سێرجیۆ ڕیگولۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕیگولۆن لە کاتی یاریکردن بۆ ڕیاڵ مەدرید لە ٢٠١٨
زانیاری کەسی
ناوی تەواو سێرجیۆ ڕیگولۆن ڕۆدریگێز
ڕێکەوتی لەدایکبوون ١٦ کانوونی یەکەمی ١٩٩٦ (٢٥ ساڵ)
جێگای لەدایکبوون مەدرید، ئیسپانیا
باڵا ١٫٧٨ مەتر
جێگای یاریکردن باڵی چەپ
زانیاری یانە
تیمی ئێستا تۆتنھام ھۆستپێر
ژمارەی درێس ٣
کاروانی لاوێتی
٢٠٠٠–٢٠٠٣ فونداسیۆن
٢٠٠٣–٢ ڤیلالبا
٢٠٠٥–٢٠١٥ ڕیاڵ مەدرید
کاروانی پیشەگەری
ساڵەکان تیم یاری گۆڵەکان
٢٠١٥–٢٠١٨ ڕیاڵ مەدرید بی ٤٨ (٢)
٢٠١٥–٢٠١٦ لۆگرۆنێس (خواستن) ٩ (٠)
٢٠١٦–٢٠١٧ لۆگرۆنێس (خواستن) ٣٠ (٨)
٢٠١٨–٢٠٢٠ ڕیاڵ مەدرید ١٤ (٠)
٢٠١٩–٢٠٢٠ سیڤیلیا (خواستن) ٣١ (٢)
٢٠٢٠- تۆتنھام ھۆتسپێر ٥٢ (٢)
ھەڵبژاردە
٢٠١٩ ئیسپانیای خوار ١٩ ساڵان ١ (٠)
٢٠٢٠- ئیسپانیا ٦ (٠)

سێرجیۆ ڕیگولۆن ڕۆدریگێز (لەدایکبووی ١٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٦) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی ئیسپانییە کە یاری دەکات وەک بەرگریکاری باڵی چەپ لە خولی ئینگلیزیدا بۆ یانەی تۆتنھام ھۆتسپێر و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا. لە ساڵی ٢٠١٥ لە ئەکادیمیای لاوانی ڕیاڵ مەدرید گەشەی کرد و بەدرێژایی ماوەکەی بە خواستن درا بە یانەکانی تری ئیسپانیا.

کاروانی یانە[دەستکاری]

ڕیاڵ مەدرید[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٠٥، لە تەمەنی ھەشت ساڵیدا چووە سیستەمی لاوانی ڕیال مەدرید.[١] لە ٥ی ئابی ٢٠١٥، دوای تەواوبوونی خۆ دامەزراندنی، بۆ وەرزەکە بە خواستن درا بە یانەی ئیسپانی لۆگرۆنێس.[٢]

لە ٢٣ی ئابی ٢٠١٥ یەکەمین یاری خۆی ئەنجامدا، لە حەوت خولەکی کۆتایی یاریکرد لە بردنەوەی ٣–٠ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر کۆمپۆستێلا. لە ١٦ی کانوونی دووەمی دواترا، دوای ئەوەی بە کەمی بەشداری پێ دەکرا، گەڕایەوە بۆ لۆس بلانکۆس و لە خولی پلە سێی ئیسپانیا لەگەڵ یاریزانانی تیمی دووەم یاری دەکرد.[٣]

لە ٢٣ی ئابی ٢٠١٦، ڕیگولۆن گەڕایەوە بۆ لۆگڕۆنێس بە گرێبەستێکی خواستن بۆ ماوەی یەک ساڵ.[٤] ببو بە یاریزانێکی سەرەکی، ھەشت گۆڵی تۆمارکرد لە ماوەی وەرزەکەدا، گرنگترینیان تۆمارکردنی چوار گۆڵلە دژی ئەتلەتیک بلباو لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (٥–٣ لە یاریگای خۆیان)[٥]

دوای گەڕانەوەی بۆ کاستیلا(ڕیاڵ مەدریدی دوو)، ڕیگولۆن یەکەم ھەڵبژاردەی سانتیاگۆ سۆلاری بوو، و گرێبەستەکەی نوێکردەوە تا ١١ی ئایاری ٢٠١٨.[٦] لە ٢٥ی ئابی ئەو ساڵەدا، بەرزکرایەوە بۆ پێکھاتەی یەکەم لەلایەن ڕاھێنەری یانەکە جوولییەن لۆپێتیگی.[٧]

ڕیگولۆن یەکەم یاری پیشەگەری خۆی لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەنجامدا، لە دۆڕاندنیان لە دەرەوەی یاریگای خۆیان لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەرامبەر یانەی سیسکا مۆسکۆ.[٨] ھەروەھا لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ یەکەمین یاری خۆی لە خودادا ئەنجامدا، لە بردنەوەی ٢–٠ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر ڕیال ڤالادۆلید.[٩]

خواستن بۆ سیڤیلیا[دەستکاری]

لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٩، ڕیگولۆن بە خواستن درا بە سیڤیلیا بۆ وەرزی ٢٠١٩–٢٠.[١٠][١١] لە یەکەمین یاریی فەرمی لە ١٨ی ئابدا، گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٢–٠ بەسەر ئیسپانیۆل لە یاریگای RCDE.[١٢]

لەگەڵ سیڤیلیا، ڕیگولۆن جێگای خۆی وەک یاریزانێکی سەرەکی قایمکرد و بوو بە براوەی خولی ئەورووپا ٢٠١٩–٢٠.[١٣]

تۆتنھام ھۆتسپێر[دەستکاری]

ڕیگولۆن لە کاتی یاریکردن بۆ تۆتنھام ھۆتسپێر لە ٢٠٢٢

لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، ڕیگیلۆن گواسترایەوە بۆ تۆتنھام ھۆتسپێر بە گرێبەستێک بۆ موەی پێنج ساڵ بە ٢٧٫٥ ملیۆن پاوەند.[١٤][١٥][١٦] لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ یەکەم یاری خۆی ئەنجامدا، لە یارییەکدا لە یاریگای خۆیان بەرامبەر چێڵسی لە قۆناغی چوارەمی جامی خولدا، کە تێیدا ئەسیستی بۆ ھاوتیمەکەی ئێریک لامێلا کرد بۆ گۆڵی یەکسان بوون، کە دواتر یارییەکە چووە لێدانی یەکلاکەرەوە، سپێرس ٥–٤ بردنەوەی بەدەست ھێنا بە لێدانی یەکلاکەرەوە و گەیشتە قۆناغی داھاتوو.[١٧] لە ٤ی تشرینی یەکەمدا یەکەمین یاری خۆی لە پریمەرلیگ ئەنجامدا، لە بردنەوەی ٦–١ بەرامبەر مانچستەر یونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆیان.[١٨] لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، ڕیگولۆن یەکەم گۆڵی بۆ تۆتنھام تۆمارکرد - گۆڵی بردنەوە لە بردنەوەی ٢–١ی پریمەرلیگ بەرامبەر لیدز یونایتد.[١٩][٢٠]

کاروانی نێودەوڵەتی[دەستکاری]

بۆ یەکەم جار ڕیگولۆن بۆ تیمی ئیسپانیا بۆ خوار ٢١ ساڵان بانگھێشت کرا لەلایەن لویس دێ لا فۆنتی بۆ پاڵاوتنەکانی پاڵەوانێتی ئەورووپا بۆ خوار ٢١ ساڵی ٢٠١٩ دژی ڕۆمانیا و ئوسترالیا.[٢١] لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا یەکەمین بانگھێشتی بۆ پێکھاتەی یەکەم پێ گەیشت لەلایەن ڕۆبەرت مۆرینۆ بۆ یارییەکانی بەرامبەر نەرویج و سوید.[٢٢]

لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، ڕیگولۆن یەکەم یاری خۆی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ئەنجامدا، لە بردنەوەی ٤–٠ی ئیسپانیا بەرامبەر ئوکراینا لە خولی نەتەوەکانی ئەورووپا.[٢٣]

ژیانی کەسی[دەستکاری]

لە مەدرید لەدایکبووە، دایک و باوکی خەڵکی زامۆرا بوون.[٢٤] ئەو لە پەیوەندیدایە لەگەڵ کەسایەتی بەناوبانگی ئینتەرنێت مارتا دیاس.[٢٥]

ئاماری کاروانی وەرزشی[دەستکاری]

یانە[دەستکاری]

ھەتا ١٦ نیسانی ٢٠٢٢[٢٦]
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و
یانە وەرز خول جامی نیشتیمانی جامی لیگا ئەورووپا ئەوانی تر کۆی گشتی
ئاست یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
ڕیاڵ مەدرید کاستیا ٢٠١٥–١٦ خولی پلە دووەکانی ئسیپانیا ١٨ ٠ - ١٨ ٠
٢٠١٧ ١٨ خولی پلە دووەکانی ئسیپانیا ٣٠ ٢ - ٣٠ ٢
کۆی گشتی ٤٨ ٢ - ٤٨ ٢
لۆگڕۆنێس ٢٠١٥–١٦ خولی پلە دووەکانی ئسیپانیا ٩ ٠ ٣ ٠ - دوازدە ٠
٢٠١٦–١٧ خولی پلە دووەکانی ئسیپانیا ٣٠ ٨ ١ ٠ - ٣١ ٨
کۆی گشتی ٣٩ ٨ ٤ ٠ - ٤٣ ٨
ڕیاڵ مەدرید ٢٠١٨ ١٩ لا لیگا ١٤ ٠ ٤ ٠ - ٤ ٠ ٠ ٠ ٢٢ ٠
سیڤیلیا (خواستن) ٢٠١٩ ٢٠ لا لیگا ٣١ ٢ ٢ ٠ - ٥ ١ - ٣٨ ٣
تۆتنام ھۆتسپۆر ٢٠٢٠–٢١ پرێمیەرلیگ ٢٧ ٠ ١ ٠ ٣ ٠ ٥ ٠ - ٣٦ ٠
٢٠٢١ پرێمییەرلیگ ٢٥ ٢ ٢ ٠ ٢ ٠ ٢ ٠ - ٣١ ٢
کۆی گشتی ٥٢ ٢ ٣ ٠ ٥ ٠ ٧ ٠ - ٦٧ ٢
تەواوی کاروانی وەرزشی ١٨٤ ١٤ ١٣ ٠ ٥ ٠ ١٦ ١ ٠ ٠ ٢١٨ ١٥

نێودەوڵەتی[دەستکاری]

ھەتا ٨ ئەیلوولی ٢٠٢١[٢٧]
ئیسپانیا
ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
٢٠٢٠ ٥ ٠
٢٠٢١ ١ ٠
کۆی گشتی ٦ ٠

خەڵاتەکان[دەستکاری]

مەدرید

سیڤیلیا

تاکەکەسی

  • تیمی وەرزی ٢٠١٩ی[٣٠] خولی ئەورووپا

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "El sueño cumplido de Sergio Reguilón" [The fulfilled dream of Sergio Reguilón] (بە ئیسپانی). ABC. 7 August 2018. Retrieved 4 September 2018.
  2. ^ "El joven Sergio Reguilón llega al UD Logroñés" [The youngster Sergio Reguilón arrives at UD Logroñés] (بە ئیسپانی). Rioja2. 5 August 2015. Retrieved 4 September 2018.
  3. ^ "El Castilla mueve el mercado" [Castilla move the market] (بە ئیسپانی). Marca. 16 January 2016. Retrieved 4 September 2018.
  4. ^ "Sergio Reguilón, cedido por el Madrid Castilla hasta final de temporada" [Sergio Reguilón, loaned from Real Madrid Castilla until the end of the season] (بە ئیسپانی). UD Logroñés. 23 August 2016. Retrieved 4 September 2018. ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Reguilón, Reguilón, Reguilón, Reguilón" (بە ئیسپانی). Rioja2. 2 October 2016. Retrieved 4 September 2018.
  6. ^ "Reguilón, renovación 'de primer equipo'" [Reguilón, 'first team' renewal] (بە ئیسپانی). Marca. 11 May 2018. Retrieved 4 September 2018.
  7. ^ "Reguilón se queda en el primer equipo" [Reguilón stays in the first team] (بە ئیسپانی). Mundo Deportivo. 25 August 2018. Retrieved 4 September 2018.
  8. ^ "Juventus win again as CSKA beat Madrid, Ajax hold Bayern". UEFA. 2 October 2018. Retrieved 2 October 2018.
  9. ^ "Vinicius changes Real's luck". marca.com. Retrieved 3 November 2018.
  10. ^ "Sergio Reguilón joins on loan from Real Madrid". sevillafc.es. Retrieved 5 July 2019.
  11. ^ "Official Announcement: Reguilón". realmadrid.com. Retrieved 5 July 2019.
  12. ^ "0–2: Reguilón and Nolito give Sevilla a great start to the season". Sevilla FC. 18 August 2019. Retrieved 10 November 2020.
  13. ^ "Sevilla 3–2 Inter: Sevilla win the Europa League!". UEFA.com. Union of European Football Associations. 21 August 2020. Retrieved 21 August 2020.
  14. ^ "Reguilón completes transfer". tottenhamhotspur.com. 19 September 2020.
  15. ^ "Official announcement: Reguilón". realmadrid.com. 19 September 2020.
  16. ^ "Tottenham sign defender Sergio Reguilon from Real Madrid". BBC Sport. 19 September 2020.
  17. ^ Ruthven, Graham (1 October 2020). "Sergio Reguilon gives Tottenham fans a glimpse of what is to come after dodgy Chelsea start". footballlondon.com. Retrieved 2 October 2020.
  18. ^ Stone, Simon (4 October 2020). "Manchester United 1–6 Tottenham Hotspur". BBC Sport. Retrieved 19 May 2021.
  19. ^ "فقد ريغيلون مكانه أمام إمرسون". كازينو البحرين.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  20. ^ Rose, Gary (21 November 2021). "Tottenham Hotspur 2-1 Leeds United". BBC Sport. Retrieved 22 November 2021.
  21. ^ "De La fuente's u-21 squad for 2019 euro qualification". 15 March 2019. Retrieved 15 March 2019. ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  22. ^ "Reguilon, Pau Torres and Gerard Moreno named in Spain squad for first time". Marca (بە ئینگلیزی). 4 October 2019. Retrieved 6 October 2019.
  23. ^ "Nations League: Ansu Fati, 17, scores for Spain v Ukraine". BBC Sport. 6 September 2020.
  24. ^ E. S. D. (19 March 2019). "El bonito detalle del zamorano Reguilón con su padre". La Opinión de Zamora (بە ئیسپانی). Prensa Ibéria. Retrieved 18 May 2019.
  25. ^ "Sergio Reguilоn Girlfriend - Marta Diaz". Ohmyfootball. Retrieved 1 June 2021.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  26. ^ سێرجیۆ ڕیگولۆن لە ساکروێی
  27. ^ "Sergio Reguilón". eu-football.info. Retrieved 7 September 2020.
  28. ^ Rodríguez, José María (22 December 2018). "El Madrid agranda su leyenda" [Madrid largen their legend]. Marca (بە ئیسپانی). Retrieved 22 December 2018.
  29. ^ Wilkinson, Jack (21 August 2020). "Sevilla 3–2 Inter Milan: Sevilla edge five-goal thriller for sixth Europa League crown". Sky Sports. Retrieved 21 August 2020.
  30. ^ "UEFA Europa League Squad of the Season". UEFA.com. Union of European Football Associations. 26 August 2020. Retrieved 26 August 2020.