سوریالیزم

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

سوریالیزم (بە فەڕەنسی:Surréalisme) بزوتنەوەیەکی ڕۆشەنبیری و فیکری بوو لەساڵی ١٩٢٠ لەلایەن چەند نووسەر و ھونەرمەندێکی فەڕەنسی و ئیسپانی دامەزرا سوریالیزم لە بیستەکانی سەدەی بیستەم دا کە ھاتە گۆڕەپانەوە ، ھەوڵیان دا کە ھۆشی بێ ئاگایی بخەنە ژێر خۆیانەوە ، بۆ ئەوەی لە دەریای بێ پایانەوە ئەو گەنجینەیە کە لەوێ شاردراوە ھەلۆی گۆزن و رێبازەکەی خۆیان پێی بە توانا و بەھێز بکەن لە ئەنجامیش دا ببن بە پێشڕەوی کاروانی ئەدەب و ھونەری پاشە رۆژ . ھەوەکو ئاماژەمان بۆ کرد : مەبەستی سەرەکی سوریالیزمەکان بۆ ڕیۆڕەویۆکی نوێ بوو ، بۆ ئەوەی لەو ڕێڕەوە جەلۆەوگیری ژییری وھۆشی ئادەمیزاد بەرەو کامەرانی و ئاسوودەی ژیان بکەن ، بۆیە پێش ھەموو شتێک ھاتن دەسیان دایە تیۆک دان و ڕوخاندنی لۆجیک و ڕیۆبیرەکانی کۆمەل ، گرنگ ترین ھۆکار ئەو ڕوخاندن و بنیات بنیاتنانەوەیان شۆڕ بوونەوە بوو ناخی دەروون و بەدەم چوون و فریاکەوتنی ھاوار و نوزەو وڕینەی ئەو حەز و ئارەزووانە بوو کە لەویۆدا پلیشابوونەوە لە کاتیۆکدا شۆڕ دەبوونەوە سانسۆری ھۆشی ئاگایی و ویژدان لە ھەدەر چوایە ، یان خەفە بوایە .

دامەزریۆنەرانی سوریالیزم[دەستکاری]

سوریالیزم لەسەر دەستی ھەندێک نووسەر و ھونەرمەند و درامانووسی فەرەنسی دا سەری ھەڵدا کە ئەمانەن :

  1. ئەندریە بریتۆن
  2. پۆل ئیلوارد
  3. لویس ئەراگۆن
  • ھەروەھا ئەمانەش ھاوبەشیان لە دامەزراندنی ڕێبازەکەدا کردووە :( سلڤادۆر دالی ، بۆدلیۆر ، ئەراگۆن ، ئەپۆلیۆنێر ، ڕامبۆ ، ساروێن ) .

نمونە بۆ درامای سوریالیزمی درامایەکی (ساروێن)ە بە ناوی (دڵم لەلای دوورگەکانە ) ئەم نووسەرە یەکێکە لە نووسەرە ئەمریکییەکان.

نیشانەکانی ئەدەب و ھونەری سوریالیزمی[دەستکاری]

  1. کاری ھۆنراوەو درامای سوریالیزمی داماڵینی پەردەیە لەسەر ئەو ھەست و سۆزانەی کە لە بنکەی ھۆشی نھێنی دا،خەفەکراون .
  2. نووسەر لە کاتی بەرھەم ھێنانی کارە ھونەرییەکانیدا دەبێ خۆی بدات بەدەم لێشاوی سروش و ئیلھامەوە ، لە بەردەم تەوژم ھێنانی ھۆشدا ھەموو بەنگایەکی ھەستی ئاگادار بکرێت.
  3. راوکردنی ئەو دیمەن و بیرو بۆچوونانە کە ئەندێشه‌ بەلایاندا تێ دەپەڕێت و لە پاشدا ھۆنینەوەیان لە ناو کارە ھونەری و ئەدەبییەکەدا .
  4. بایەخ نەدان بە شتی لۆجیکی ، چونکە لۆجیک و بەھای کۆمەڵایه‌تی دەبن بە ھۆی بەند کردنی ئەو ڕستانه‌ی کە لەناخی دەروون و ویژدان دا دەیانەوێت خۆیان دەرببڕن ...

شانۆی سوریالیزم[دەستکاری]

میوزیک لە سوریالیزم[دەستکاری]

سەردەمی زێڕینی سوریالیزمەکان[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]