شتە نامۆکان ٢ (ساوندتراک)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شتە نامۆکان ٢
ساوندتراک لە لایەن کایڵ دیکسن و مایکڵ ستێین
بڵاوبوونەوە٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (2017-10-20)
چەشنساوندتراک
ماوە1:11:20
بڵاوکەرەوە
بەرھەمھێنەر
  • کایڵ دیکسن
  • مایکڵ ستێین
مۆسیقای شتە نامۆکان
شتە نامۆکان، جۆری ٢
(٢٠١٦)
شتە نامۆکان ٢
(٢٠١٧)
شتە نامۆکان: مۆسیقای زنجیرەی ڕەسەنی نێتفلیکس
(٢٠١٧)
بەرگی دیکە
بەرگی بڵاوبوونەوەی ڤاینڵ
بەرگی بڵاوبوونەوەی ڤاینڵ

ئەلبومی ساوندتراکی دووەم وەرزی زنجیرەی نێتفلیکسی شتە نامۆکان، ناونراو بە شتە نامۆکان ٢، لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ بە دیجیتاڵی بڵاوکرایەوە، لەڕێی کۆمپانیای تۆمارکردنی لەیکشۆر و ئینڤادا.[١][٢] وەک وەرزی پێشوو، ساوندتراکەکە لەلایەن کایڵ دیکسن و مایکڵ ستێینی باندی سوورڤایڤەوە سازکرابوو. ئەلبومەکە بەشێوەی جەستەییش بڵاوبوویەوە وەک سی دی، ڤاینڵ، و کاسێت، ساڵێک دوای بڵاوبوونەوەی بەشێوەی دیجیتاڵی.[١]

ئاواز دانان[دەستکاری]

دەربارەی ئاواز دانانی ساوندتراکەکە، دیکسن و ستێین پێکەوە وتیان کە وەرزەکە «شێوازی نوێی ئاواز دانان نیشان دەدات، لەھەمانکاتدا جۆرە کۆنەکان دەژیێنێتەوە لەکاتی پێویستدا … ئێمە ئاوازی نوێمان دروستکردووە کە پێویستن بۆ یارمەتیدانی چیرۆکەکە، بەڵام ھێشتا ویستوومانە کە وەک وەرزی یەکەم بمێنێتەوە.» دووانەکە پێشتریش وتبوویان کە ئامێری نوێیان کڕیوە بۆ تاقیکردنەوەی زیاتر و جیاوزای لەکاتی ئاواز داناندا.[٣]

پێشوازی ڕەخنەیی[دەستکاری]

یەکەم تراکی ئەلبومەکە، «ڕۆیشتن بەناو ھۆکینسدا»، پێش ئەلبومەکە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ بڵاوکرایەوە.[٢] کێڤن لۆزانۆی پیچفۆڕک تراکەکەی ستیاشکرد، و وتی کە «ڕووناک و دڵگیرە» و «سەرەڕای سادەیییەکەی کاریگەرە»، و سەرنجی ئەوەیدا کە «دەنگە دیارەکانی گۆرانییەکە باشترکردنی شێوازەکەیان دەردەخات … کەشە ڕۆمانسی و پیاھەڵدەرانەکەی گۆرانییەکە دیمەنەکی کە بۆی دانراوە ئاسان دێنێتە پێش چاو: ڕۆژێکی جوان لە شارۆچکەیەکدا، شەقامەکان بە تیشکی خۆر داشۆراون، منداڵەکان پاسکیلەکانیان لێدەخوڕن، و ترس لە دوورەوە چاوەڕێیە.»[٤] ڕانداڵ کۆڵبێرنی کۆنسکوێنس ئۆف ساوندپێی وابوو کە «ئاوازە سادەکەی کەشێکی دڵپڕ و پاییزانەی خستووەتەڕوو.»، لەکاتێکدا ئەڵایەس لەیتی ڕۆڵینگ ستۆن بە «جوان» و «مەزن» ستیاشی کرد.[٢][٥]

پێڕستی تراکەکان[دەستکاری]

شتە نامۆکان ٢ '"`UNIQ--templatestyles-٠٠٠٠٠٠١٠-QINU`"'– وەشانی ئاسایی
ژمارەناوماوە
١.«ڕۆیشتن بەناو ھۆکینسدا»٢:٣٦
٢.«نیشتیمان»١:٥٠
٣.«ستیایش»٣:٤٠
٤.«لە پاسەکەدا»٢:٠٤
٥.«ڕوودار»١:٣٤
٦.«ھەشت پانزە»١:٢٥
٧.«یەکەم درۆ»١:١٤
٨.«جێ برینەکان»١:٤٣
٩.«دەتوانم ڕزگاریان بکەم»١:٥٤
١٠.«ھاتنەخوارەوە بۆ ناو کەلێنەکە»١:٢٦
١١.«شیکاگۆ»٢:٥٤
١٢.«گەڕان بۆ ئازادی»١:٣٧
١٣.«لەدایکبوون / ڕزگاربوون»٣:٢١
١٤.«لە دارستانەکاندا»٠:٥٤
١٥.«ھەڵکۆڵین»١:٠٦
١٦.«نیشانەکان»٣:٣٩
١٧.«ئێگۆ لە بەفردا»١:٠١
١٨.«سەربازەکان»٢:١٠
١٩.«ھەڵبژاردەکان»٢:٠١
٢٠.«ھەرگیز نەیدرکێنیت»١:٥٣
٢١.«ئەو دەیەوێت کە بیدۆزمەوە»٢:٢٧
٢٢.«نەدەبووایە درۆ بکەم»٢:٥٦
٢٣.«ئەمە تەڵەیە»٢:٥٧
٢٤.«کۆختە»٢:٢٧
٢٥.«گەڕانەوەکە»٣:٢١
٢٦.«ھەڵھاتن»١:٤٢
٢٧.«ئەمشەو دەچینە دەرەوە»٢:١٥
٢٨.«خاڵەکان بەیەک بگەیەنە»١:٢٠
٢٩.«ناوەندەکە»٣:٥٥
٣٠.«لەسەر لێوار»١:١٧
٣١.«چی دیکەت بینی؟»١:٢٣
٣٢.«ڕابکە»١:٢٠
٣٣.«بەرزبوونەوە»٢:٠٨
٣٤.«بۆ ئەوەی بەردەوامبێت»٢:٠٨
ماوەی گشتی:١:١١:٢٠

خشتەکان[دەستکاری]

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەلبومەکە ٦٬٠٠٠ یەکەی لێفرۆشرا لە یەکەم ھەفتەی بڵاوبوونەوەی.[٦]

خشتە (٢٠١٧) بەرزترین
پلە
ئەلبومەکانی بەلجیکا (Ultratop Flanders)[٧] ١٨٤
٢٠٠ باشترینی بیلبۆردی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا[٦] ١٢٨

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Cantrell, Liza (October 12, 2017). "Listen to a New Song From the Stranger Things Season 2 Soundtrack". Spin. Retrieved October 12, 2017. ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا ب Leight, Elias (October 12, 2017). "'Stranger Things' Previews Season Two Soundtrack With Majestic New Song". Rolling Stone. Retrieved October 12, 2017. ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Cook, Cameron (March 15, 2017). "S U R V I V E on Stranger Things 2 and sculpting analogue worlds". The Vinyl Factory. Retrieved May 2, 2019.
  4. ^ Lozano, Kevin (October 12, 2017). ""Walkin' in Hawkins" by Kyle Dixon/Michael Stein". Pitchfork. Retrieved May 2, 2019.
  5. ^ Colburn, Randall (October 12, 2017). "S U R V I V E's Michael Stein and Kyle Dixon announce Stranger Things 2 OST, share new track: Stream". Consequence of Sound. Retrieved May 2, 2019.
  6. ^ ئ ا Caulfield, Keith (November 10, 2017). "Billboard 200 Chart Moves: 'Stranger Things 2' Soundtrack Debuts, The Piano Guys' 'Christmas' Bows". Billboard. Prometheus Global Media. Retrieved December 30, 2017.
  7. ^ "Ultratop.be – Soundtrack / Kyle Dixon / Michael Stein – Stranger Things 2" (in Dutch). Hung Medien. Retrieved December 30, 2017.