سالڤادۆر دالی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
(ڕەوانەکراوە لە سەلڤادۆر دالیەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
سالڤادۆر دالی

سالڤادۆر دۆمینگۆ فلیپی جاکینتۆ دۆمینیچی ئی دالی دی پوبۆل ناسراو بە سالڤادۆر دالی (ئیسپانی Salvador Domingo Felipe Jacinto Dalí) لە ١١ ئایاری ١٩٠٤ لەدایکبووە و لە ٢٣ کانونی دووەمی ١٩٨٩ کۆچی دوایی کردووە، سالڤادۆر دالی یەکێکە لەبەناوبانگترین نیگارکێشەکانی سەدەی بیستەم. لە ھونەری وێنەی سیریالیدا دەستێکی باڵای ھەبووە. لە ١١ مایۆی ساڵی ١٩٠٤ لە ناوچەی جرندە لەئیسپانیا لەدایک بووە و لەنێو خێزانێکی دەوڵەمەنددا ژیانێکی خۆشی بەسەربردووە و دایک وباوکی ھەموو داواکاریەکانیان بۆ جێبەجێکردووە.

سالڤادۆر دالی ئەوندە نازی دەدرایی لەلایەن دایک و باوکێوە زۆر سەرکێشانە مامەڵەی لەگەڵ چواردەورەکەیدا دەکرد بۆ نمونە جارێکیان پاڵی بەھاوڕێیەکیەوە ناوە لەشوێنێکی بەرزەوە و خەریک بووە بیکوژێت و شەقی لە خوشکەکە ھەڵدەدا و یان تاکو مردن پشیلەی ئەشکەنجەداوە و تام و چێژیشی لەم ھەڵسوکەوتانەی کردووە.

سالڤادۆر دالی یەکەم وێنەی خۆی لەتەمەنی ٧ ساڵیدا کێشاوە و لەقوتابخانەش وێنەکانی جێگای سەرنج ڕاکێشان بووە ھەر بۆیە خێزانەکەیی و مامۆستاکانیش ھانیان داوە بچێتە ئەکادیمیای ھونەرە جوانەکانی سان فیرناندۆ لەمەدرید، لەساڵی ١٩٢٤ گۆنگی بە قوتابخانەی میتافیزیقی و بنەماکانی داوە، لەساڵی ١٩٣١ وێنەی سووربونی زاکیرەی کێشاوە کە لەبەناوبانگترین وینەکانی بووە، لە کۆتایی سیەکاندا ناوبانگێکی بەر بڵاوی دەکردووە و لە نیویۆرک نیشتەجێبووە، لەساڵی ١٩٤٨ گەڕاوەتەوە بۆ کەتالۆنیا و چۆتە نێو ھونەری کلاسیکی ئایینیەوە و ژمارەیەک وێنەی ئایینی کێشاوە.

لەساڵی ١٩٢٨ لەپاریس سالڤادۆر دالی سیناریۆی فیلمی سەکێکی ئەندەلوسی نووسیوە و لەساڵی ١٩٣٠ سیناریۆی فیلمی سەردەمی ئاڵتونی نووسیوە و ھەردوو فیلمەکەش بەوە ناسراوە کە دۆرە لەعەقڵ و مەنتیقەوە، لەساڵی ١٩٦٤ کتێبێکی لەپاریس بڵاوکردۆتەوە لەژێر ناونیشانی یادەوەریەکانی کەسێکی بیلیمەت. بەرھەمەکانی سالڤادۆر دالی نمونەیی بۆنە و زۆر سەیر و سەمەرە و لەباو بەدەر بووە و ژیانی و ھونەرەکانی تیکەڵەیەک بوونە لەشێتی و بیلیمەتی، بەڵام خودی دالی خۆی بەجیاوازی و بێوێنەیی دەمێنیتەوە.

لەساڵی ١٩٨٤ لەبارودۆخێکی تەمومژاویدا لەژوورەکەی خۆیا ئاگری تێبەربووە بەڵام تاکو ٥ ساڵی دیکە ژیاوە و لە ٢٣ یەنایری ساڵی ١٩٨٩ لەتەمەنی ٨٤ ساڵیدا ماڵئاوایی لەژیان کردووە.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]