سەردەشت عوسمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە سەردەشت عوسمان نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ‏سەردەشت (ڕوونکردنەوە).
سەردەشت عوسمان

سەردەشت عوسمان لە ئاھەنگی دەرچوونی لە بەشی ئینگلیزی لە زانکۆی سەڵاحەدین - ١٨ی نیسانی ٢٠١٠.
لەدایکبوون٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٧
مەرگ٤ی ئایاری ٢٠١٠(٢٠١٠-٠٥-٠٤) (٢٢ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگکوشتن
نەتەوەکورد
پیشەڕۆژنامەوان و قوتابی

سەردەشت عوسمان (٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٧ – ٤ی ئایاری ٢٠١٠[١]) ڕۆژنامەوان و قوتابی بەشی زمانی ئینگلیزیی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین بوو.[٢][٣] لە کاتژمێر ٨ی بەیانیی ٤ی ئایاری ٢٠١٠ لەبەردەم زانکۆی سەڵاحەدین لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو ڕفێندرا. دوای دوو ڕۆژ لە دیارنەمانی، لە ٦ی ئایاری ٢٠١٠، تەرمەکەی بە قۆڵبەستراوی لە دەوروبەری مووسڵ دۆزرایەوە.[١][٤][٥][٦]

ڕەخنەگرتن[دەستکاری]

سەردەشت عوسمان و بەشدار عوسمان لە دەشتی ھەولێر - بەھاری ٢٠٠٨.

سەردەشت عوسمان ناسرابوو بە بابەتە ڕەخنەگرەکانی بەرامبەر دەسەڵات و حکوومەت، بە تایبەتی بەرامبەر پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی پێشووی ھەرێم؛ مەسعوود بارزانی، سەرۆکی حکوومەت؛ نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی دەزگای پاراستن؛ مەسروور بارزانی (کە کوڕی سەرۆکی پێشووی ھەرێمە).[٦][٧][٨][٩] بەپێی چەند وتار و نووسراوی چەند بلۆگێک ئەوا ھۆکاری تیرۆرکردنی سەردەشت بەھۆی نووسینی وتاری «من عاشقی کچەکەی بارزانیم» دەگەڕێننەوە.[١٠][١١][١٢]

ھەڕەشەی کوشتن[دەستکاری]

سەردەشت جگە لەوەی کەسانی پەیوەندیداری ئاگادار کردبوەوە[١٣] لە ھەڕەشەی کوشتن لێی، بابەتێکیشی بڵاوکردوە. لە بابەتەکەیدا بە ئاشکرا داوا لە بکوژەکانی دەکات کە مەرگێکی شایستە بە ژیانەکەی پێ ببەخشن و دەڵێت: «دوعاش دەکەم مردنێکی تراژیدیام پێببەخشن کە شایستەی ژیانە تراژیدیاکەم بێت. بۆیە ئەم قسانە دەکەم تابزانن گەنجەکانی ئەم وڵاتە چ ھۆلیسۆسێکن و مردن سادەترین ھەڵبژاردنیانە، بۆ ئەوەی تێبگەن کە ئەوەی ئێمە دەترسێنێت بەردەوامی ئەم ڕۆژگارەی ئێستایە بۆ نەوەیەکی داھاتوو، نەک مردنی خۆمان، کاری منیش خۆشبەختی برا بچوکەکانمە، نەک خۆم».[١٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا https://archive.today/20130124214818/www.google.com/hostednews/afp/article/ALeqM5gw_O8DlOGwgJnHeqWL-N9sklxc1g
  2. ^ خوێندکار لە زانکۆی سەلاحەددین، "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 26ی Januaryی 2014. Retrieved 10ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=dabefc9b ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ کاتی تیرۆرکردن، http://aubyc.com/hawal/4-kurdistan/1455-serrdeshtt ٨ی ئایاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 10ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ ئ ا http://www.ekurd.net/mismas/articles/misc2012/3/state6033.htm ٣١ی تەممووزی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 20ی Marchی 2013. Retrieved 10ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٢٠ی ئازاری ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ http://www.sardasht-osman.org/index.php/babatakanm/3008-na_serok_xwaya_na_kchakai.html[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  9. ^ ڕەخنەگرتن لە بنەماڵەی بارزانی، http://aubyc.com/hawal/4-kurdistan/1455-serrdeshtt ٨ی ئایاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ من عاشقی کچەکەی بارزانیم.. وانەیەک لەسەر ئازادیی ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی کوردستان پۆست، ٥ی نیسانی ٢٠١٢ بڵاوکراوەتەوە.
  11. ^ برینەکان ساڕێژ نابن، رۆژنامەنووسانی تیرۆرکراو[بەستەری مردوو]، ڕۆژنیوز، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لەلایەن گەلاوێژ ئەورین نووسراوە.
  12. ^ دیمانە لەگەڵ شەمال عەلی چالاکوانی کۆمۆنیست… لە نۆھەمین ساڵیادی تیرۆری ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان دا…[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی بۆ پێشەوە، ٣ی ئازاری ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
  13. ^ ئ ا ڕێکخراوی سەردەشت[بەستەری مردوو]، زەنگی کوشتنم لێیدا، دوا سەردان ٨/١٢/٢٠١٣

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]