برایانی دەفەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مات و ڕۆس دەفەر

مات (چەپ) و ڕۆس (ڕاست) دەفەر لە کۆمیک کۆنی سان دیێگۆ، ٢٠١٧
لەدایکبوون (١٩٨٤-٠٢-١٥) ١٥ی شوباتی ١٩٨٤ (تەمەن ٤٠ ساڵ)
پەروەردەدواناوەندی چارڵز ئی.
خوێندنگەزانکۆی چاپمان
پیشە
  • نووسەر
  • دەرھێنەر
  • بەرھەمھێنەری فیلم و تەلەڤیزیۆن
چالاکبوون٢٠٠٥–ئێستا
ناسراوە بە
ھاوسەرڕۆس:
لێی جانیاک (ھاوسەرگیری ٢٠١٥)


مات دەفەر و ڕۆس دەفەر (ھەردووکیان لەدایکبووی ١٤ی شوباتی ١٩٨٤)، ناسراو بە برایانی دەفەر، نووسەر، دەرھێنەر، و بەرھەمھێنەری فیلم و تەلەڤیزیۆنیی ئەمریکین. ئەوان، بەرھەمھێنەری جێبەجێکاری زنجیرەی نێتفلیکسی خەیاڵی زانستی-ترسناکی شتە نامۆکانن. ھەروەھا فیلمی ترسناکی سایکۆلۆژی ٢٠١٥ی شاراوەیان نووسیوە و دەرھێناوە. ئەڵقەیان بۆ زنجیرەی ئاڵۆزی-زانستی خەیاڵیی فۆکسی سنەوبەرە لاسارەکان نووسیوە، ھەروەھا دەستیان لە بەرھەمھێنانی چەندین کورتە فیلم ھەبووە (زۆربەیان لە کاتی خوێندنیان لە زانکۆی چاپمان بەرھەمھێندراون). ئەوان برای دووانەن و لە منداڵییەوە پەیوەندییەکی نزیکیان ھەبووە، پێکەوە کاریان لەسەر ھەموو پڕۆژەکانیان کردووە.[١]

پیشە[دەستکاری]

دوای نووسین و دەرھێنانی چەند کورتە فیلمێک، دەقی فیلمی ترسناکی شاراوە، کە دووانەکە نوسیبوویان، لەلایەن وارنەر برۆس پیکچەرزەوە وەرگیرا لە ٢٠١١.[٢] دواتر دووانەکە فیلمی شاراوەیان دەرھێنا، کە لە ٢٠١٥ بڵاوبوویەوە. دواتر برایانی دەفەر بوونە نووسەر/بەرھەمھێنەرانی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی فۆکسی سنەوبەرە لاسارەکان.

شتە نامۆکان[دەستکاری]

لەگەڵ ئەزموون لە تەلەڤیزیۆندا، دووانەکە دەستیان کرد بە نووسینی بیرۆکەکانیان بۆ شتە نامۆکان، کە لە ئەنجامدا دان کۆھن بیرۆکەکەی بۆ شۆن لێڤی باسکرد. بەھۆی یارمەتی کۆمپانیای بەرھەمھێنانی لاپس ٢١ی شۆن لێڤی، زنجیرەکە خێرا لەلایەن نێتفلیکسەوە ھەڵگیرا.[٣][٤] زنجیرەکە لە ١٩٨٠کانی ئیندیانادایە و ڕێزلێنانانێکە بۆ کلتووری بەناوبانگی ٨٠کان،[٥] کە کارەکانی ستێڤن سپیلبێرگ، جۆن کارپێنتەر، ستیڤن کینگ، و جۆرج لوکەس، ئیلھامی ھونەریانەی پێبەخشیون.[٦][٧]

لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦دا، یەکەم وەرزی زنجیرەکە بڵاوکرایەوە، و بووە خاوەنی ستایشێکی زۆر،[٨] بە تایبەتی بۆ داڕشتنی کەسایەتییەکانی، پێشەنگی، کەش، نواندن، ساوندتراک، دەرھێنان، نووسین، و ڕێزلێنانەکانی لە چەشنی فیلمی ١٩٨٠کان.[٩] لە پێگەی ڕاتن تۆمەیتۆز ھەڵسەنگاندنی %٩٥ی وەرگرت، بەپێی ٨٢ پێداچوونەوە، لەگەڵ نمرەی ٧٬٩٦/١٠. پێداچوونەوە گشتییەکانی وێبگەکان بریتیبوون لە «پڕ جۆش، دڵ شکێن، و ھەندێک کات ترسناک، شتە نامۆکان ڕێز لە فیلمەکانی ستێڤن سپیلیبێرگ و پەخشە تەلەڤیزیۆنییە کۆنەکانی ١٩٨٠کان دەگرێت.»[١٠] لە ٣١ی ئابی ٢٠١٦دا، نێتفلیکس زنجیرەکەی نوێ کردەوە بۆ وەرزی دووەم کە لە نۆ ئەڵقە پێکھاتبوو، و لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ بڵاوکرایەوە. لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٧دا، نێتفلیکس زنجیرەکەی نوێکردەوە بۆ وەرزی سێیەم کە لە ھەشت ئەڵقە پێکھاتبوو، کە لە ٤ی تەممووزی ٢٠١٧ بڵاوکرانەوە.[١١]

لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩دا، نێتفلیکس وەرزی چوارەمی شتە نامۆکانی ڕاگەیاند. لەگەڵیدا، نێتفلیکس ڕایگەیاند کە پەیماننامەیەکی نۆ بڕیان لەگەڵ برایانی دەفەر واژوو کردووە بۆ بەرھەمھێنانی فیلم و زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی دیکە بۆ چەندەھا ساڵ.[١٢]

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

برایانی دەفەر لە دورھام، کارۆلینای باکوور لەدایکبوون و گەورەبوون. ئەوان دەستیان بە دروستکردنی فیلم کرد لە پۆلی سێ بە بەکارھێنانی کەمێرایەکی ڤیدیۆی Hi8 کە دیارییەک بوو لە دایک و باوکیانەوە. ئەوان قوتابخانەی دوکیان خوێندووە بۆ منداڵان لە باخچەی منداڵانەوە تا پۆلی ٨، قوتابخانەیەکی تایبەت کە لە قەراغ شار بوو، وە پاشان دوا ناوەندی چارڵز ئی، قوتابخانەیەکی گەورەی گشتی لە دورھام. ئەوان ڕۆیشتن بۆ ئۆرەنج، کالیفۆڕنیا، بۆ خوێندنی فیلم لە کۆلێژی دەج بۆ ھونەری فیلم و میدیا، لە زانکۆی چاپمان، کە لە ٢٠٠٧ تەواویان کرد.[٣][١٣]

ڕۆس دەفەر لە کۆمیک-کۆنی سان دیاگۆی ٢٠١٧ بۆ شتە نامۆکان.

ڕۆس دەفەر ھاوسەرگیری لەگەڵ دەرھێنەر لێی جانیاک لرد لە Palm Springs لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٥. دوو خۆشەویستەکە یەکدیان لە ٢٠٠٦ لە کۆمپانیایەکی بەرھەمھێنان لە لۆس ئەنجلس بینی، کە لێی جانیاک یاریدەدەری بەرھەمھێنەر بوو وە ڕۆس دەفەریش نیشتەجێی ئەوێ بوو.[١٤]

مات دەفەر لە کۆمیک-کۆنی سان دیاگۆی ٢٠١٧ بۆ شتە نامۆکان.

لە ماڕچی ٢٠١٨ دا، برایانی دەفەر تاوانبارکران بە توندوتیژی زارەکی لە سێتی شتە نامۆکان لەلایەن گرەرێک کە لەسەر زنجیرەکە کاری ئەکرد. ئەو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی وتی کە ناگەڕێتەوە بۆ وەرزی سێھەم لەبەرئەوەی کە برایانی دەفەر ژینگەیەکی ناھەمواریان دروستکردووە بۆ ئافرەتان. براکان ئەمەیان ڕەتکردەوە و لێکۆڵینەوەیەک لەلایەن نێتفلیکسەوە ھیچ ھەڵەکارییەکی نەدۆزییەوە.[١٥] براکان پێشتر ڕەخنەیان لێگیرابوو بۆ زۆرلێکردنی خانمەئەکتەری گەنج سەیدی سینک بۆ دیمەنێکی ماچکردن کە لە سکریپتەکەدا نەبوو. ھەرچۆنێک، سەیدی وتی کە زۆری لێنەکراوە.[١٦]

فیلمۆگرافی[دەستکاری]

فیلم[دەستکاری]

ساڵ ناو دانراوون بە تێبینییەکان
دەرھێنەر نووسەر بەرھەمھێنەر ھیتر
٢٠٠٥ We All Fall Down بەڵێ بەڵێ نەخێر نەخێر کورتە فیلم
٢٠٠٦ The Big Toe نەخێر نەخێر نەخێر بەڵێ کورتە فیلم
مۆنتاژ
٢٠٠٧ Eater بەڵێ بەڵێ بەڵێ نەخێر کورتە فیلم
٢٠٠٨ The Milkman نەخێر نەخێر بەڵێ بەڵێ کورتە فیلم
ئەکتەر: ئەفسەر (مات دەفەر); چەتە (ڕۆس دەفەر)
Saturday Night at Norm's نەخێر نەخێر بەڵێ نەخێر کورتە فیلم
٢٠٠٩ Abraham's Boys نەخێر بەڵێ بەڵێ بەڵێ کورتە فیلم
دەرھێنەری بەشی دووھەم و مۆنتاژەر
Road to Moloch نەخێر بەڵێ نەخێر نەخێر کورتە فیلم
٢٠١٢ Vessel نەخێر بەڵێ نەخێر نەخێر کورتە فیلم
٢٠١٤ Honeymoon نەخێر نەخێر نەخێر بەڵێ سوپاسی تایبەت
٢٠١٥ Hidden بەڵێ بەڵێ نەخێر نەخێر دەستپێکی فیلمی گرینگ
تەواوکراوە لە ٢٠١٢، بڵاوکردنەوەی دیاریکراوی پێدراوە لە ٢٠١٥.[١٧]

تەلەڤیزیۆن[دەستکاری]

ماوەی پەخش ناو دانراوون بە تێبینییەکان
دەرھێنەر نووسەر بەرھەمھێنەر ھیتر
٢٠١٥–٢٠١٦ (فۆکس) Wayward Pines نەخێر بەڵێ یەکێک لە جێبەجێکارەکان نەخێر یەکێک لە بەرھەمھێنەری جێبەجێکار (وەرزی یەکەم)
نووسەر (٤ ئەڵقە)
٢٠١٦–ئێستا (نێتفلیکس) شتە نامۆکان بەڵێ بەڵێ جێبەجێکار دروستکەر بەرھەمھێنەری جێبەجێکار (وەرزی ١–٤)
دەرھێنەر (١٥ ئەڵقە)
نووسەر (١٢ ئەڵقە)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Nobil, Taryn (November 23, 2017). "Duffer Brothers on Stranger Things 2 and What Scares Them". Variety. Retrieved December 7, 2017.
  2. ^ Sneider, Jeff (December 1, 2011). "Warners buys spec from recent grads". Variety. Retrieved August 1, 2016.
  3. ^ ئ ا Lindsey, Craig (July 9, 2016). "Durham's Duffer Brothers land on Netflix". The News & Observer. Retrieved August 1, 2016.
  4. ^ Geoff Berkshire, Stranger Things: Shawn Levy on Directing Winona Ryder, Netflix's Viral Model, Variety, 22 July 2016.
  5. ^ "Stranger Things is an Homage to the Greats". FrightFind. July 26, 2016. Retrieved July 26, 2016.
  6. ^ Leeds, Sarene (July 13, 2016). "How Netflix's Stranger Things Channels Steven Spielberg, John Carpenter and Stephen King". The Wall Street Journal. Retrieved July 29, 2016.
  7. ^ Hutchinson, Sean (July 19, 2016). "Every '80s Pop Culture References in Stranger Things". Inverse. Retrieved July 29, 2016.
  8. ^ Stranger Things, retrieved 2016-09-04
  9. ^ Allen, Gavin (2016-07-29). "11 (geddit?) reasons why we love Netflix new TV series Stranger Things". Retrieved 2016-09-04.
  10. ^ "Stranger Things: Season 1". Rotten Tomatoes. Fandango. Retrieved August 26, 2016.
  11. ^ Stranger Things, retrieved February 13, 2018
  12. ^ Goldberg, Leslie (September 30, 2019). "Stranger Things Renewed for Season 4 as Creators Ink Nine-Figure Netflix Deal". The Hollywood Reporter. Retrieved September 30, 2019.
  13. ^ Bonker, Dawn (August 19, 2016). "The wild and strange summer of The Duffer Brothers '07 and Stranger Things". Chapman University. Retrieved November 23, 2016.
  14. ^ "Leigh Janiak, Ross Duffer". The New York Times. Retrieved April 19, 2018.
  15. ^ "Netflix, Stranger Things Creators Respond to Verbal Abuse Claim". Variety. Retrieved April 19, 2018.
  16. ^ Sharf, Zack (November 8, 2017). "Stranger Things: Sadie Sink Says She 'Never Objected' to the Controversial Unscripted Kiss". Indiewire. Archived from the original on November 8, 2017. Retrieved July 11, 2019.
  17. ^ Hutchinson, Sean (August 23, 2016). "Revisiting The Duffer Brothers' Lost Movie, "Hidden"". Inverse. Retrieved March 25, 2020.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]