ئایتیوونز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لۆگۆی سەرەکی

ئایتونس یەکێکە لە خزمەتگوزاریەکانی کۆمپانیای ئەپڵ بۆ بەکارهێنەرانی ، ئەم خزمەتگوزاریە بریەتیە لە نەرمەواڵایەکی کۆمپیوتەر کە لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکەری ویندۆز ی مایکرۆسۆفت و مەک ئۆ ئێس ی ئەپڵ دێتە کارکردن ، بەهۆی ئەو نەرمەواڵەیە بەکارهێنەرانی ئەپڵ دەتوانن دەست بەسەر بەشێ لەبەرهەمەکانی ئەپڵ (ئایفۆن و ئیپاد و ئایپۆد) دابگرن و بتوانن زانیاری لەسەر وەربگرن وە هەر بەهۆی ئەم نەرمەواڵەیەشەوە بەکارهێنەرانی دەتوانن نەرمەواڵە (ئەپلیکەیشن) و یاری و میوزیک و ڤیدیۆ و پەرتووک و چەندانی تر بۆ ئامێرەکەیان ڕەوانە جا ئەم ڕەنگاڵانە لە کۆمپیوتەرەوە بێت یان لەڕێگای کۆگاکانی ئەپڵ ەوە بێت! بەڵام بەو مەرجەی پێشتر ئامێرەکیان هاوپەیوەست کردبێت بە کۆمپیوتەرەکە ، جگە لەوەش لە ئایتونس بەکارهێنەران دەتوانن نوێترین گۆرانی و میوزیک و یاری و ئەپلیکەیشن داگرن لە کۆگاکانیدا جگەوە لەوەش بەهۆی ئایتوسنەوە بەکارهێنەران دەتوانن گوێ لە پەڕگەی دەنگی بگرن وە بەجیاش وە سەیری پەڕگەی دەنگ و ڕەنگ بکەن وە لەڕێگای ئایتووس بەکارهێنەرانی دەتوانن گوێ لە ڕادیۆکانی جیهانی بگرن وە دەشتوانن سەیری پڕۆگرامە تەلەفزیۆنەکان بکەن لەهەمووشی گرینگتر بەهۆی ئەم ئایوونس دەتوانرێ ئامێرەکانی ئەپڵ باک ئەپ و ڕیستۆر کرێنەوە واتا گەڕاندنەوەی ئامێرەکەیە بۆ باری پێشوو! وە بەشێک لە پەڕگەکانی ئایتوونس بەپارەن و پێویستیان بەکارتی تایبەتی هەیە بۆ کڕینیان لە بازاڕگاکانی جیهان هەن ، وە ئەم نەرمەواڵەیە بە ٢٣ زمانی جیهانی هەیە و کێشی نەرمەواڵەکەش تەنیا ١٢٦ مێگا بایتە و یەکەم وەشانی ئەم ئامێرەش لە ٩ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٠١ هاتە وەشاندن .

بەستەر بۆ دەرەوە[دەستکاری]