتیگەلی بەریتانی بە سەرکردایەتی ئەدمیراڵ سیمۆن، شاری ئەسکەندەرییەیان داگیرکرد. ھەروەھا ھێزەکانی بەریتانیا بە سەرکردایەتی و فەرمانی جەنەراڵ ئەلیسۆن بەرەو شارۆچکەی کەفر ئەلدوەر، ئەلبەیدە و خورشید جوڵان. بەڵام بۆ ماوەی دوو مانگ ڕووبەڕووی بەرگری یەکی توند بوونەوە لە بەشی سەرەکی ناوچەی بەرەی باکووری ڕۆژھەڵاتی ناوچەی دەریاچەکە. ئەحمەد عورابی زۆربەی ھێزەکانی لە کەفر ئەلدوەر لە کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاست بڵاوە پێ کرد. ئەو سەربازانەی لە باشترین سەربازەکان بوون، لە دامیتە بە فەرمانی عبدالحلمی نیشتەجێ بوون. زۆربەی سوپا بە سەرکردایەتی خوێندکاران بە تۆپی مەیدانی لە کەفر ئەلدوور جێگیر بوون ن عەرەبەکان لەسەر ئەسپی خۆیان بوون و لەگەڵ ھێزە عۆرابییەکان بە چەکە تەقلیدییەکانیان شەڕیان دەکرد. دوای شەڕی قورس بەریتانیا دۆڕاندی و میسرییەکان زۆرێک لە ھێزەکانیان بە دیل گرتوە، جەنەراڵ ئەلیسۆن ناچار بوو پاشەکشە بکات بۆ ئەسکەندەرون بۆ گەڕانەوەی سەربازەکانی بۆ ئەو کەشتیانەی کە بەرەو بەرەی باکووری ڕۆژھەڵات لە پۆرت سەید بە ئامادەکاری چوونە ناو کەنالەی سوێس و دابەزینیان لە گردی گەورە کە لەلایەن ھێزەکانی عورابی یەوە ڕووبەروویان ببونەوە بەڵام ئینگلیزەکان بە خیانەت شەڕی خۆیان بردەوە. لە شەڕەکانی ئەحمەد عورابی لەگەڵ ئینگلیزەکان ژمارەیەکی زۆر لەخەڵکی کوژران.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]